ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,511
画像 104,724
書籍 19,274
関連ファイル 97,553
Video 1,398
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سینەما سیروان لە هەولێر و چەند یادگارییەک
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سینەما سیروان لە هەولێر و چەند یادگارییەک

سینەما سیروان لە هەولێر و چەند یادگارییەک
سینەما سیروان لە هەولێر و چەند یادگارییەک
#کامەران وریا قانع#
2012-09-15

لەم هەفتەیە لەبەر هەندێک کار سەردانى هەولێرم کرد، بەیانییەکى زوو لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەرێکەوتم بەهیواى ئەوەى کارەکانم زوو تەواو کەم لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر.
بەیانى زوو پێش کردنەوەى فەرمانگەکان بەڕووى هاووڵاتییان من گەیشتەمە ئەوێ هێشتا شەقامەکان چۆل بوون لەئۆتۆمبێل، من نزیکەى 45 خولەک کاتم هەبوو کەسەربەست بم، لەبەر ئەوە بڕیارمدا بچم نانى بەیانى بخۆم لەکۆڵانى سینەما سیروان، دوورى نێوان بەڕێوەبەرایەتى پەروەدەرى گشتى و سینەما سیروان نزیکەى 5 خولەکێکە بەپیاسە کردن.
کەچومە ئەو کۆڵانەى سینەما سیروانى (خەیاڵ منى بردەوە بۆ سەرەتا و ناوەڕاستى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو، تەمەنى هەرزەکاریم کە زۆر کاتم لەم کۆڵانە بەسەر بردوه، یەکسەر ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوتەوە کە لە قوتابخانە لەگەڵ هاورێکانم دواى تەواو بوون یان زۆرجار لەکاتى دەوامى فەرمى ڕامان ئەکرد و خۆمان ئەگەیاندە ئەو کۆڵانە.
ئەو کاتە هەموو خۆشیمان ئەوە بوو بچینە سینەما، کەچوومە ناوەڕاستى کۆڵانەکە، دووبارە خەیاڵ منى بردەوە بۆ ئەو ڕۆژگارانەى کە ئەم کۆڵانە هەر بەبۆنى (لەفەى گەس، شاورمەى گۆشت) ڕێبوارانى مەست ئەکرد، کۆڵانێک تەسک و کوورت، بەڵام پڕ بوو لەژیان، لەو کۆڵانەدا چەندین دوکانى گەسی لێبوو یەک لەیەک قەرەبالغتر ئەو کات زۆر (عەجیب) بوو لەلام کە ئەو هەموو کەسە لە کوێوە ئەهاتنە ئەو کۆڵانه، لەبیرمە چەند دوکانێکى تر هەبوو، وەکوو دوکانى (ڤیدیۆ و کاسێتى بە کرێ ئەدا) چایخانەیەک و گەراجێکى لێ بوو یارى بلیارد و تێنس و دوو گۆڵى دەستى تیا ئەکرا، هەروەها دوکانێکى لێ بوو لەفەى گۆشتى ڕۆست و مریشک و جگەر‌ فروش.
ئەو ڕۆژگارانە هەرزەکار بووین، تاقە ڕێگەیەک کە بە دنیاى دەرەوەى ئەیبەستینەوە ئەو سینەمایانە بوون، هەر لەفیلمەکانییەوە تاکوو ئەو پۆستەرە گەورانەى فیلمەکان کەزۆرترینیان کچێکى نمیچە ڕووت یان کچێک لەباوەشى کوڕێک بوو.
بۆ من چوونە ناو سینەما وەکوو ئەوە وابوو دوو دەستى نادیار بێن و دوورم خەنەوە لەسەر زەوى، بمبەن بۆ کیشوەرێکى دوور، لەناو سینەمادا هەموو شتێکت دەربارەى کۆمەڵگە و دەوربەر لەبیر ئەچوەوە، چەند خولەکێک ئەبوویت بەبوونەوەرێکى تر.
لە بیرمە چەندین جار لەبەر ئەو پەنجەرە بچووکەى پێش سینەما کە بلیتى لێ ئەفرۆشرا، ڕیزم ئەگرت یان بەهۆى قەرەبالغى لەدوورەوە تەماشاى ئەو گەنجانەم ئەکرد کە زۆر زەحمەت بوو بزانیت کام سەرە هی کام جەستەیە ئەوەندە تێکەڵ یەک بوو بوون، بەتایبەتى لەرۆژانى چەژن، هەتاکوو لەو ڕۆژگارانەش کەسانێک کاسبیان بەبلیتى سینما ئەکرد و ئەچوون بەکۆمەڵ ئەیانکڕى و دواتر بەگرانتر بەخەڵکیان ئەفرۆشتەوە کەتاقەتى ئەو قەرەبالغیان نەبوو.
من ئەو کابرایەى کەبلیتەکانى لەخەڵک وەرئەگرت و ئەیهێشت بچنە ژوورەوە بەگرنگترین پیاوى سەر زەویم ئەزانى چونکە بەدەست ئەو بوو بچیتە ناو هۆڵى سینەماکە و کیشوەرێکى تر.
