غیرەت نییە پێچەیە.
غیرەت: ئازایی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، پێچە: پەچە یان ڕووبەند (فەرهەنگی خاڵ)، هەندێک مرۆڤ کە پابەندی نەریتن، کاتێک لە سنووری نەریت لادەدەن، شەرم دەیانگرێت و ڕووی خۆی دادەپۆشن. کاتێک بەکاردێت کە کەسێک خۆی هەڵبکێشێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە نەبێت، دواتر لە تەریقیدا ڕووی خۆی داپۆشێت. [1]