ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,432
画像 105,001
書籍 19,489
関連ファイル 97,482
Video 1,397
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
متمانە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

متمانە

متمانە
=KTML_Bold=متمانە=KTML_End=
قتویەکی چکۆلە وەزەنیم هێنا و هەر لەسەر جێگەی نووستنەکەمان دەست و پەنجەیم پێ چەور کرد. هەندێ شوێنی دەستی، بەتایبەت بەینی پەنجەکانی هێندە قڵیشاویەکەی زۆربوو هەستم بە ئازار دەکرد تیایدا، بەڵام وەک کاری هەمیشەیی خۆی، ئازاری خۆیشی لێ دەشاردمەوە.
چونکە لە رۆحەوە هەستم پێکردبوو کە نەیدەویست بە هیچ شێوەیەک خەفەت بخۆم.
مێخەک گیان دەزانیت باش گیرۆدە بوویت.
بە چیەوە؟
بەوەی هەموو شەوێک ئەم مەڵهەمی دەست و پێ قڵیشاندنە، واتە وەزەنی دێنیت و دەست و پەنجەی من دەشێلیت و مەڵهەمکاریم دەکەیت.
کوڕی باش خۆ تۆ دەڵێیت نامەوێ ئازارت بدەم!
ویستم بڵێم ئازاری چیم داویت؟
دەستێکی خستە سەر دەمم و دەمی خستە نێو دەست و پلە قڵیشاوەکانمەوە و ماچێکی توندی کرد و وتی:
لە دەوری یەک بە یەکی تاڵە مووەکانی سەرت گەڕێم، تا دەگات بە یەک بە یەکی پەنجەکانی قاچت. ئیتر هیچ مەڵێ، وەرە باوەشم و با بخەوین.
ئەم دڵنیاییە زۆری نەخایاند...
لە کۆگایەکی گەورەی ئارد داگرتن و بارکرتندا ئیشی دەکرد. کاتی ئیشکردنەکەی لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر دووی شەو دەستی پێدەکرد. لەو کۆگایە ئاردی باردەکرد و دایدەگرت. چاوەڕوانی هاتنەوەی و نەگەڕانەوەی لە کاتی خۆیدا نەک هەر هەراسان و بێتاقەتی کردبووم، بەڵکو دڕدۆنگی و دڵپیسیشی تیا سەوز کردم. بە خۆمم دەوت؛ باشە وەختی ئیشکردنی ئەو لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە بۆ دووی شەوە، بە چارەکێکیش دەگاتەوە ماڵەوە چونکە کۆگاکە زۆر دوور نەبوو لەو ماڵەی کە گرتبومان بە کرێ.
بە هەموو حسابێک دەبێت سەعات دوو و نیو بگاتە ماڵەوە، کەچی هەموو شەوێ کاتژمێر شەشی بەیانی دەهاتەوە و لە دەرگای دەدا. مەراقی درەنگهاتنەوەی تا دەهات لە ناوەوە زیاتر ئاگری تێبەردەدام. هەرچەندم دەکرد دڵم نەدەهات پێی بڵێم، ئەوەندە شیرین بوو لە دڵما نەمدەزانی چۆن پێی بڵێم. کە بۆم دەڕوانی ئەوەندە هیلاک و ماندو مردوو بوو لەتاو ئارد، تەنیا کونی چاوی بەدەرەوە بوو.
خەریکبوو مێشکم دەتەقی و تێنەدەگەشتم بۆچی هەموو شەوێک ئاوا دوادەکەوێت و درەنگ دێتەوە...؟ وەک هەمیشە رۆژانی هەینی پشوو بوو، نەدەچوو بۆ کۆگا. بەیانیەکی هەینی دوای نانخواردن، هەستام و بە بیانووی هەندێ کڕینی پێداویستی ماڵەوە چووم بۆ بازار. هەر چەندە وتی با منیش بێم لەگەڵت، پێموت؛ تەنیا هەینی پشووت هەیە لە ماڵەوە بە، تێر ئیسراحەت بکە، منیش زوو دێمەوە.
