ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,727
画像 105,965
書籍 19,356
関連ファイル 97,440
Video 1,395
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئەو دەمەى بۆ نان و چايى لەماڵان دەردەکراين! ماڵەکە ميوان ڕائەگرن
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو دەمەى بۆ نان و چايى لەماڵان دەردەکراين! ماڵەکە ميوان ڕائەگرن

ئەو دەمەى بۆ نان و چايى لەماڵان دەردەکراين! ماڵەکە ميوان ڕائەگرن
بابەت: بیرەوەری
نووسین: #شێرکۆ عادل دەباغ#
$ئەو دەمەى بۆ نان و چايى لەماڵان دەردەکراين! ماڵەکە ميوان ڕائەگرن$

لە ماڵى خزم و ناسياو ڕەفيقەکانم لە ڕووم نەدەهات دەست درێژکەم سەر سينى و سفرە! ئەى چۆن بتوانم بچەمە بەر قاپى ماڵان؟ و بڵێم: ماڵەکە میوان ڕادەگرن؟
ئێمە بێ لەوەى جلوبەرگ و پێڵاومان لەسەر گيرفانى ماڵەوەمان بوو ، پارەى خواردن و مەسرەفاتى بارەگاکانيش لەسەر خۆمان بوو ! خۆمان ئەچوين ديلمان ئەگرت و ئەمان فرۆشتنەوە و خۆمان پێ بەخێو دەکرد ! وەک لايەنەکانى تر نەبوين وڵاتان پارە و چەک و پێداويستيمان بدەنێ؟
يەکەم جارم کە چووينە بەردەم ماڵێک لە گوندێکى ناوچەى #قەرەداغ# لەگەڵ هاوڕێ حەمەى مام ئەسکەندەر بووم، خاوەن ماڵ لەسەر سەبەتەيەک دەستەوارەيەک نان و دوو پياڵە چايى و ژێرپياڵەیەک ڕۆنى ساغى حەيوانيان بۆ هێناين و وتى: فەرموون!
وتم: بەزيابێ نانم خواردووە! ، هاوڕێکەم ڕووى کردە کابراى ساحێب ماڵ و بە حەپەساوى وتى: وەڵڵا درۆ دەکات! يەکەم جاريەتى پێشمەرگەى تازەيە و شەرم دەکات!
کابرا وتى: هێشتا خۆشە نەبووە ! فێردەبێ!
ئەو کابرايە ڕاستى کرد ، پاشتر هێندە دەرکرابووين خۆشەبوو بووين، گوند و ئاوايى و لادێ و ماڵەکان بەبێ ئەوەى بزانن پێشمەرگەى چ لايەنێکى يان فەرموويان دەکرد يان دەستيان دەنا بەڕووتەوە ، کە ئەچوينە بەرماڵان و ئەمان پرسى: ماڵەکە ميوان ڕا ئەگرن؟!
هەندێ جار ژنان دەيان وت: پياومان لە ماڵ نيیە ! ئيتر ئەبوايە خۆت تێگەيشتيتايە بە موحتەرەمانە دەرکراوى!
لە بنارى#پيرەمەگروون# کە ئێستا سەيرانگاى #مێرگەپانە# ، ئەوسا لە چەمەکەدا بە پاڵ بنارى پيرەمەگروونەوە چەند ماڵێکى لێ بوو لە خێمە و کەپر و ژوەردا نيشتەجێبوون لە ترسى بۆمباران و تەيارە ، لە ماڵێکم پرسى ميوان ڕائەگرن؟!
ژنە عەزى زى لەبەربوو؟! زۆر بەناشرينى دەرى کردين وتم: مەمنون پورێ خۆت توڕەمەکە، وتى: مەمنونم شتى وانيە فەرموو بڕۆ دەرەوە!
ئەوڕۆژە بێ لە برسێتى هەموو شاخى پيرەمەگرونم بڕى بۆ ديوى ئەوديوو بۆ دەربەنەکەى گوندى #زێوێ# و شەوەکەشى جادەى #ئەڵڵايمان# بڕى و بۆ بەيانيەکەى لە#بازيان# چووينە گوندێک بۆ نان و چايى لە پاش (30کاتژمێر) برسێتى !؟
بەڵام پێشمەرگەى لايەنەکانى تر ئەو ئيهانەيەيان قبووڵ نەدەکرد و هەنێ جار پياوەکانيان ڕسوا دەکرد!
لە سەرێکەوە خەڵکيش ناهەقى نەبوو بێ لە نەبوونى و داماوى، پێشمەرگە و ميوانيکى زۆريان بەسەرەوەبوو تەنانەت هەندێ حزب و لايەن جارجارە پاسداريشيان لەگەڵ خۆيان ئەبردە ميوانى خەڵکى؟!
