چونکە مەردە کەس دەستی لەبەر دەستی هەڵنایە.
کەسانی دەستپاک و بەهەڵوێست لەناو بنەماڵە و کەسووکاردا، خۆشەویستن، لەتەنگانە و نەهامەتیدا بەدەم هەمووانەوە دەچن، بۆیە کەس ڕێگری هیچ کارێکیان لێناکات. پەندەکە واتە: کەسی مەرد و بەغیرەت کەس دەست ناخاتە بەر ئیشوکاری و هەمووان دەستگیرۆیی دەکەن. [1]