ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,461
画像 105,212
書籍 19,481
関連ファイル 97,362
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
پۆلێن و مێژووى پۆلێنکردن و سوود و ئامانجەکانى پۆلێنکردن
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆلێن و مێژووى پۆلێنکردن و سوود و ئامانجەکانى پۆلێنکردن

پۆلێن و مێژووى پۆلێنکردن و سوود و ئامانجەکانى پۆلێنکردن
ناونیشانی بابەت: پۆلێن و مێژووى پۆلێنکردن و سوود و ئامانجەکانى پۆلێنکردن
ناوی نووسەر: #ئارام مەجید شەمێرانی#

=KTML_Bold=پۆلێنکردن:=KTML_End=
وشەى پۆلێن (التصنیف) لەوشەى (classification) ئینگلیزیەوە وەرگیراوە، لەبنەمادا وشەیەکى لاتینیە و داڕێژراوە، ماناو دەربڕینەکەى یان هێماکەى بۆ گرووپ و دەستە و چین و توێژێکە واتە (class) ‌ کە کۆمەڵگەى لێپێکدێت، چونکە کۆمەڵگە بەپێى هەندێ بنەما دەکرێت بەچین و تۆێژى جیاوازەوە، هەروەها (class) بەماناى پۆل و گرووپ دێت و کۆمەڵە شتێک دەگرێتەوە کەیەک سیفەتى هاوبەش و چونیەکى لەناو خۆیاندا هەڵگرتووە، واتە سیفەتە سەرەکییەکە لە هەموو بەش و پێکهاتەکانى بەشدارە، کەواتە لکارى پۆلێنکردندا بابەتە لێکچووەکان لەشوێنیکدا کۆدەکرێتەوە و بابەتە جیاوازەکانى تر لەخۆى دوور دەخاتەوە، بەدڵنیاییەوە وشەى پۆلێن وشەیەکە بەسەر پڕۆسەى ڕێکخستنى بابەتەکان (بیروبۆچونەکان، سەرچاوە، کەلوپەل) دەگونجێت، کەواتە پۆلێنکردنى پەڕتووک و سەرچاوەکان بریتییە لەهونەرى دۆزینەوەى بابەتى سەرەکى هەموو چاپکراوەکان و دانانى هێمایەک لەخشتەکانى پۆلێن، ئەو هێمایەى لەچۆلێنى دیوى بەکاردەهێنرێت لەژمارەدا خۆى دەبینێتەوە و ئاماژە بە ‌بەباتى پەڕتووک و سەرچاوەکان دەکات.
لەڕووى زاننەوە پۆلێن واتە جیاکردنەوە و دابەشکردن و لەڕووى زاراوەوە پۆلێن واتە ڕێکخستنى زانیارییە لەیەکچوەکان لەڕووى بابەتەوە لەشوێنێکى دیاریکراو بەهێمایەکى تایبەت، پۆلێن گرنگترین پڕۆسەی هونەرییە کەلەگەڵ پەڕتووکدا ئەنجام دەدرێت و بەبنچینەی کارە سەرکەوتووەکانی پەڕتووکخانە دادەنرێت و جێگایەکی دیارو گرنگی لەزانستەکانی پەڕتووکخانەو زانیاریدا هەیە، لەبەر ئەوەی کاری ڕێکخستنی سەرچاوەی زانیاری و زانستی مرۆڤایەتییە لەبەر ئەوەش پۆلێنکردن بەکارێکی گرنگ و کۆڵەکەی پەڕتووکخانە و بنکەی زانیارییەکان دادەنرێت. لە هەمان کاتدا پۆلینکردن هونەرى دۆزینەوەى بابەتى پەڕتووکە و بەهێما ئاماژەى بۆ دەکرێت، ئەو هێمایە یان ژمارەیە یان پیت و ژمارەیە بە یەکەوە، واتە هەربابەتێک لەسیتەمى دیاریکراوى پۆلێنکردندا هێماى تایبەتى خۆى هەیە. ئەمەش وادەکات بابەتە لەیەکچووەکان لەشوێنێکدا کۆببنەوە بەشێوەیەک هەر بابەتێک لە پەڕتووکخانەدا یەک شوێنى دیاریکراوى هەبێت، کەواتە پۆلێنکردن با‌یەخدانە بەناوەرۆکى بابەتە ڕۆشنبیریەکە و بەپێى سیستەمیکى تایبەتى زانستەکان ڕێکدەخات و هەر بابەتەى هێماى خۆى پێ دەبەخشێت‌ .
