هەڵبژاردنی هاوڕێ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ژیان و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی منداڵەکەت دەبێت، هەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن یارمەتیی کچەکەت دەدەیت هاوڕێیەکی باش و گونجاو بۆ ژیانی هەڵبژێرێت.
=KTML_Bold=دەتوانیت ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت:=KTML_End=
1. خۆت هاوڕێی بە، ڕێگەی بدە گفتوگۆی بابەت و ڕووداوەکانی ژیانیت لەگەڵدا بکات، ئەمەش وادەکات ئاسانتر لە دۆخی دەروونی کچەکەت تێبگەیت و بزانیت بە پێی قۆناغەکانی تەمەنی چی دەوێت.
2. بەردەوام پاڵپشتی بکە، فێری بکە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت و ڕای جیاواز قبووڵبکات، ئەمەش یارمەتیی دەدات پەیوەندییەکی سەرکەوتوو لەگەڵ چواردەوری درووستبکات.
3. متمانەبەخۆبوونی پێببەخشە، بەردەوام بە وشەی ئەرێنی هانیبدە، چونکە وایلێدەکان مامەڵەی نەرێنی لە چواردەوری قبووڵ نەکات.
4. فێری ڕاستگۆیی بکە، چونکە هاوڕێیەتی بەبێ ڕاستگۆیی سەرکەوتوو نابێت.
5. ڕێگەی بدە پرسیار بکات و دەرگای گفتوگۆی بەسەردا دامەخە، با بیرۆکەکانی خۆیت لەگەڵدا بەش بکات.
6. خۆشەویستی پێببەخشە و گرنگی پێبدە، ڕێگە مەدە بۆشایی لە ناخیدا هەبێت، بۆ ئەوەی ناچار نەبێت لەلایەن هاوڕێی هەڵەوە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. [1]