ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,601
画像 105,231
書籍 19,487
関連ファイル 97,516
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئاگاداربن! دابەزینی متمانە بە پەرڵەمان مەترسیدارە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاگاداربن! دابەزینی متمانە بە پەرڵەمان مەترسیدارە

ئاگاداربن! دابەزینی متمانە بە پەرڵەمان مەترسیدارە
$ئاگاداربن! دابەزینی متمانە بە پەڕڵەمان مەترسیدارە$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#03-08-2020#
کورد ئەگەرچی مێژوویەکی درێژی هەیە لە خەبات و بەرهەڵستکاری و دژایەتی دەوڵەتانی ناوچەکە، بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی کە کوردیان بەسەردا دابەشکراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەزموونێکی کوورتی هەیە لەگەڵ پڕۆسەی حوکمڕانی و دەوڵەتداری. هەرچی تایبەت بێت بە سەروکار لەگەڵ پەڕڵەمان و دەزگاکانی نوێنەرایەتی، ئەوا ئەزموونەکە کوورتتریشە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1992، کە دواجار لە هەڵبژاردنێکی مێژووییدا ئەو پەڕڵەمانەی ئێستای کوردستانی لێکەوتەوە. بۆیە زۆر سەخت بوو بۆ هێزە کوردییەکان (بە تایبەت دوو ‌هێزە سەرەکییەکە) دان بە بنەماکانی حوکمی زۆرینەو کەمینە، واتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بنێن. تاوەکوو دواجار ڕێککەوتن لەسەر فۆڕمێکی حوکمڕانی هاوبەش یاخود ئەوەی پێیدەگوترێت پەنجا بە پەنجا.
لێکەوتەی ئەو چەند ساڵەی بێ ئەزموونی و ململانێ ناوخۆییەکان و لەکارخستنی پەڕڵەمان تا ئێستاش بەسەر پەڕڵەمان و کاری پەڕڵەمانیدا ماوە. ئێمە نەک هەر لە ڕووی ئەزموونەوە، بەڵکوو لە ڕووی نووسینیشەوە لەبارەی پەڕڵەمان هەژارین، ئەوەندەی من ئاگاداربم جگە لە پرسە پەڕڵەمانییەکان کە لەلایەن سەردارعەزیزەوە نووسراوە، نووسینێکی دیکەمان نییە لەبارەی پەڕڵەمان و تێگەیشتن لە فەلسەفەی کاری پەڕڵەمانی. هەڵبەتە دیارە پەڕڵەمان لە بنەڕەتدا بۆ مەبەستی خۆبەدوورگرتن لە شۆڕش، جەنگی ناوخۆ، بەکاربردنی هێز لە سیاسەتدا هاتووەتە کایەوە، ئەمەش هەمووی لەپێناو فەراهەمکردنی سەقامگیریی سیاسی کە مەرجی سەرەکییە بۆ هەر پڕۆسەیەکی حوکمڕانیی باش.
