زۆردار ئەیسێنێ و ڕووڕەش ئەیخوا.
کۆمەڵگەی چینایەتی لەلایەن ستەمکارانەوە بەڕێوەدەچێت، دەسەڵاتی ستەمکاریی کۆمەڵێک گەندە و چڵکاوخۆری هەیە، کە بەردەوام بەدەوریدادێن و هەم کاری ستەمکاری بۆ بەڕێدەخەن، هەم بەشی خۆیان دەپچڕن. پەندەکە واتە: ستەمکار بە زۆر سامان ئەسەنێ، چلکاوخۆر و ماستاوچییەکانیش بەشی خۆیان دەیخۆن.[1]