سەرم مسە، پام مسافر، دڵم ئیماندارە، نەفسم کافر.
مس: مەبەست لەگوێگرتنی قسەی کەسی گەورە و دنیادیدەیە. مسافر: ڕێبوار. نەفس: خاوەنی گیان و دڵ و دەروون ( فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، مەبەست لە ئەندامە دیارەکانی جەستەی مرۆڤە کە هەریەکەیان بۆ شتێک بەکاردێت، سەرم مسە، واتە: سەر بیریی پێدەکرێتەوە و ئامۆژگاریی پێوەردەگیرێت، پام مسافیر، واتە: پێ بۆ گەشت و گەڕان بەکاردێت، دڵم ئیماندار، واتە: دڵ بۆ خواپەرستی بەکاردەهێنم، نەفسم کافر، واتە: هەندێک جار دەروون مرۆڤ بەلاڕێدا دەبات. وەڵام (مرۆڤ) . [1]