بەرێزان خێزان و بنەماڵەى (#نیاز جەلال دەرگەڵەیی#)
بەبیستنی هەواڵى مەرگی (نیاز جەلال بەگ) ناسراو بە (نیاز دەرگەڵەیی)، دڵگران و نیگەران بووم.
شەهید تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی و خەباتکار و فەرماندەیەکی بەئەمەک بوو چەندین ئەرکی حکومیی و حزبی بەجێگەیاندووە و لەئاستی لێپرسراوێتیدا بووە، بەم بۆنە غەمناکەوە و سەرباری دەربڕینی پرسە و هاوخەمیمان، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەوە تا تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.
خواى گەورە لە شەهید (نیاز دەرگەڵەیی) خۆش بێت و جێگاى بەهەشتى بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=