سندوقی هەرمێ گوڵاوی
شەو خەفتم سۆح نەماوی
هەرمێ گوڵاوی: جۆرێک هەرمێی وڵاتی کوردەوارە و بۆنکی تایبەتیی خۆشی هەیە، خەفتم: خەوتم. سۆح: سوبح واتە: بەیانی، سندوقی هەرمێ گوڵاوی، مەبەست لە میوەی بەهێیە، لەکاتی پێگەشتنیدا بۆنی زۆر دەڕوات، وەک هەمێ گوڵاوی بۆنی خۆشە، شەو خەفتم سۆح نەماوی، واتە: شەو کەسێک هەرمێیەکی داناوە، بەیانی کە لەخەو هەستاوە نەماوە. وەڵام (بەهێ) . [1]