خۆت ببینە، خۆم ببینە.
پێشوان لەمبارەیەوە دەڵێن: جارێک کابرایەکی کزوکوێر کەرێکی کوێری دەبێت، ڕۆژێک کەرەکەی دەبات بۆ بازاڕ بیفرۆشێت، کڕیارێکی لێپەیدا دەبێت ئەویش چاوێکی تەواونابێت، دەڵێت توخوا ئەگەر کەرەکەت ناتەواوییەکی هەیە پێمبڵێ، کابرای خاوەن کەر پێی دەڵێت: خۆت بیبینە و خۆم ببینە، لەوە زیاتر هیچ عەیبێکی تێدا شکنابەم. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دوو کەس وەک یەک وابن لە هەمان شتدا.[1]