ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,861
画像 106,157
書籍 19,347
関連ファイル 97,367
Video 1,398
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لای کوردەکان بووم
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لای کوردەکان بووم

لای کوردەکان بووم
ناونیشانی بابەت: لای کوردەکان بووم
ئامادەکردن: هیوا ناسیح

پەڕتووکی لای کوردەکان بووم، بینەری خەباتێک بۆ ژیان (Ich war bei den Kurden، Augenzeuge eines Lebenskampfes) کە هی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی نەمسایی فریتس زیتە (Fritz Zitte) یە، ساڵی 1980 لە ڤییەننا بە قەبارەی مامناوەند و 210 لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە، وێنەی پێشمەرگەیەکی گەنج لەسەر بەرگە‌کەیەتی بە بڕنەوێکەوە. نووسەری ئەم پەڕتووکە ساڵی 1924 لەو وڵاتە لەدایکبووە و ساڵی 2007 کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو بەوە ناسراوە کە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی نووسین و وێنەیی لە شوێنە پڕ لە قەیران و جەنگەکانەوە ئامادە کردووە و لە هەندێک تەلەڤزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی وڵاتانی ئەوروپادا بڵاویکردونەتەوە، ئەم بەوە جیاواز بووە لە ڕۆژنامەنووسانی سەردەمەکەی، کە خۆی سەرکێشی کردووە و کام ناوچە جەنگ، کە شەڕ و نائارامی و خەبات و شۆڕشی تێدابووە خۆی بە هەر نرخێک بووە چووەتە ئەوێ و ماوەتەوە و ڕاپۆرتی مەیدانی ئامادە کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسایەتی و کاراکتەرە دیارەکاندا ئەنجامداوە و دواتر بەشێو‌ەی پەڕتووک بڵاویکردۆتەوه، نموونە وڵاتانی وەک یەمەن، ئەنگۆلا، سوورینام، نیگکەراگوا، نامیبیا، چاد، سوودان، کەمبۆدیا، ئەفغانسان و کوردستانە، خۆی خاوە‌نی زیاتر لە 20 پەڕتووکە زۆربەیانی بەم جۆرە نووسیوە‌. وەک دەریشدەکەوێت هەمیشە پشتی خەباتگێڕان و گەلانی چەوساوەی گرتووە و ڕەخنەی لە چەوسێنەران، داگیرکەران و سیستمی سیاسی ناوچەیی و جیهانی گرتووە. تەنانەت ڕەخنەی لە سەرکردایەتی و کاراکتەرەکانی شۆڕشەکانیش گرتووە. ئەم بە خۆی و کۆڵەپشت و کامێرا و جانتایەکەوە ملیناوە و گوێی بە مەترسی و کێشە و گرفت و هەندێک جار گیانی خۆشی نەداوە!
لە پێشەکی پەڕتووکەکەی (لای کوردەکان بووم) نامەیەکی کوردیی دەستنووسی سامی عەبدولر‌ەحمان (سامی سنجاریی) ، سکرتێری ئەوکاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و دەقی ئەڵمانییە‌کەشی بڵاوکراوەتەوە، کە لە 15/10/ 1979دا نووسراوە، تێیدا بە کوورتی وەسفی ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە دەکات و ئەمکارەی ئەو بۆ دەنگدانەوەی خەباتی کورد بەرز هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام چیرۆکی نووسینی پەڕتووکەکە بەوە دەستپێدەکات، کە نووسەر زۆر پێشتر زانیاری لەسەر کێشەی کوردەکان هەبووە و مەبەستی بووە سەردانی کوردستان بکات، لە نیوەشەوێکی پایزی ساڵی 1979دا تەلەفۆنێکی لە پاریسەوە بۆ دێت، کە کوردێک پێی دەڵێت: گە‌ر تۆ وەک جاران حەز دەکەی سەردانی کوردستان بکەیت ئەوا ڕۆژی چوارشەمە ئوتێلی فڵان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یەکتر دەبینین. ئەمیش ڕازی دەبێت و یەکتر دەبینن، دوای ئاشنابوون بە ئامانج و بیروبۆچوونی زیتە ڕازی دەبن هاوکاری سەفەرەکەی بکەن، پێدەچێت ئەمان سەر بە پارتی بووبێتن. ڕێک دەکەون کە ئەم بە فڕۆکە تا ئەستەمبوڵ بچێت و لەوێ ئەندامێکیان پێشوازی لێ بکات، بۆ ناسینەوەشی پێنج کرۆنییەکی کاغەزی پارەی ئەوکاتی سوید دوو لەت دەکەن و لەتێکی دەدەنە ئەم و لەتێکی دەنێرنەوە بۆ ئەوێ وەک بە‌ڵگە. دیارە ئەم کارەی پارتی کردویەتی زۆر گرنگ بووە بۆ کاتی خۆی، کە دەنگی کورد نەگەیشتۆتە هیچ کوێ و دوای هەرەسی 1975 وازانراوە کە خەباتی کورد کۆتایی هاتووە، زۆر کەم ڕۆژنامەنووس و نووسەران دەگەیشتنە ناو پێشمەرگە.
