بێریڤان کچەکەی مەلا ئەنوەر ، کەباوکی پەڕڵەمانتاری یەکگرتوو بوو ، لە تورکیا دەنگی داوە، جا یان ھاوسەرەکەی تورکە یانیش خۆی ڕەگەزنامەی تورکی بۆ درووستکراوە لەبەرانبەر جاشایەتییەکەی، قسم بەخوا ئازادە دەنگی داوە بەئەردۆغان و لەبەر ئەمەم نییە ، بەڵام ئەم ژنە کەکچی مەلا ئەنوەرە خۆی و خوشکەکەی لەھەولێر ساڵۆنیان هەیە خەڵکێکی زۆریان چەواشە کردووە ، مەلاکان بەتۆ دەڵێن ساڵۆن حەرامە ، بۆخۆشیان ساڵۆنیان ھەیە، بەتۆ دەڵێن دیفاع لەخاک و نیشتمان بکە شەھیدی ، بەڵام منداڵەکانی خۆیان جاشی دوژمنن.
توخوا ژنی کورد توخوا خوشکی کورد تێبگە، من دوژمنی خواو دینەکەی نییم ، بەڵام تکایە واز لەحیجابی ژنەکەی ئەردۆغان بێنە کە لە ڕێگەی جاشەکانەوە دێتە نیشتمان و تۆ مەیپۆشە.
خودات خۆش بوێ، بەڵام ھەندێک مەلای درۆزن نا
خودات خۆش بوێ ، بەڵام خودای جاشەکان نا
خودات خۆش بوێ و بەڵام ھی درۆزنەکان نا
حیجاب بپۆشە حیجابی کوردی، بەڵام ھی ژنەکەی ئەردۆغان نا.
ئامادەکردنی تێکست: ھێمن مامەند [1]