لە دیارترین پێناسەشدا، پۆلێن بریتییە لەجیاکردنەوەی سەرچاوەکانی پەڕتووکخانە، بەپێی بابەتەکانی و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ئەم بابەتانە بەپێی لێکچون و لێک نزیکیان لەبابەتەکاندا، بە مەرجێک لەبابەتی گشتییەوە بۆ بابەتی تایبەتى و لە هەمان پۆلدا، بەواتایەکى تر پۆلێن کۆکردنەوەی شتە لەیەکچوەکانە بەدانانى شتە لەیەکچووەکان لەگەڵ یەکتردا، بەپێی مەرجەکانی لەیەکترچونیان، هەروەها جیاکردنەوەی لەیەک نەچووەکانە بەپێی لەیەکتر نەچوون و نەگونجانیان، لەپێناسەیەکی دیکەشدا، پۆلێن بریتییە لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی کەرەستە لەیەکچووەکان لەبەشی دیاریکراودا بەگوێرەی خەسڵەتی لەیەکچونیان و جیاکردنەوەی لەیەکتر بەپێی بابەتەکانیان، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی ڕێبازی دیاریکراوی پۆلێن دادەنرێن، کە بۆ دەرخستن و دۆزینەوەی بابەتی پەڕتووک و سەرچاوەی زانیاری و دەستنیشانکردنی بەهێمایەک لە هێماکانی سیستەمی پۆلێنکردنی پەیڕەوکراو لە پەڕتووکخانەکەدا، کەبەهۆیەوە خوێنەر لەهەر شوێن و ئاستێکی خوێندندا بێت بتوانێت بگات بەو سەرچاوانە، لە هەمان کاتدا پۆلێن بەکار و چالاکییە فراوانەکەی واتە کۆکردنەوەی بابەتە لێکچوو هاوشێوەکان، یان دانانی بابەتە هاوشێوەو نزیکەکان لەیەکەوەو پێکەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرچاوەی پەڕتووکخانە بەئاسانترین شێوەو بەکەمترین کات بگاتە دەستیان، بەمەش ئاسانکاری ئەنجامدەدرێت بۆ دۆزینەوەی پەڕتووکی دیاریکراوو زانینی شوێنەکانیان بەخێرایی و کەمترین کۆشش.
بەشێوەیەکى گشتى پۆلێنکردن ڕێکخستنە بۆ گەیشتن بە هەربابەتێک لەبابەتەکانى ڕۆشنبیرى بەشێوازیکى ئاسان و خێرا و بەواتایەکى تایبەتیش بریتییە لە دۆزینەوەى شوێنى هەر پەڕتووکێک، دیاریکردنى ئەم شوێنەش بەهێمایەک لە هێماکانى پۆلێنکردن دەبێت کە لە پەڕتووکخانەکاندا بەکارى دێنن، کەواتە پۆلێنکردن بەواتا گشتییەکەى بریتییە لە ڕێکخستنى بابەتەکان بەپێى لێکچون و جیاوازیان.
هەر لەبەر ئەمەشە پۆلێن پێناسە کراوە بە دابەشکردنى لۆژیکییانەى زانیارى مرۆیى، لە گشتى تەواوەوە بۆ گشتى و بۆ تایبەتى و زۆر تایبەتى بۆ‌ ئەوپەڕى تایبەتمەند، تادەگات بەبچوکترین بەشى ئەو زانیارییە مرۆییە.لە هەمان کاتدا هونەرى دۆزینەوەى بابەتى هەموو مەتریاڵێکى پەڕتووکخانەیە، بەهێمایەک دەردەبڕێت بەمەبەستى ڕێکخستنى پەڕتووک و کۆکردنەوەى پەڕتووکە لەیکچووەکان بەشێوەیەک پەیوەندى بابەتیان بەیەوە دەرکەوێت و دانانى ئەو پەڕتووکانەى کەبابەتەکانیان بەڕێژەیەک لەیەک دەچن.