بە کوورتی ناوبراو خۆی دەپێچێتەوە و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری 1979 دەفڕێت بۆ ئەستەمبوڵ و وەک ڕێککەوتون لە کاتژمێر دووی نیوەشە و لە ئوتێلی دیڤان لە ئەستەمبوڵ دێن دەیبەن. کەسێک بە ناوی عومەر وەک وەرگێڕ و هاوسەفەر سەرەتا بە ئۆتۆمبیل بەرەو باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان) و لەوێوە بۆ سنووری ئێران، دواتر لەگەڵ دووکەسدا بە ڕێگەی قاچاخ و بە سواری ئێستر بە سەر سنووری پڕ لە مەترسی مین و خاڵی سەربازی و شاخوداخ و دۆڵ و ڕێگەی سەخت و کەندولەند، تا بە نایاسایی دەگەنە نێو خاکی ئێران و لای بارەگایەکی پارتی دەحەسێنەوە. دیارە ئێران ئەوکات دۆخێکی زۆر نائارام و بارگاوی بە شەڕ و شۆڕی کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە شا و ناکۆکی نێوان ڕژێمی ئێران (خومەیینی) و حزبە کوردییە‌کان بووە، ئەتمۆسفیرەکە زۆر نائاسایی و پڕ لە مەترسی و دڵەڕاوکە و بارێکی ئاساییشی ناجێگیر بووە، بە تایبەت بۆ ئەمێکی بیانی و ئەوروپی، کە تەنیا ڤیزەی گەشتیاری تورکیای هەبووە و بە نایاسایی هاتۆتە ناو ئێرانەوە، بەڵام ئەم گوێی پێ نادا و لەسەر ئەوە سوور دەبێت، کە بچێت بۆ سەرکردایەتی ئەوکاتی پارتی - قیادە مووەقەتە، وە چاوی بە سکرتێری ئەوکاتی پارتی بکەوێت!
پێشمەرگەکان ئەم تێیدەگەیەنن کە دوو ڕێگە هەیە، یەکێکیان ئەمینترە کە لەگەڵ مەفرەزەی پ.م کاندا و دوو سێ هەفتەی پێ دەچێت و بە پێیە، ڕێگەی دووەم بە ئۆتۆمبیلە و یەک ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام پڕ لە مەترسییە، چونکە دەبێت بە سێ خاڵی پشکنینی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئیسلامیدا تێپەڕن! دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر زیتە بڕیار دەدات کە‌ ڕێگەی ئۆتۆمبیلەکە هە‌ڵبژێرێت، هەرچەندە بۆ ئەمێکی ئەوروپی و بێ هیچ بەڵگەیەکی سەفەر و ڤیزەیەک، گەر بگیرێت بە دڵنیایی بە پێی یاسای ئەوکاتی دەستەڵاتدارانی ئێرانی گولەباران دەکرێت! بە کوورتی جانتا و کامێراکەی هەڵدەگرێت و لەگە‌ڵ کۆمە‌ڵێک پ.م دا، ئەمیش بەرگی کوردی دە‌پۆشێت و لەگەڵ ئەواندا بە لاندرۆڤەرێک بەڕێدەکەون! دوای ئەوەی بە‌ سەرکێشی بە هەر سێ بازگەکەدا تێپەڕ د‌ەن، کەوەک‌ خۆی دەڵێت ئەو چەند خولەکەی لە بازگەکاندا ئۆتۆمبیلەکە‌یان دەوەستاند لای ئەم کات بە ساڵێک دەڕۆیشت و وەخت بوو هە‌ناسەش لەخۆی ببڕێت، لای ئێوارەکەی دەگەنە سەرکردایەتی حزبەکه، کە پێدەچێت ناوچەی ڕاژان بووبێت. لەوێ سامی عەبدولڕەحمان دەبینێت، هەندێک دەحەسێتەوە و لەژێر دەوار و چادرەکانیاندا دێت و دەچێت. پاش چەند ڕۆژێک لەسەر ویستی خۆی و بە پێشنیازی سامی لەگە‌ڵ چەند مەفرەزەیەکی پ.