لەبنارى #شارەزوور# لەنزيک جادە ، لە ساڵى 1987 گوندێ هەبوو بەڕۆژ جاشى تيابوو بەشەويش پێشمەرگە، ئێمەش بە مەجبورى ڕۆژێک ڕوومان تێکرد لە چلەى هاوينا هيچمان دەستنەدەکەوت! نە دووکانێ نە مزگەوتێ نە سەرکانيیەک لەتاو توونیيەتى و برسێتى چووينە دێکەوە هەموو دێکە خۆيان شاردەوە، لەشانسى مندا نارديانين بۆماڵێک لەسەر ڕێگاکەبوو، لەدەرەوە پرسم بە ژنى ماڵەکەکرد: ميمکە ميوان ڕائەگرن؟ ژنە نەى هێشت پێ بخەينە ناو دەرگاکەيانەوە؟! زۆر پاڕامەوە لە ژنەکە بەڵام ئەو لە ناوەڕاستى دەرگاکەدا وەستابوو هەردوو دەستى گرتبوو بە ديوەرەکانەوە و نەى دەهێشت بچينە ژوورێ و مێردەکەى لە ژوورەوە لەبەر هەيوانەکە بە چورامشقى دانيشتبوو کاشيە دۆى لەبەر دەستابوو بە چەمچە دارينەکەى دۆى بادەدا و ئەوەنەى تر ئۆقرەى لەبەر بڕيبووم، زۆر هەوڵمدا ژنە نەى هێشت ! ئاوڕم دايەوە بۆ برادەرەکەم ( دلێرى مەلا ئەحمەد) وتم ئەرێ کاکە دەتۆش دوو قسە بکە؟!
هەتا ژنە مەشغوڵ بوو لەگەڵ هاوڕێکەم و لێ ئەپاڕايەوە من خۆم کرد بەبن باڵى ژنەکەدا و چوومە ژوورەوە، و سڵاوم لەکابرا کرد و ڕێک لە لاى کابراوە دانيشتم و کاشيە سەوزە دۆکەم هەڵگرت و خستمە بەردەمى خۆم و دەستم کرد بە دۆخواردنەوە لەولاشەوە دەستەوارەيەک نان دانرابوو بەکابرام وت بۆم ڕەتکا کەدايمێ وتم: ئاى خوا لێت ڕازى بێ حاجى! کابرا نقەى نەکرد هەتا چووينە دەرەوە هيچ قسەى نەکرد! بەڵام ژنەکە تۆزێ هاتەوە سەر خۆو ، برادەرەکەشم بەدوايدا هاتە ژورەوە و لە هەيوانەکە هەموو دانيشتين و دەستمان کرد بەنان و دۆ خواردن و قسەى خۆش و پێکەنين ، بەڵام ژنە ناهەقى نەبوو بڕيارى يابوو نە جاش و نە پێشمەرگە کەس نەيەتەماڵى چوونکە کچى عازەبى هەبوو دياربوو بە خراپە سەيريان کردبوون! بۆيە ژنە زانى زۆرمان برسيەو لە نەگبەتەکانين دەستى خستە سەر شانم وتى: $کوڕەکەم ناهەقم مەگرە خراپەکار زۆرن تۆ نازانى!$
هەر لەو هاوينەدا لە گوندێکى ترى نزيک بە ئوردوگاى باريکە ئێوارەيەکى دڕەنگان ئەنجوومەنى دێکە ناردمى بۆ ماڵێ هەموو لەسەربان لەبەر فانۆسێ دانيشتبوون و ميوانيان هەبوو کە لەدەرگام دا ژنى ماڵەکە وتى: فەرموو، وتم: پۆرێ ميوان ڕادەگرن؟! وتى: (وەرە باوکەکەم خوا هەرچيەکى دابێ بەزياوبێ) ، ئيتر من لە خۆشيا نانە ڕەقيشى بدامايەتێ هەرپێم خۆشبوو چونکە سەرو زمانى شيرين بوو ، لە قاپێکى قوڵى فافۆنا شلەى خەستى بامێى بۆ دانام لەگەڵ دەستوارەيەک نان و سووراحیيەکى لايلۆنى پڕ دۆ ، لەسەر سەربانەکەيان لەبەرانبەر ميوانەکانيان داى نام ، کە شارى بوون و هەموو سەيرياندەکردم بەڵام من گووێم نەدانێ هەموو بامێکەم بە قاپەکەشەوە لێستەوە .