ڕاستە و راست چووم بۆ محەلی خاوەن کارەکەی:
سەلام و علیکم میرزا فەرەج.
عەلەیکی سەلام مێخەک خان، یاخوا بەخێربێیت نەختێ دانیشە.
سەلامەت بیت میرزا گیان، ئەوەی راستی بێت هاتووم بۆ تەنیا پرسیارێک.
فەرموو.
قارەمانی هاوسەرم هەر لەلای جەنابت ئیش دەکات، وایە؟
بەڵێ، بۆ؟
کاتی ئیشکردنی لە کەیەوە بۆ کەیە؟
لە شەشی ئێوارەوە بۆ دووی شەو.
کەی لە کۆگاکە دەستهەڵدەگرێت؟
دەی بوێت بۆ دوو دەست هەڵدەگرێت و کاتژمێر دوو لە کۆگاکە دەردەچێت.
بە دەموچاوی میرزاوە دیاربوو کە دەیویست بڵێت؛ ئەم هاتنەت بۆ ئێرە و ئەم پرسیارانەت بۆ؟
بەڵام دەرفەتم نەدا هیچ یەکێک لەو پرسیارانە بکات. زوو ئیزنم خواست و لە دوکانەکەی میرزا هاتمە دەرەوە و خواحافیزیم کرد. ئیدی گومان و دڕدۆنگیەکانم چوونە قۆناغی دڵپیسی و مەراقێکی زۆر دڵی قورس کردم و ئارەقێکی ساردم دەردا.
بەخێربێیتەوە رۆحی رەوانم، زۆر زۆر چاوەڕێم کردیت و زۆریشت پێچوو.
سیما و دەموچاوی خۆمم کەمێ لێشاردەوە، چونکە نەمدەزانی چی پێ بڵێم.
بە قەدەر هەموو دنیا خۆشمدەویست، بەو هەموو دڵپیسی و ئازارەوە کە بۆمی دروست کردبوو، هێشتا نەمدەویست دڵی بڕەنجێنم. وەڵامم نەدایەوە و خۆم کرد بە ژووری نوستنەکەماندا.
مێخەک گیان.
-(نەمهێشت تەواوی کات) سەرئێشەیەکی زۆر قورسم گرتووە، پێویستم بە پشووە. ئەگەر لێم بگەڕێیت حەز دەکەم بە تەنیا بم، بەڵکو سەرئێشەکەم تۆزێک بسرەوێ.
بۆ نانی ئێوارە چووم خەبەری بکەمەوە، نان و خواردنم هەمووی حازر کرد:
مێخەک گیان هەڵناسی پێکەوە نانێک بخۆین؟ وا ئێوارەیە و وردە وردە من دەبێت بڕۆم بۆ ئیش.
قارەمان گیان نانی خۆت بخۆ، من هیچ ئیشتیهای نانخواردنم نییە، ئەگەر رۆشتیت، خۆحافیزت بێت.
ئیتر لە ژێر بەتانیەکەوە، ئاگام لە هەموو جوڵە و دەنگێکی بوو، بەم مەراقە گەورەیەوە، کە وەک کێو لەسەر دڵم نیشتبوو لە ژێر بەتانیەکەوە هەر گینگڵم دەدا و هەر خۆم دەخواردەوە. یەک کەس نەبوو لەو دنیایەدا لە قارەمان شیرینتر و خۆشەویستتر بێت لەلام تا بتوانم ئەم ئازارە گەورەیەی بۆ باس بکەم. ئازارێک کە قارەمان بۆی دروستکردبوم.
بە هەست و خوست ئاگام لێی بوو کە نانی خوارد و هاتە دەم دەرگای ژووری نوستنەکە و وتی:
خواحافیز مێخەکەکەی دنیا و ژینم.
