ئەقڵی ژنان لە کۆشیاندایە.
ئەقڵ: هۆش، ژیریی. ئاستی ژیریی مرۆڤەکان پەیوەندی بە دنیابینی و تەمەن و گەڕان و گەشت چەشتنی تاڵی و سوێری ژیانەوە هەیە، واتە مرۆڤ چەندە بەئاگابێت ئەوەندە ژیرە، واتە: ژیریی پەیوەندی بە ئاستی هۆشیارییەوە هەیە، پەندەکە مەبەستی لە کەسانێکە کە توانای بیرکردنەوەیان لە ئاستێکی کەمدایە.[1]