ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,468
画像 105,220
書籍 19,481
関連ファイル 97,370
Video 1,394
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر

شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
$شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#26-07-2020#
ئەنجامەکانی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، یاخود وردتر بڵێم نسکۆی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 شۆکێکی سیاسی و سایکۆلۆجی بوو ، کە زەبرێکی زۆری بە کۆی پرسی کورد گەیاند. نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە تەواوی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆییش ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بە جۆرێک کە تا ئێستاش پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەو کاریگەرییەکانی تێنەپەڕاندووە، بە تایبەتیش ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی بردەوە خاڵی دەستپێک.
لەسەر ئاستی ئێراقیش، 16ی ئۆکتۆبەر کاریگەریی زۆری درووستکرد لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا. یەکێک لە هەرە زەبرەکانی بریتیبوو لە دەرکەوتنی تەوژمێکی سیاسی و ڕۆشنبیری لەناو کورددا کە پرسی کورد لە بنەڕەتەوە بخەنە ژێر پرسیارەوە، تا ئەو ئاستەی گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ هەرێم وەک چارەسەرێک ببین.
لە ڕاستیدا ئەو زەبرەی بەرپرسی کورد کەوتووە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر سەت ساڵە تورک و عەرەب و فارسەکان نەیانتوانیوە لە پرسی کوردی بدەن؛ ئەو کاریگەرییەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لەسەر زهنییەتی سیاسی تاکی کورد بەجێی هێشتووە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێکی ناوچەکە نەیتوانیوە ئەو کاریگەرییە لەسەر تاکی کورد درووستبکات. تا ئەو ئاستەی ئێستا بەشێک لە سیاسی و ڕۆشنبیرو چالاکڤانانی سۆشیال میدیا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە باشترە ئێراق کاروبارو حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی خۆمان.
ئەمە لە ڕاستیدا ئاماژەیەکی زۆر مەترسیدارە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و کۆی پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەش. ئەگەرچی زۆربەمان دەزانین کە ئەو دیدگابینییەی بەشێک لە خەڵک زیاتر پەرچەکرداری خراپی حوکمڕانی خۆماڵی و ململانێی لایەنەکانی بەسەردا زاڵە، ئەگینا لە ڕاستیدا ئێراق بۆ خودی خۆشیان (بۆ شیعەکانییش) لەو حەڤدە ساڵەدا خراپترین ئەزموونی حوکمڕانی پێشکەشکردووە، بە پشتبەستن بەو داتاو زانیاریانەی لەبەردەستدان.
ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا باسی بکەم ئەو شۆکەی دوای 16ی ئۆکتۆبەرە کە تاوەکوو ئێستاش زهنییەتی سیاسی و سایکۆلۆجیای ئێمەی لە هەرێمی کوردستاندا بەرنەداوە. شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر وایکردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەن هیچ وتارێکی سیاسی یەکگرتوو نەبێت. نەبوونی ئەم وتارەش لە ڕاستیدا ڕەنگیداوەتەوە لەسەر پێگەی کورد لە بەغداو تا ئاستی داماڵینی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەهیچ پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایدۆلۆژی.
ڕاستە لەدوای 2003 بەشێک لە بەهێزیی پێگەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا پەیوەندی هەبوو بەلاوازی بەغداو ململانێی شیعەو سوننەکان، بەڵام لە ڕاستیدا بەشەکەی دیکەشی پەیوەست بوو بەوەی کە هەرێم خاوەن ئامانج و پرسێکی دیاریکراو بوو لە ئێراقدا کە جیابوو لە پرسی شیعەو سوننەکان، یان پرسی کەمینەکانی دیکە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو کە ڕێژەی دەنگدان بە دەستووری ئێراق لە ساڵی 2005 لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاتر بوو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێراق.
بوونی کیانێکی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان لە پرسی نەتەوەیەکی لە پشت بوو، ئەوکات کورد لە بەغدا هەموویان لە چوارچێوەی وتارێکی سیاسی یەکگرتوودا بوون، دەیانزانی چییان دەوێت لە بەغدا.
ئەگەر سەیرێکی یادەوەرییەکانی پۆڵ بریمەر بکەی ئەو ڕاستییەت بۆ دەردەکەوێت. جێگیرکردنی زۆربەی ئەو بەندە دەستووریانەی ئێستاش کە وایکردووە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە هەر بۆ ئەو ئامانجە سیاسی و پرسە نەتەوەییە دەگەڕێتەوە کە ئێراق و ئەمریکییەکانیش قبووڵیان بوو.
خۆ ئەگەر ئێستا ساڵی 2003 بوایە نە ئێراق و نە ئەمریکاش ڕازی نەدەبوون کە هەرێمی کوردستان ئەو ماف و پێگە دەستووری و سیاسییەی هەبێت لە ئێراقدا.
هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی پرسێکی جیاواز لە پرسی ئێراقییەکان، بەبێ بوونی پرسی میللەتێکی جیاواز لە عەرەب و خاوەن پرسێکی ڕەوا، ڕۆژبەڕۆژ چانسی مانەوەی وەک کیانێکی فیدراڵی سەربەخۆ لە ئێراقدا کەمدەبێتەوە. بەو مانایەی ئەگەر پرسی خاک و نەتەوەیەکی جیاواز نەبێت چ زەرورە باکووری ئێراق هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ بێت.
ئەوەی ئێستا تەوژمێکی سیاسی و کۆمەڵێک پەڕڵەمانتاری کوردیش پشتگیری لێدەکەن بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ هەرێم، ئەوە لە ڕاستیدا دەرەنجامی ئەو بێ پرسبوون و بێ ئامانجبوونەی هەرێمی کوردستانە لە دوای 2017، چونکە ئەگەر پرسی هەرێمی کوردستان تەنیا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا کۆبکرێتەوە، ئیتر بۆ دەبێت هەرێمی کوردستان جیاوازبێت لە ئێراق، لەوانەیە بە تێکەڵبوونەوە لەگەڵ بەغدا، هەرێم بتوانێت باشتریش خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکات.
هەڵبەتە گومانیش لەوەدا نییە کە پارتە کوردییەکان پرسی کوردییان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکارهێناوە، بەڵام ئەمە خودی پرسەکە ناخاتە ژێر پرسیارەوە، پرسی کورد پرسێکی ڕەوایە لە ناوچەکەدا، لەوانەیە کورد تاکە نەتەوە بێت لە جیهاندا کە تا ئێستاش لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی و فێربوونی زمانی کوردی بخرێتە زیندانەوە.
هەڵبەتە سەرەڕای ئەو بێهیوابوون و بێ ئامانجبوونەی کورد لە بەغدا، ئەوەی لە هەمووی مەترسیدارترە ئەوەیە کە ئێستا ئاڕاستەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست کە بەهەموو هێزیانەوە کار دەکەن لەسەر درووستکردن و داتاشینی ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ ئێراقی دوای 2003.
ئەمەش لە ڕاستیدا پێداچوونەوەیە بە سیستەمی سیاسی لە ئێراقدا کە لە 2003 لە ڕێگای هاوپەیمانییەکی سیاسی و دەستووریدا بنەماکانی داڕێژراون، بە ئاڕاستەی گەڕانەوەو بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوەند. هەڵبەتە نابێت ئەوەش لە بیر بکەین کە بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان و هەروەها بەریتانیەکانیش بەگشتی دەمێکە کار بۆ ئەو ئاڕاستەیە دەکەن، پێیانوایە ئەمە ڕێگاچارەیەکە بۆ سەقامگیریی لە ئێراقی دوای بەعسدا، بەڵام دەیانەوێت ئێراقییەکان خۆیان بگەنە ئەو ئەنجامە.
هێزە هەرێمییەکانیش بە تایبەت تورکیا جۆرێک پێداچوونەوەی بە سیاسەتی خۆی کردووە لەگەڵ هەرێم، بە تایبەت لە ڕێگای بە مەرجەعکردنی دەسەڵاتی ناوەند و گەڕانەوەی ئەولەویەت بۆ بەغدا لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.
ئەو مەترسییانەی باسمان کرد زۆربەیان ئەنجامی شکستهێنانی دەسەڵاتی خۆماڵین لە لایەک و لە لایەکی دیکەش ئەنجامی ململانێکانی نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکانن لە هەرێمی کوردستان. سەقامگیری هەرێمی کوردستان پێمانخۆش بێت یان نا، پەیوەستە بە دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەمیان سەقامگیریی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی. دووەمیش هاوسەنگی بەرژەوەندی هێزە هەرێمییەکانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەتیش تورکیا و ئێران.
ئەمە لەوانەیە نەک بە دڵی ئێمە، بەڵکوو بە دڵی هێزە سیاسییەکانیش نەبێت، بەس ئیدی لەنێوان سیاسەت و خۆپاراستندا بەتایبەت بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان کە لە جیۆپۆلۆتیکێکی سەختدایە بە دەگمەن ئەنجامەکان جێی ڕەزامەندی گشتی دەبن. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは234表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 26-07-2020
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 26-07-2020 (4 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 23-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئەمیر سیراجەدین ) på 23-04-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは234表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,468
画像 105,220
書籍 19,481
関連ファイル 97,370
Video 1,394
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人 地図 - プロヴァンス - Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.234 秒(秒) !