خەر وەتڕین لە دەستی گوورگ ڕزگاری نابێ.
خەر: گوێردێژ یان کەر، گوورگ: ئاژەڵەکی کێوی دڕندەی گۆشتخۆرە، نێچیر پەنا بۆ هەر شتێک بەرێت، لە کۆتاییدا دەیخوات، پەندەکە مەبەستی لە پیاوانی بەدەسەڵاتی و ستەمگەرە، کاتێک لە دەسەڵاتدان کەسانی ستەملێکراو لەناویان دەبەن، بە ستەملێکراوێک ئەوترێ کە هاواری بێت بە دەست ستەمگەرێکەوە.[1]