لە ژێر بەتانیەکەوە گوێم لێبوو بەڵام جوابم نەدایەوە بۆ ئەوەی وابزانێت نوستووم و ئاگام لەو نیە. ئەو رۆشت و گوێم لە داخستنی دەرگای حەوشەکەش بوو. بەتانیەکەم لە خۆم کردەوە و هاتمە ژووری میوانەکە. وەک چۆن کارێزێک دوای هەزار ساڵ دەتەقێتەوە، ئاوا کارێزی بورکانی مەراق لە سینە و هەناومدا تەقیەوە و بە دەنگێکی بەرز و ترسناک دامە هاڕەی گریان. وەها بانگم لێ هەڵدا وەک ئەوەی ئەوەتەی هەم، رێگەی گریانم لێ گیرابێ. بەدەم زەلزەلەی گریانەوە دەموت:
خوایە گیان بۆچی دەم و دڵ و چاو و رۆح و مێشکت بەستووم و ناتوانم بە قارەمان بڵێم؛ تۆ سەعات دووی شەو تەواو دەبیت، بۆ شەشی بەیانی دێیتە ماڵەوە؟ خوایە بۆ ناتوانم ئەم پرسیارەی لێبکەم؟
دوای ئەوەی چوومە لای میرزا فەرەج و بە تەواوی بۆم روون بوەوە کە سەعات دووی شەو لە ئیش تەواو دەبێت و دێتە دەرەوە، ئیتر دڵپیسیەکەم خەریکبوو پێی هەڵدەگرت بەرەو رق، بۆیە بڕیارمدا ئەمشەو ئەم بەڵا گەورەیە یەکلایی بکەمەوە.
خەریکبوو سەعات دەبوو بە دەی شەو، لە خوا دەپاڕامەوە قارەمان لە دەرگا بدات و ئەم گرێکوێرەیە بکرێتەوە. ئاخر دەزانن چەن سەخت و ماڵوێرانییە بکەویتە چاودێری و بەدواداچوون لەسەر کەسێک، کە لە هەموو کەسێکی ئەو دنیایەت خۆشتردەوێت. دەزانن لەوانەیە ئەم چاودێریە بە لەدەستدانی ئەو کەسە کۆتایی بێت؟!
دەی خوایە گیان با ئەمشەو لە کاتی خۆیدا بێتەوە و ئاوێک بکە بەم ئاگرەدا، ئاگرێک تا ئێستا هەر لە دڵمایە، بەڵام زۆر نزیکە ئەم ئاگرە قارەمانەکەم بسوتێنێت و بۆ هەمیشە بە دەستبەتاڵی بمێنمەوە لە دنیادا. سەعات دوو لایدا و بوو بە سێی شەو، وەک مەنجەڵێکی پڕ لە ئاوی سەر ئاگرێکی زۆر بەتاو هەر دەکوڵام.
کاتژمێر بوو بە پێنجی بەیانی، هەر دەکوڵام تا وایلێهات مەنجەڵ تەڕاییبڕ بوو، دەستیکرد بە خۆسوتان، چونکە ئاوی سەبر و چاوەڕوانی منی لێبڕا.
دەنگی اللە اکبر'ی بانگی بەیانی رایچلەکاندم. بە ترسێکی زۆرەوە هەڵسامە سەرپێ. روو بە دەرگای حەوشە رۆشتم و بە خۆمم وت :
ئێستە دەڕۆم، کێ دەڵێ میرزا فەرەج درۆ ناکات؟ کێ دەڵێ ئیشی زیادەی پێناکات و لە کۆگای ئاردەکەدا نایهێڵێتەوە و نایڕەتێنێ؟
بەم ترس و داڵغە و ختورانەوە نزیک بوومەوە لە دەرگای حەوشە. نازانم دەنگی بانگەکە بوو زیادی کرد یان دەنگی دڵەکوتێی دڵم؟...
دەرگای حەوشەکەم کردەوە، خەریکبوو زیڕەی مەرگ بکەم. قارەمانم بینی لە بن دیواری حەوشەکەدا و لە پاڵ دەرگاکەدا، کوڕەڵەی کردبوو، خەوی لێکەوتبوو، سەرتاپای گیانی نوقمی ئارد بوو بوو. بەردەرگاکە قنچکە جگەرەی زۆری لێکەوتبوو. سۆلسۆلەی تروسکایی قنچکە جگەرەیەکیان مابوو، ئەوەش نیشانە بوو بۆ ئەوەی؛ دەمێک نابێ ئەخیر جگەرەی کێشاوە. مەلا بانگەکەی تەواوکرد، ئیتر دەنگی پرخەی قارەمان باشتر دەهاتە گوێم.
