ئەوەی هاوسێی حوشترەوان بێت، دەبێ سەردەری دەرگا بڵندبکات.
حوشترەوان: مەبەست لەو کەسەیە کە گەلەحوشتری هەیە، لەپێناوی بژێویی خۆیدا بەخێویان دەکات، لەبەر ئەوەی حوشتر باڵای بەرزە، دەبێ سەردەرگای ئاغەڵەکەی بەرز بێت، بۆ ئەوەی سەری لێی نەدا، مەبەست لەوەیە کە دەستت دایە هەرکارێک دەبێ بەپێی ئەوە کارە خۆت ئامادەبکەی. [1]