زۆر جار کەئەچویتە ناو هۆڵى سینەما لەبەر قەرەبالغی جێگا نەدەما و هۆڵەکەش تاریک ئەبوو لەبەر ئەوە کەسێک بەخۆیی و لایتێکى دەستى هاوارى ئەکرد وەرە ئێرە برا! هەندێکجار لایتەکەى لەناو چاوت ئەدا، زۆر جار دەبوایە لەسەر پلیکانەى نێوان هەردوو لاى کورسییەکان دابنیشت بەتایبەتە لەفیلمە هیندیەکان یان ئەو فیلمە ئەمریکییانەى کە زۆربەیان ئەکشن بوون، یان ئەو کاتانەى کەدرەنگ ئەچوویت بلیت بکریت و لەکاتى کرینى بلیتەکە گوێت لەزەنگى دەست پێکردنى فیلمەکە ئەبوو (خۆشترین زەنگ بوو لە ژیانم کەگوێبیستى بم بەتایبەتى کاتێک زوو ئەچویتە هۆڵەکە و لەچاوەروانى ئەبوییت بەبیستنى لێدانى زەنگى دەست پێکردن خۆت ئامادە ئەکرد بۆ سەفەرێک لەگەڵ فیلمەکە بکەیت) . خۆشى ئەو دۆخە ئەوە بوو لەکاتى نمایش کردنى لەقتەیەکى شەردا دەبوە فیکە لێدان و چەپڵە ڕێزان، بەڵام لەکاتى لەقتەیەکى ڕۆمانسى یان ماچ ئەو هۆڵە کز و بێ دەنگ ئەبوو لەپڕ یەکێک بەدەنگى بەرز کۆمنتێکى بازاڕیی ئەداو دواتر بەدواى ئەو هاوار و فیکە دەستى پێ ئەکردەوە، هەروەها ناوبڕى نێوان فیلمەکەش باش بوو بۆ خواردنى شتێک یان خواردنەوەى ساردەمەنیەک.
من خۆم یەکەم فیلم کە لە سینەما سیروان بینیم ئەگەر خەیاڵم خیانەتم لێ نەکات فیلمى (عومەر موختار بوو) لەبیرمە زۆرزۆر قەرەبالغ بوو، یەکێک لەسیفەتەکانى ئەو کاتى سینەما ئەوە بوو کە زۆر جار فیلمەکە زۆر کوورت کرا بوەوە چونکە لێیان ئەپچڕى یان سانسۆرى ئەخرایە سەر، لەبەر ئەوە زۆرجار لەناوەڕاستى فیلمەکە لەقتەیەکى ڕوتى فیلمیکى تریان پیشان ئەدا، خۆش ئەوە بوو دواى ئەو لەقەتە ڕووتە خەڵکێکى زۆر ئەهاتنە دەرەوەى هۆڵەکە چونکە پێشتر ئەو فیلمەیان دی بوو!.
هەروەها دۆخی ناخۆشى ئەو کاتە ئەوە بوو زۆر جار لەکاتى تەواو بوونى فیلمەکان و چۆڵکردنى هۆڵەکە، لەپێش دەرگاى سینەماکان مەفرەزەکانى سوپاى گەل (جەیش شەعبی) سەیتەرەیان دائەناو داواى ناسنامەیان لەخەڵک ئەکرد و زۆر گەنجیان ئەگرت.
لە کۆتایی ئەم بیرەوەرییە کاتێک هاتمەوە سەر خۆم چوومە ئەو چایخانەى ئێستاش ماوە، نانى بەیانیم و چایەکەم خواردەوە، کابرایەکى بەتەمەن بەرانبەرم دانیشت بوو، لێم پرسى (ئەخبارى) سینەما سیروان چییە ؟
وەڵامێکى سەیر و جوانى دامەوە بەشێوەی هەولێریەکى ساف و بێگەرد وتى: مامۆستا ژیانى خەڵک بەخۆیی بویتە سینەما، ئیتر سینەمامان لۆچییە!
دواتر درێژەى بەقسەکردن داو وتى: ئەوە نزیکەى دوو سارە سینەما قەپاتکرایە، بڕیارە تێکى بدەن و بیکەن بەپارک!
منیش لێرەوە ئەلێم خۆزگە پارێزگاى هەولێر نەدەهێشت ئەو کۆلان و سینەمایە و گازینۆى لەیالى تێک بچێت، چونکە کەم کەس هەیە لەنەوەى پەنجاکان و شەستەکان و هەفتاکان ڕۆژێک لەرۆژان نەچوبێتە ئەو سینەمایە یان لەفەیەکى گەسی لەوێ نەخواردبێ.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは262表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاری کورد - 19-05-2012
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 15-09-2012 (12 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
ブック: 履歴
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 31-05-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 31-05-2023
最近の( ئاراس ئیلنجاغی )によって更新この商品: 31-05-2023
URL
このアイテムは262表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,511
画像 104,724
書籍 19,274
関連ファイル 97,553
Video 1,398
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド ライブラリ - プロヴァンス - 外 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - クルド発行 伝記 - 方言 - クルド - Badini

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.312 秒(秒) !