دەستی لەبنی هەمانە دەرچوو.
هەمانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ و بزنە کە شتی وشکی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا هەموو کەسێک خاوەنی کۆمەڵێک دەستکەوتی ماددی و کۆمەڵایەتییە کە شانازی پێوەداکات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە هیچی بەدەستەوە نەمابێ و بێ دەستمایە مابێتەوە. [1]