خوێنی هەموو کەس لە ڕەنگێکە.
سرووشتی مرۆڤ کۆمەڵایەتییە، بۆیە هەمووان پێکەوە دەژین، لەپێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتییدا مرۆڤەکان خوو و ئاکاری یەکتر دەگرن، زۆربەر ڕەفتار و کرداریان وەک یەکە، واتە: زۆر شتی مرۆڤەکان لەیەک دەچێت و وەک یەک وایە، وەک زمان، ئاماژە، پیشەگەریی، بەرگ پۆشیین. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو گەلێک لە کلتووردا چوونیەکن.[1]