#مام جەلال# لە یادەوەرییەکانیدا (دیداری تەمەن) دەگێڕێتەوە کە وڵاتانی درواسێ زۆر لەوە ترساون کە کورد لە دوای ڕاپەڕین هەڵبژاردن بکات، چەندین جاریش ئەو پەیامەیان گەیاندبووە سەرکردایەتی کورد کە نابێت هەڵبژاردن بکەن، بە تایبەتیش تورکیا. بەڵام مام جەلال دەڵێت لەناکاو پەیامێکمان لە دۆستانەوە پێگەیشت کە دوایان کرد هەڵبژاردن بکەین، کە مام جەلال باسی ئەو پەیامە دەکات بۆ کاک مەسعود، ئەو دەڵیت ئەو پەیامە بۆ منیش هاتووە، هەرچەندە کەسیان باسی سەرچاوەی پەیامەکە ناکەن، بەڵام پێدەچێت پەیامەکە لە ئەمریکییەکان یان لە فەرەنسییەکانەوە هاتبێت. هەڵبەتە مەبەستی من لەم باکگراوندە ئەوەیە کە پەڕڵەمان دەزگایەکی زۆر گرنگە، هاوشێوەی واجیهەی دەوڵەتدارییە بۆ ناسینی شێوازی سیستمی سیاسی و جۆری حوکمڕانی لە هەر وڵاتێکدا. خۆ ئەگەر لە دوای 1992 دەرفەت لەبار نەبووبێت، بەڵام لە دوای 2003 دەرفەرتێکی زێڕین بۆ هەرێمی کوردستان ڕەخسا کە لە ڕێگای پەڕڵەمانەوە نموونەی ئەزموونێکی جوان پێشانی ڕۆژاواو وڵاتانی ناوچەکەش بدات کە کورد دەتوانێت نموونەی حوکمڕانییەکی پێشکەوتوو پێشکەش بکات. بەتایبەت کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە تارادەیەک ئیسرائیلی لێدەرچێت هیچکامیان پەڕڵەمانێکی پێشکەوتوو و ڕاستەقینەیان نییە. بۆیە دەکرێت بڵێین کە دواکەوتنی پڕۆسەی حوکمڕانی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ نەبوون یان لاوازی کاری پەڕڵەمانی دەگەڕێتەوە.
پەڕڵەمان وەک جەمسەرێکی سەرەکی دەسەڵاتەکان لە کایەی حوکمڕانیدا تاکە دەزگایە کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکان دەکات، بەوانەی کە دەسەڵاتن و بەوانەش کە ئۆپۆزیسیۆنن، کەواتە بەو پێیە بێت دەبێت زۆرینەی خەڵک متمانەی بە پەڕڵەمان بێت ئەگەر حەزی لە حکومەت و دەسەڵاتیش نەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا پەڕڵەمانی کوردستان یەکێکە لەو دەزگایانەی کە ئاستی متمانەی لە ناو خەڵکدا لە حکومەت (دەسەڵات) یش کەمترە. هەرچەندە من داتایەکی بەرجەستەم لە بەردەست نییە کە ئەوە بسەلمێنیت، بەڵام چاودێریکردنی میدیاو سۆشیال میدیاو گوێگرتن لە خەڵک بە ئاسانی دەتگەیێنێتە ئەو ئەنجامە. ئەمەش بەشێکی زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم دامەزراوەیە لەدوای ڕاپەرین تاوەکوو ساڵی 1998 بەهۆی شەڕی ناوخۆ لەکارخرابوو، بەڵام دوای 2003 پەڕڵەمانی کوردستان گوڕوتینێک بەخۆیە دەبینێت بەتایبەت دوای ئەوەی کە جۆرێک سەقامگیری لە ئێراق درووستدەبێت و هەرێمی کوردستان بەرەو بووژانەوەی سیاسی و ئابووری دەچێت.
درووستبوونی #بزووتنەوەی گۆڕان# دیسان دەرفەتێکی باش بوو بۆ بەهێزکردنی کاری پەڕڵەمانی، بەڵام دیسان کەمئەزموونی لە کاری ئۆپۆزیسیۆنی و وتاری پۆپۆلیستی لەگەڵ سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیۆن زیاتر بوارێکی بەرفراوانی درووستکرد بۆ نمایشکردنی سیاسی، بە جۆرێک کە وایلێهات گرنگ نەبێت ئەو پڕۆژەیەی پەڕڵەمان دەنگی پێدەدات لە ئاستی توانای جێبەجێکردندایە یان نا، ئەوەندەی گرنگ بوو چەند دەتوانرێت لە ڕێگای پەڕڵەمانەوە هەست و سۆزی خەڵک ڕابکێشیت. ئەمە وایکرد کە دواتر ئاستی داواکاری خەڵک لە حکومەت ئەوەندە بەرز بێت کە خودی ئۆپۆزیسیۆنیش ئەگەر بێتە دەسەڵات لێی پەشیمان ببێتەوە. هەڵبەتە ئەمە جگە لە گواستنەوەی گشت ململانێ سیاسییەکان بۆ ناو پەڕڵەمان نەک لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری شتەکان، بەڵکوو دیسان بۆ نمایشکردنی سیاسی.
