بەرهەمە شیرەمەنییەکان جیا لە سوودەکانی، زیادەڕۆییکردن لە خواردنیدا بێگومان زیانی تەندرووستی بە جەستە دەگەیەنێت.
لەسەر ئەم بابەتە، پزیشکان لە پێگەی فەرمیی (تەندرووست بە) ڕایدەگەیەنن، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، یاخود ئەو بەرهەمانەی لە شیر درووست دەکرێن، بەهۆی ڕێژەی زۆری چەورییانەوە، جگە لە زۆربوونی کێشی جەستە، زیانی تەندرووستی دیکەی بۆ پیاوان هەیە و ئاشکرای دەکەن، ئەو پیاوانەی زیادەڕۆیی دەکەن لە خواردنی ئەم بەرهەمانە، ئەگەری هەیە پرۆستاتیان تووشی نەخۆشی و کێشە ببێت. [1]