م دا لە جەولەیە‌کدا دەڕوات بەرەو کوردستانی باشوور، بۆ بینینی ڕەوشی ئەوێ، ڕاپۆرت لەسەر کار و چالاکییەکانیان دەنووسێت. لە ڕێگا زۆر سەرما، برسێتی، شەوڕە و و بێخەوی و ماندوێتی و ساتی پڕ لەمەترسی دە‌بینێت، پاش ماوەیە‌ک دەگەڕێتەوە بەرەو سەرکردایەتی، نیوەشەوێک پاسەوانێکی سامی بانگی دەکات بۆ چادرەکەی ئەو، لەوێ سامی دەڵێت: تۆ دەتەویست گفتوگۆیەکی ئارام و درێژم لەگەڵدا بکەیت و تۆماری بکەیت، ئێستا کاتم هەیە! ئەویش تۆمارکەر دەردەهێنێت و چاوپێکەوتنێکی باشی لەگەڵدا دەکات، کە دەقەکەی لە پەڕتووکەکە‌دا بڵا‌وکراوەتەوە. ئەم سامی وا دەناسێنێت: پێشمەرگەیەکی بێ جامانە، ئەندازیار و زمانزانێکی زیرەک و بەئاگا کە لە بەریتانیا خوێندوێتی و ژیاوە، سمێڵتاشراو (کە ئەوکاتە سمێڵتاشین لەنێو کورد بە گشتی و پێشمەرگەدا بەتایبەتی زۆر نامۆ بووە) . وێنە‌یە‌کیشی لەگەڵ ناوبراودا لە بەرگی پشتەوەی پەڕتووکەکەدا بڵاوکردۆتەوە. هەروەها وەک تیۆریسێن (مونەزیر) ی حزبەکەش باسی دە‌کات.
یەک لەو پرسیارەی سەرنجڕاکێشانەی لە گفتوگۆکەدا هاتووە، زیتە دەپرسێت: پارتی دیموکرات هەڵگری چ ئایدۆلۆجییەکی زانستی و سیاسییە؟ سامی لە وڵامدا دەڵێت: شۆڕشەکەمان پێشکەوتووخوازانە‌یە. زیتە: بەڵام هەموو شۆڕشەکان وا ئیدیعا دەکەن؟ سامی: وایە، بەڵام من دەتوانم بڵێم لە پڕۆگرامی خۆماندا زۆر ئامانجی سۆسیالیستیمان وەک خاڵ جێگیرکردووە...هتد. لە شوێنێکی تردا سامی دەڵێت: ئێمە جارێکی تر هەرگیز چەکەکانمان دانانێین، وەک ساڵی 1975 و بە فەرمانی بارزانی کردمان، گەلی ئێمە بە خوێن باجەکەیان دا! لە شوێنکی تردا زیتە دەپرسێت: کامیان بۆ ئەم شۆڕشە گرنگترە، کەسایەتی سەرکردایەتی یان بیروباوەڕی سیاسی؟ سامی: بێگومان لە خاڵی یەکەمدا ئایدۆلۆجی، چونکە شەڕکەران دەبێت بزانن بۆ چ ئامانجێک خەبات دەکەن....هتد. ئەوەی سەیرە سامی عەبدولڕەحمان هەرچەندە وەک کەسێکی ڕۆشنبیر و بەئاگا دیارە و قسەدەکات، بەڵام لە وڵامەکانیدا هیچ باسی حزب و لایەنەکانی تری کوردستانی باشوور ناکات و ناویان ناهێنێت، وەک ئەوەی تەنیا حزبی ئەوان لە مەیداندا بووبن. هەروەها ئاماژە بە ناکۆکی و خاڵی جیاوازیشیان لەگەڵ حزبەکانی تردا نادات، تەنیا باسی حزبی دیموکراتی ئێران دە‌کات. وە وەک کەسێک دەردەکەوێت کە دەیەوێت لەسەر ڕێچکەیەکی نوێ خەبات بکەنەوە. بەڵام مرۆڤ تێی دەگات، کە پارتی باوەڕی بە فرەحزبی نەبووە.
