دەستی بڵاوە.
دەست بڵاو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە داهات و خەرجی بەهەدەربدات. (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە ئەو دەستهات و سامانەی هەیانە، بەشتی پڕپووچی دەدەن و خەیاڵیان لای ئاییندە نییە کە سامانیان نەما چیان بەسەردێت. پەندەکە واتە: کەسێک هەرچی بێتە دەست، خەرجی بکا. [1]