شەقە شەوە، چەچەڵە
پاڵتای ڕەشی لە کۆڵە
ئاوی لێتێ وەک سۆڵە
مەبەست لە کووندەی ئاوە، (کووندە: پێستی بزنی بەساغی دەرهێنراوی خۆشکراوە، ئاوی تێدەکرێت، چەچەڵە: دەستۆکە (فەرهەنگی خاڵ) ، پاڵتا: پاڵتۆ. سۆڵ: سەهۆڵ، شەقە شەوە چەچەڵە، مەبەست لە کووندەیە، پڕ دەکرێت لە ئاو و شەو دادەنرێت بۆ ئەوەی بەیانی فێنک بێت، پاڵتای ڕەشی لە کۆڵە، واتە: وەک پاڵتۆی ڕەش وایە، هەروەها ئاوەکەی وەک سەهۆڵ ساردە. وەڵام (کووندە) . [1]