زیتە لێرە و لەوێ لەگەڕانەکانیدا بە‌نێو پ. م و گوندەکاندا پرسیاری لە پ.م و لێپرسراو و خەڵکی سادەش کردووە، لە شوێنێکدا دەنووسێت: پیاوێکی سەرسپی پیری کورد لە گوندێکدا بە هێمنی و حەسرەتەوە وتی: ئێمەی کورد گەلێکی نەناسراو و مەتەڵاوین، زۆر لاپەڕەی مێژوو‌مان پڕ کردۆتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری لاپەڕە‌کانی هەرگیز هەڵنەدراونەتەوە، بۆیە وەک ڕازونهێنی تا هەتایە دەمێنێتەوە!
پێدەچێت پاسداران پێیان زانیبێت کە ئەم هاتووە، بۆیە دوای ئۆتۆمبیلەکەیان دەکەون، ئەم کە‌ لەگەڵ پ.م کانی پارتیدایە‌ و پێدەچێت ناکۆک بن لەگەڵ پ.م حزبی دیموکراتدا لەوسەرد‌ەمەدا، کاتێک لەدەس هێزە ئێرانییەکە هەڵدێن بێئاگا دەکەونە نێو ئەو گوندانەی لەژێر کۆنترۆڵی حزبی دیموکراتدایە و ئەوەندەی نامێنێت تەقە لەیەک بکەن و کێشە درووست بێت، بۆ ئەم سەختە تێبگات، هەردوولا کوردن و هەمان بەرگ و چەکیان هەیە بۆ دەبێ ناحەز و دژ بە یە‌ک بن!
نووسەر بەشێکی پەڕتووکەکەی تەرخانکردووە بۆ باس لە خەبات و سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ڕاپەڕینی کوردەکان) بە درێژی باس لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و دواتر هاتنەسەرکاری خومەیینی و دڕندە‌یی و تاوانە‌کانی ڕژێمی مەلاکانی ئێران دژ بە کورد و بێوەفاییان بەرانبەر خەباتی گەلی کورد دژ بە شا، کوشت و بڕ و گولەبارانکردنی گەنجانی کورد و ...هتد دەکات. هەروەها باس لە نەدانی مافەکانی کورد و سەرکوتکردنی کوردەکان دەکات. لە بەشێکی تردا بەدرێژی باسی دەزگای هەواڵگری ئێران لەسەردەمی شادا (ساواک) د‌ەکات، کە چە‌ند دڕندە و خوێنڕێژ و بێبەزەیی بوونە بەرانبەر ئازادیخوازان و زیندانییانی سیاسی کورد. ئینجا ڕەخنە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپاش دەگرێت، کە بەوپەڕی ڕێزەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان پێشوازییان لە شا کردووە و دەستی شاژن (فەرە‌ح زیبا) یان ماچ کردووە لە سەردانەکانیاندا.
لە بەشێکی تریدا بە درێژی باسی کوردەکانی باکوور و چەوساندنەوە و دیکتاتۆریەت و خوێنڕێژی ئەتاتورک دەکات، کە ناوی کوردەکانی گۆڕی بۆ (تورکە شاخاوییەکان) ، تەنانەت دەڵێت دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان ئاگادارن کە بە فەرمانی ناوبراو زیاتر لە 600 هەزار کورد کوژراون و سەربڕاون، کەچی ئەم بابەتە کە جینۆسایدە کەس لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرزی ناکاتەوە و باسی ناکات!
لە گەڕانەوەیدا بە هە‌مان شێوە تووشی چەرمەسەری و گرفتی زۆر دەبێت، لە ئێستر بەردەبێتەوە و دانێکی دەشکێت! لەگەڵ قاچاخچی فەرش و بەنایاسایی داخلی تورکیا دەبێتەوە بەڵام ئەوەی گرنگە بەلایەوە، سەرجەم نووسین و وێنە‌کانی گرتونی بە سە‌لامەتی لە‌گەڵ خۆیدا دەگەیەنێتەوە ئەوروپا.
دوا بەشی پەڕتووکەکەی بە ناوی گرێکانی یان گرفتەکانی کوردەکان، هەڵسەنگاندنێکی جوانی بۆ شۆڕشەکانی کورد و خەباتەکەی کردووە، باس لە نەوت و بەرژەوەندی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات، ئەم جگە لە بێبەزەیی و دڕندەیی دوژمنان و یەکتربڕینی بەرژەوەندییەکانیان، باس لە بیرکردنەوە و ڕەفتاری دواکەوتوویی و عەشایری، ناکۆکی و ناتەبایی ناوخۆیی، یەکنەگرتویی، خۆخۆریی دەکات، کەوا سەرەڕای ئەوەی کوردەکان شەڕکەری باشن و کۆڵنەدەرن، ئەو هۆکارانە نەیهێشتوە بە ئامانج بگەن. ئەم (دووبەرەکی) وەک قەدەر یان نەفرەتی کوردەکان باس دەکات کە لێیمان نابێتەوە. دیارە ئێوەش هاوڕامن کە ناوبراو تەواو پێکاوێتی.
