دوێتە لە ماڵ تاقیبکەوە، ئینجا بینێرە بۆ گیای کەژ.
دوێتە: کچ، کیژ. کەژ: چیا و کێو (فەرهەنگی شێخانی) واتە: لە خێزاندا کچ بە تەندرووستی پەروەردەبکە، دواتر تاقیبکەرەوە، پاشان بێترس بینێرە ناو کۆمەڵگە، بۆ ئەوەی بە ئارەزیی خۆی تێکەڵاوی خەڵک بکات، پەندەکە واتە: هاوڕێ و دۆست تاقیبکەرەوە پاشان تێکەڵاوی بکە.[1]