دەمم نەبێ ها بکەم، پێم نەبێ ڕابکەم، قوڕی کوێ بەسەراکەم.
دنیای چینایەتی بەرهەمی هۆشی مرۆڤی هۆشمەندە، دنیایەکە پڕ لە ستەم، مرۆڤەکان لەسەر بنەمای سەردەست و ژێردەست، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پاراستینی پێگەی خۆیان یەک دەچەوسێننەوە، پەندکە بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر خەفەتبار بێت و دەسەڵاتیشی نەبێ سکاڵای خۆی بکات. [1]