=KTML_Bold=مێژووی پۆلێنکردن:=KTML_End=
مرۆڤ لەکۆنەوە دەرکى بەکردارى پۆلێنکردنى بەرهەمە ‌نووسراوەکانى کردووە لەهەر شونێک بوبێت. مێژووی پۆلێنکردن زۆر کۆنە، دیاریکردنی سەرەتایەک بۆ مێژووی پۆلێن کارێکی ئاسان نییە، مرۆڤ هەر لەکۆنەوە گرنگی زۆریداوە بەپۆلێنکردن، بەپێی ئەو سەرچاوانەی کەبەدەستمان گەشتوون، مێژووی پۆلێنکردن دەگەڕێتەوە بۆ 2700 ساڵ پێش زاین، کەلەسەر تاتە قوڕ ئەنجامیان دابوو، ئەمەش لە پەڕتووکخانەی نیبوور لەمیزۆپۆتامیا،
نووسین لەسەر ئەم تاتە قوڕانە بەپێنووسێکی نوک کانزایی بووە، یان تەختەدارێکی نوک تێژ، چونکە نووسینەکان لەسەر قۆڕەکە دەبوایە شوێنەکە چاڵ بکەن، ئەم تاتە قوڕینانە پاش وشک بوونەوەیان دەبرانە نێو هۆڵێکی گەورەو بەپێی نووسینەکان جیا دەکرانەوە، دەتوانرێت بوترێت ئەم تاتە قوڕینانە ڕۆڵی پەڕتووکیان بینیوە، چونکە بەسەدان وشە لەسەر یەک تاتە قۆڕ نووسراوە،
وەک وترا پۆلێن گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، ژیانی ئێمە لەنموونەکانی پیادەکردنی پۆلێن، بەبێ ئەوەی پێیان بزانین یان هەستی پێ بکەین، ئەوەتا ئێمە لەماڵەکانماندا ژووری میوان و نانخواردن و نووستن دیاری دەکەین، دەرمانسازیش دەرمانخانەکەی ڕێکدەخات و جێگەی تایبەت بۆ هەرجۆرە دەرمانێک دیاری دەکات، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بیاندۆزێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی، پۆلێنکردن بەچەمکی نوێوە لەم سەدانەی دوایدا و لەسەدەی پازدە بەم لاوە داهێنرا و گەشەی سەند و بەردەوام بەهۆی زیادبوونی پەڕتووکەکان و زۆر بوونی پێداویستییەکان بەرەو پێشکەوتن ڕۆشتووە، مێژووى پۆلێنکردن مێژووى هەوڵدانى ڕێکخستنى بیرى مرۆڤە، هەر لەوکاتەوەى هەستى بە دەوروبەرى کردووە و بەشەکانى سرووشتى لەیەک جیاکردەوە سەرتاو بنەماى پۆلێنکردنى هێناوەتە کایەوە، کەواتە هەر لەسەرەتاوە مرۆڤ هەوڵى داوە سیستەمێکى تایبەتى بدۆزیتەوە بۆ ئەوەى شتەکاى سرووشت بە یەکەوە ببەستێتەوە و هەوڵى تێگەشتنیان بدات و پەیوەندى لەنێوانیاندا بدۆزێتەوە.
=KTML_Bold=سوود و ئامانجەکانى پۆلێنکردن:=KTML_End=
مرۆڤ هەر لەکۆنەوە گرنگى زۆریداوە بە پۆلێنکردن و لەژیانى ڕۆژانەى مرۆڤەکانەوە بۆ نێو ڕەفەى پەڕتووکخانەکان، پۆلێنکردن کەڵک و ئامانج و گرنگى تایبەتى خۆى هەیە، پێویستە گرنگى و بایەخى تایبەتى بەپۆلێنکردن بدرێت و ئەو گرنگەیەش لەبەرچاو بگیرێت.
