کۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی #نیاز جەلال دەرگەڵەیی# دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری شەهید نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی
بەڕێزان: خزمانی دەرگەڵە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، فەرماندەو کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی هەڤاڵ (نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هەڤاڵ نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتییەکی دیارو ناسراو بوو، تێکۆشەرێکی گەورەی دەڤەرەکە بووەو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو ناسراو و دیاری ناوچەکە بوو، ژیان و گیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی یەکێتیی و کورد، هەمیشە خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانی و پەیوەندییەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان هەبوو.
بەداخەوە لە ڕووداوێکدا شەهید کرا، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵ و هاوڕێکانی کاکە نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومام بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=