هەموو گیانم نیشتبووە سەر ئاو و ئارەقێکی سەیر، هەستێکی سەیرم تیا دروستبوو، نەمدەزانی قارەمانم خۆشدەوێ یان رقم لێیەتی، ئەمە راستییە یان درۆیە. نەمدەزانی ئەم هەستەی من هەمە باشە یان خراپ؟ من راست دەکەم یان قارەمان؟ راست و درۆ حەقیقەتن یان ئێمە وەک حەقیقەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
بەپێوە وەستابوم، وەک بی ناو ئاو دەلەرزیم، لە قارەمانم دەڕوانی کە نوستبوو، بۆ یەکەمجاربوو نە هەستم بە باشە دەکرد، نە هەستم بە خراپە دەکرد. هەموو گیانم بووبوو بە هەست لە دەرەوەی باشە و خراپە. بە هێواشی کەوتمە سەر ئەژنۆ، بە هێواشی سەری قارەمانم بەرزکردەوە و روو بە کۆشم بردم. پێڵاوە ئارداویەکانی کردبوو بە سەرین، لەگەڵ دەستم بۆ برد خەبەری بوەوە. داچڵەکی و وتی:
ئەوە چیەکەی لێرە مێخەک گیان؟
سەرم شۆڕ کردەوە بەسەریدا و بەدەم گریانێکی سارد وەک ساردی ئەو بەرەبەیانە، بە هێواشی وتم؛ هەستە با بچینە ژورەوە.
لەو شەوەوەی کە دەبوو سەعات دوو بۆ دوو و چارەک بگەمە ماڵەوە و نەگەشتم، لەو شەوەوە سات بە سات هەستم بە نیگەرانی و دڕدۆنگی و دڵتەنگی و پەرێشانی و دڵپیسیەکانی تۆ دەکرد، ئەوەشم دەزانی ئەوەندە خۆشتدەوێم، دڵت نەدەهات هیچم پێبڵێیت. هەموو شەوێ لە کاتی خۆیدا کارم تەواو بووە و هاتومەتەوە ماڵەوە، بەڵام بۆ ئەوەی خەو لە تۆ نەزڕێت و هەڵنەسیت و بەدەم منەوە ماندوو نەبیت، هەموو شەوێ تا خەو زۆری بۆ هێناوم خەریکی جگەرەکێشان بووم و دواتر هەر لەم بەردەرگایەدا نوستووم. تا بەرەبەیان نوستووم لەم بەردەرگایەدا بۆ ئەوەی خەوت نەزڕێت و هەراسان نەبیت بەدەستمەوە. تەقەم نەداوە لە دەرگا و لە بەردەرگاوە لێی نوستووم.
لەوە زیاترم بۆ مەگێڕەرەوە، چونکە ئەم هەموو گەورەییەی تۆ نە لەنێو خۆمدا و نە لەم دنیایەدا بۆم جێنابێتەوە.
ئیتر نەمهێشت خۆی بگۆڕێت، هەر بە جلە ئارداویەکانیەوە، چومە باوەشی و پێم وت:
توخوا ئیتر هیچ مەڵێ، تا تێر دەبم لێت. با لە باوەشتا بم و تێر تێر بۆنی خۆت و جلە ئارداویەکانت بکەم، بەڵکو تۆزێک نووری جوانی تۆم بەربکەوێت. [1]
نوسینی: #عەلی پێنجوێنی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは133表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 25-11-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: True Story
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە 24-02-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 26-02-2024
最近の( شەنە بەکر )によって更新この商品: 26-02-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは133表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,432
画像 105,001
書籍 19,489
関連ファイル 97,482
Video 1,397
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人 伝記 - 性別 - 女性

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.765 秒(秒) !