حوشتری ناو پەموو، خۆی دەشارێتەوە.
حوشتر ئاژەڵێکی باڵابەرزە، هەروەها ڕووەکی پەموو، باڵای نزمە، حوشتر هەرچییەک بکات، ناتوانێت لەناو کێڵگەی پەموودا خۆی بشارێتەوە، هەر دەردەکەوێ و دیارە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی نەزانە کە کارێکی نەشاو ئەنجامدەدات، وادەزانێ کەس نەیزانیوە و ئاشکرا نابێت. [1]