دارێکی (هۆرە) بۆ کرد.
هۆرە: بە دارێکی کوورتی خڕ دەوترێت کە سەرەکەی بە تەوراس تیژ بکرێت، بۆ قڵیشاندنی داری گەورەی وشک بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە لە کۆمەڵگەدا کەسێکی هەژار یان بێکەسێک ستەمی لێبکرێت، لە دەرفەتێکدا بەتوندی تۆڵە لە بەرانبەرەکەی بکاتەوە و سزای بدات. [1]