هەر لەو بەشەدا دێتە سەر کۆنگرەی نۆیەمی پارتی، کە لە مانگی نۆڤەمبەری 1979 لە ئێران سازکراوە، جا نازانم خۆی ئامادەبووە یان نا، بەڵام ڕووداوەکانی نێو کۆنگرەکەی بەوردی تۆمار کردووە، باس لە ناکۆکییەکان دەکات کە وە‌ک‌ دوو باڵ دەرکەوتوون، باڵی ماڵی بارزانی باوک و باڵی سامی عەبدولرەحمان، تەنانەت دەڵێت کاتێک ئیدریس بارزانی لەنێو کۆنگرە داوا دەکات هیچ پشتیووانیەکی کوردەکانی ئێران نەکرێت لە شەڕیاندا دژ بە خومەیینی، دەنگ بەرز دەبێتە‌وە و ئامادەبووان ئە‌مە وەک (ناپاکی) بەرانبەر بە براکوردەکانیان دەبینن، دەشڵێت کێشەکان زیاتر خەتای ئیدریس بارزانی بووە نەک (مەسعود) ، کە گوتراوە ئەوە خۆفرۆشتنە بە خومەیینی...هتد. لەوێدا زۆر زە‌می شا کراوە و هەڵوێستی خومەیینی بۆ هاوکاریی پەنابەرانی ئێراقی کورد لە ئێراندا بەرزنرخێنراوە. دەنووسێت، لەسەر ئەمانە سامی عەبدولڕەحمان و نۆ لە ئەندامانی سەرکردایەتی کشاونەتەوە لە‌ سەرکردایەتی و وەک ئەندامی سادە ماونەتەوە.
ئەم ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئازادبوونی بەشێکی ئەوێ وەک دەرفەتێکی زێڕین بینیوە، بۆیە لای وابووە کە دەبێت بە هەموو پشتیوان و هاوکاریان بن، تا ئەم دەرفەتە لەدەست نە‌درێت، کە بۆ هەموو کورد گرنگە. تەنانەت دەنووسێت: هەرچەندە بارزانی باوک پیربووە، وە‌ک ڕەمزە و ڕێزێکی زۆری لەنێو کوردەکاندا هەیە، بەڵام کوڕەکانی بەم هەڵوێستەیان، مەبەست لە پشتیوان نەکردنی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتە، دووەم هەڵەی کوشندە دەکە‌ن، دوای چەکدانانی 1975 کە نووسەر بە (تەسلیمبوون) باسی دەکات. لە پەڕتووکەکەشیدا خاڵی نۆیەمی بەیانی کۆتایی کۆنگرەی بە ئینگلیزی و ئەڵمانی بڵاوکردۆتەوە کە داوا لە حدکا و ڕژێمی ئێران دەکات بە گفتوگۆ کۆتایی بە شەڕ بهێنن.
ئەم پەڕتووکە وەک سەرچاوەیەکی مێژووی نزیکی خەباتی کورد گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، هەرچەندە ئەوە جێگەی ڕەخنەیە، کە هیچ باسێکی لە‌ حزب و گرووپەکانی تری ئەو کاتی باشووری کوردستان نەکردووە، وەک یەکێتی، پاسۆک و حزبی شویعی و ...هتد، بەڵام پێم وایە گرنگە وەربگێڕرێتە سەر زمانی کوردی، بەتایبەت کە نووسەر کەسێکی بیانییە و بێلایەنانە ڕووداو و هەڵوێستەکانی نووسیوەتەوە.
سەرچاوە: Ich war bei den Kurden - Augenzeuge eines Lebenskampfes; Sitte، Fritz; Verlag Styria، 1980، Austria، ISBN: 3222112630
[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは373表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
リンクされたアイテム: 3
ライブラリ
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 06-04-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژگار کەرکووکی 09-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 09-07-2023
最近の( شادی ئاکۆیی )によって更新この商品: 09-07-2023
URL
このアイテムは373表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,861
画像 106,157
書籍 19,347
関連ファイル 97,367
Video 1,398
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.938 秒(秒) !