لە دوای 2015 ئیدی پارتە دەسەڵاتدارەکان پەڕڵەمان وەک سەرچاوەی کێشەکان دەبینن، تا دەگاتە لەکارخستنی پەڕڵەمان. ئەم ململانێیەی حیزبەکان و بێبەهاکردنی پەڕڵەمان و گواستنەوەی بڕیاری سیاسی بۆ دەرەوەی پەڕڵەمان لە ڕاستیدا لێکەوتەی سیاسی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، دەکرێت یەکێک لەو لێکەوتە گەورانە پشتکردنی جیهان بێت لە پرسی ڕیفراندۆم، دواتریش ئەو دۆخەی 16 ئۆکتۆبەر؛ ئەمانە هەرچەندە خەڵک لەوانەیە بە ڕووداوی جیاجیا بیانبینێت، بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندیداربوون بە یەکدییەوە.
بوونی پەڕڵەمان بە سەکۆیەک بۆ نمایشی سیاسی و ململانێی حیزبی وایکردووە پەڕڵەمان لە هەرێمی کوردستاندا دەزگایەک بێت بۆ تەفرەقەو ملشکاندن نەک سەکۆیەک بۆ پەیامێکی نیشتمانیی چاودێریکردنی حکومەت کە بتوانێت نوێنەری خەڵکی کوردستان بێت. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە ناو پەڕڵەمانی کوردستاندا ڕەنگدانەوەی ئەو دۆخەیە کە باسمان کرد. بە تایبەت ئێستا پارتە دەسەڵاتدارەکانیش خەڵکانێکیان ناردووەتە پەڕڵەمان کە بەهامان چەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆن کاردەکەن، واتا لە ڕێگای وتاری ئاگرین و پۆپۆلیستی، بە جۆرێک خەڵک وا تێگەیشتووە کە هەر کەسێک دەنگێکی زوڵال و وتارێکی ئاگرین و ئامادەبوونێکی جەماوەری فراوانی هەبێت دەبێت کاندید بکرێت بۆ پەڕڵەمان! ئەم کەشە هەستیارە بۆ خودی پارتیش کە خاوەنی سەرەکی حکومەتن کێشەی درووست کردووە. چەندین جار کەشێکی باش درووست بووە بۆ دانووستاندنی لایەنە سیاسییەکان بەڵام ئەندام پەڕڵەمانەکان ئەو کەشەیان پەک خستووە. تا ئەو ئاستەی تیمی پەڕڵەمانی بەشێک لە حزبەکان بەربەستیان بۆ حکومەتەکەی خۆشیان درووستکردووە.
لەکارخستنی کاری پەڕڵەمان و بێمتمانەکردنی دامەزراوەی پەڕڵەمان دواجار سەردەکێشێت بۆ دابەزینی ئاستی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، ئەمەش لە ڕاستیدا ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی و شەرعیەتی دەسەڵات و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. هەرچەندە ئەم ئاماژەیە وا دەستی پێ کردووەو بە ئاشکرا لە بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکانی ئەو خولەی پەڕڵەماندا ڕەنگی داوەتەوە. خەڵک ئەگەر هەست بکات پەڕڵەمان دامەزراوەیەکی زیادەیە ئیتر بۆ دەنگی پێبدات. لەکەدارکردنی پەڕڵەمان و بێبەهاکردنی دواجار سەردەکێشێت بۆ ناسەقامگیری و تووندوتیژی سیاسی، ئەمەش لە ڕاستیدا لێکەوتەکانی زۆر مەترسیدار دەبن لەسەر پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت کە ئێستا بەغدا بەدوای لاوازییەکانی حکومەتی هەرێمدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کەلێنێک بدۆزێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی مەرکەز بۆ هەرێمی کوردستان. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは298表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 03-08-2020
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 03-08-2020 (4 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 23-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئەمیر سیراجەدین ) på 23-04-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 03-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは298表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,601
画像 105,231
書籍 19,487
関連ファイル 97,516
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
地図 - プロヴァンス - Kurdistan イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - その他 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.672 秒(秒) !