چونکە پۆلێن تەنیا پەڕتووک و زانستەکانى ناوى ناگرێتەوە، بەڵکۆ زۆر بەکارهێنانى دیکەى هەیە لەژیانى ڕۆژانەماندا، ماڵ پێویستى بەپۆلێن هەیە، هەروەها پێشانگە و بازارەکان، سۆپەرمارکیتەکان بابەتەکانیان پۆل پۆل کردووە بە جۆرێک بابەتى لەیەکچوو بەتەنیشتى یەکەوەن، بەبێ پۆلێنکردن سەردانى بازاڕەکان ئاسان نابێت و چێژى لێوەرناگیریت، لە بوارى پەروەردە و فێرکردنیشدا خوێندنگەکان و مامۆستاکان و خوێندکارەکان پۆلێنکراون بەپێى تایبەتمەندى خۆیان،
پۆلێنکردن نەک بەتەنیا لەژیانى ڕۆژانەى مرۆڤەکان پێویست و گرنگە، بەڵکوو گرنگى و بایەخ و پێویستى و پۆلێن زیاتر لە پەڕتووکخانەکاندا دەردەکەوێت، چونکە بەهۆى کارى پۆلێنەوە سەرچاوەکانى پەڕتووکخانە لەڕووى بابەت و نزیکى و دووریان لە هەمان پۆل و بابەت ڕێکدەخرێن لەنێو ڕەفەکانى پەڕتووکخانە، کەڵک و ئاماج و گرنگى پۆلێن لێرەدا دەردەکەوێت کەدەبێتە کارئاسانییەکى باش و یارمەتیدەر بۆ فەرمانبەرانى پەڕتووکخانە و هاوکاریەکى باشیشە بۆ خوێنەران و توێژەران کەبەئاسانى دەستیان دەگات بەبابەت و سەرچاوەى گرنگ و پێویست لەنێوپەڕتووکخانەکاندا.
پۆلێنکردن سوودى گەورەى هەیە بۆ هەریەک لە (خوێنەر، تویژەر، خوێندکار، مامۆستا) کە دەبێتە ئاسانکاریى لەدۆزینەوەى هەرپەڕتووکێکدا کەبیەوێت، پۆلێن بەبنچینەى کارە سەرکەوتووەکانى پەڕتووکخانە دادەنرێت، پەڕتووکخانە پیویستییەکى زۆرى هەیە بە پۆلێنکردن سەرچاوەکانى، پۆلێنێکى هونەریانە تاوەکوو خوێنەران و تویژەران بەئاسانى و خێرایى بگەنە سەرچاوەکاى پەڕتووکخانە،
ئامانجى سەرکى پۆلێنیش گەیشتنى خوێنەرانە بە و سەرچاوانەى لە پەڕتووکخانەدا هەیە بەئاسانترین شێوە و کەمترین ماوه، لەم بارەیەوە مارگارت مانى شارەزاى پەڕتووکخانەکان دەڵێت: (ئامانجى پۆلێنکردن ئەوەیە کە کۆمەڵە پەڕتووکەکان بەچەشنێک سیستەم بکرێت کە هەر پەڕتووکێک بەئاسانى بدۆزرێتەوە)
پۆلێن زۆر کار لە پەڕتووکخانە ئەنجام دەدات، کەدەبێتە بنەماى کارى ڕێکخستنى سەرچاوەکاى پەڕتووکخانە بەمەبەستى بەکارهێنانیان، لە هەمان کاتدا کارئاسانى بۆ توێژەران دەکات بەپێدانى زانیارى بۆ گەیشتن بە و بابەتانەى کەمەبەستیانە بەئاسانترین شێوە لەکارى خواستندا‌، لە هەمان کاتدا پۆلێن کاردەکات بۆ کۆکردنەوەى پەڕتووک لەبابەتێکى دیارى کراو لەشوێنێکى دیاریکراو، و ئەو بابەتانەى لێکدەچن لێکیان نزیک دەکاتەوە .
