خەنجەر لە برا بدرێ وەک لە ڕەشکە کا بدرێ.
خەنجەر: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە تیغێکی دەمپانی نووک تیژ و مشتوویەک کە لە شاخی ئاژەڵی کێویی درووستدەکرێت، لە جەنگدا بەکاردێت، باشترین جۆری لە کوردەواردا پێیدەوترێت (دەبان) . پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە زیانی کارێک گەر بەرخۆت نەکەوێ، بەر هەر کەسێ بکەوێ گەر براشت بێت، بۆی نابژێری.[1]