ئاماجى سەرکى و بنەڕەتى پۆلێنکردن، ڕێکخستنى بەرهەمەکان و کەرەستەکان و سەرچاوەکانى پەڕتووکخانەیە تا لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت ئەو پەڕتووکانەى کەپێویستە لەنێو کۆمەڵە ‌پەڕتووکەکاندا بەخێرایى و بەئاسانى بدۆزرێتەوە، بەواتایەکى دیکە ئامانجى پۆلێنکردن ئامادەکردن و ڕێکخستنى کۆمەڵە پەڕتووک و کەرەستەکانى پەڕتووکخانەیە بۆ کەڵکوەرگرتن بەچەشنێک کە بە‌بوونى کەمترین زانیارى سەبارەت بەپەڕتووک یان بەرهەمێک بتوانرێ بەئاسنى و بەخیرایى بدۆزرێتەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا پۆلێن سوودێکى گرنگى بۆ پسپۆڕى پەڕتووکخانە هەیە، چونکە پڕۆسەى پۆلێن زەمینەى بۆ دەڕەخسێنێ کەوا خزمەتى خوێنەران بکات بە وەڵامدانەوەى داخوازیان لەکەمترین ماوەدا، بێ ئەوەى بەهیچ جۆرێک کاتیان بەفیڕۆ بدات، و لە هەمان کاتدا تێگەشتن لەسیستمى پۆلێنى بەکارهێنراو لە پەڕتووکخانەداو چۆنییەتى پراکتیزەکردنى کارێکى یەکجار پێویستە بۆ سەرجەم کارمەندانى پەڕتووکخانە تابتوانن پەڕتووکەکان بگەیەننە شوێنى خۆیان و بەئاسانىیش بگەڕێنەوە سەریان لەنێو ڕەفەکاندا. واتە ڕێگەیکە بۆ گەڕانەوەى کات لەکاتى دەرهێنانى پەڕتووک و گەڕانەوەى بۆ جیگاى خۆى بەوردى و بەپێى بابەتەکان.
لەگەڵ هەموو ئەوانەى باس کران، یەکێکى دیکە لەسوود و ئاماجەکانى پۆلێن ئەوەیە هاوکار و دەستبارێکى باشە بۆ فەرمانبەرانى پەڕتووکخانە، کە دواى گەڕانەوەى پەڕتووکەکان لەلایەن خوێنەران و تویژە‌رانەوه، بەئاسانترین شێوە و لەکەمترین کاتدا پەڕتووکەکان دەخرێنەوە شوێنى خۆیان لەنێو ڕەفەکا‌ن، چونکە پۆلێن دەستبارێکى باش بووە بۆ جیاکردنەوە بابەتەکانى پەڕتووکەکان و جیاکردنەوەى سەرچاوە و بەشەکان لەنێو ڕەفەکان.
بەشێوەیکى گشتى پۆلێن کەڵک و ئامانجى گرنگى هەیە بۆ پەڕتووکخانە، وەک وتراوە پۆلێن و پەڕتووکخانە دوو ڕووى یەک دراون و پۆلێن دەبێتە هۆى ڕێکخستنى سەرچاوەکانى نێوە ڕەفەى پەڕتووکخانەکان و بەرچاو ڕۆشنى زیاتر دەدات بەئارەزوومەندانى پەڕتووک و توێژەران و وەگەڕانەوەى کاتى گونجاو بۆ ئەو کەسانەى بەدواى سەرچاوەکاندا دەگەڕێن لەنێو پەڕتووکخانەدا. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは562表示された回数
HashTag
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 12-06-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: その他
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژگار کەرکووکی 13-06-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 13-06-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 13-06-2023
URL
このアイテムは562表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,461
画像 105,212
書籍 19,481
関連ファイル 97,362
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - 伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド 伝記 - - 北クルディスタン 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.422 秒(秒) !