لە گەرميان کە هەموو ناسراون بە خزمەتى پێشمەرگە کەچى لە شانسى منا هەر خۆم بە تەنيا بەرماڵێک کەوتم ژنە لە ژوورەوە لە حەوشەکەياندا نان و کولێرەى دەکەد ، وتم: پورێ ميوان ڕائەگرن؟ وتى: (پێم بێژە کوڕى کام لايت ؟ ئەگەر يەکێتیى نەبى نانت نايەمێ ؟ وتم: ميمکە خۆم و عاديلى باوکم و بابە حاجيشم هەموومان يەکێتين ! ئەى نازانى ! ، کەزانى شاريم وتى:وەرە سەر ڕووت ، ئەو فەردە ئاردانەم بۆلايە !؟ پێنچ فەردە ئاردى پێ گواستمەوە لە حەوشەکە هەمويم جوان بۆ خستە سەر تەنوورەکەى و جارجارەش ئەچووم قەراغە کولێرەى سووتاوم هەڵەگرتەوە و ئەمخوارد ، کەمێردەکەى هاتەوە ، پێمووت ئەرێ کاکە نانو چايەکم بەنێ لەبەيانيەوە فەردە ئاردم پێ دەگوازنەوە؟!) ، دڵنيام ئەو ژنە ئەگەر ئەنفال نەکرابێ يەکێکە لەو ژنە گەرميانانەى کە لە يادى ئەنفالدا چنگەکانى پڕ لە بەرد بوو بۆ ڕسواکردنى بەرپرسەکان!
لە کاتى ئەنفالەکاندا نان و چايى ببووە گەورەترين دەستکەوت، لە ئێوارەى:
09-04-1988 دا کە لە شەڕەکەى ئاوايى #تازەشار# ڕزگارم بوو چوومە گوندێکەوە هەموو خۆيان کۆکردبووەوە وڵاخ و مەڕووماڵات و سەگ و منداڵان و ژن لەکاتى دەرچووندا بوون من لەتاو برسێتى و دووکەڵى بارووت لەسەر سەر ئەخولامەوە ! پياوێکى ڕيشنى گەنج ، مەچەکى گرتم و وتى:
#هاوڕێ گۆران# برسيتە!؟
وتم تۆکێى !؟ وتى: نام ناسيتەوە !؟ بەزۆر پەلى گرتم و بردمى بۆسەر سکڵى ئاگردانەکەيان کە هێشتا کتلى و قۆرى لەسەربوو وتى وەرە ئەوە چا ، ئەوە کولێرە و ئەوە ڕۆنى حەيوان ، تێر نان بخۆ لەبەيانيەوە لەوياڵەوە ئێمە سەيرى ئيوە دەکەين چۆنە ماون !؟
دووبارە وتم: کاکە تۆکێيى !؟ وتى من سجنەکەى لاى خۆتان بووم !؟ نانەواکەم!
بە بۆنى نانەکەيدا ناسيمەوە بەڕاستى نانێکى خۆشى بۆ دەکردين!
جاشێک بوو لەشەڕەکەى #نەوجول# دا گيرابوو لە سجنەکە نانەوابوو کەسايەتيەکى موحتەرەم و بەشەخسێت بوو سوپاسم کرد و ئەوان ڕۆشيشتن و نان و چاييەکەيان بۆم بەجێهێشت و سەرى خۆيان هەڵگرت و دڵنيام کە گيراون و ئەنفال کراون بەداخەوە!
هەندێ ڕۆژانى ئەنفالەکان لە گەرميان زەمزەمیيەکەم پڕەکرد لە ئاوى قوڕاو لەگەڵ کاغەزى جگەرەى پاکەتى جمهورى ئەمان خوار لەتاو برسێتى دکتۆرەکەشمان ئەى وت بە قەوزەى ئاوەوە بيخۆن بەرى دڵدەگرێت و فيتامينى تيايەو برسێتى ناهێڵێ؟!
کە لە ئەنفالى سێ ى گەرميان تێک شکاين و گەڕاينەوە بۆ قۆپيەکانى #قەرەداغ# ئێوارەى #14-04- 1988# هاوڕێکانم لە يەک مەنجەڵ برنجى گەورە يەک دەنکە برنجان بۆ نەهێشتبوومەوە ؟! (وێنەکەم داناوە بە زەمزەمیيەکەى لاقەدمەوە بەپرتاو بەرەو مەنجەڵە بەتاڵەکە دەڕۆم و دەستم بەرزکردۆتەوە) ، ئەو ناوساجيانەشى بۆيان درووستکردين هەمووى لە ئاردى نەوتاوى بوو کە پێشتر شاردبومانەوە لەژێر تاوێرەکاندا و جاشەکان دۆزيبويانەوە و نەوتيان پياکردبوو!
لە #15-04-1988# لە گووندى #مێووڵێ# و #دێلێژە# لە #بازيان# هەموو پێشمەرگە بە گووندەکەدا گەڕان هيچيان نەدۆزيەوە بۆ خواردن، من چووم لە ماڵێک کە هى فەرماندەى #تيپى 57ی سەرگرمە# بوە ( وا باسيانەکرد) کە هى کاک وەهابى سەرگرمە بووە، لە کولانەى مريشکا مامرێکى گەورەى کڕکەوتوم بينى (ڕاستيەکەى نەم زانى کڕکەوتووە) کە دەستم بۆ برد بەدەنووک خوێنى لێ هێنام و دام لەملى و ئەوسا بينيم لەسەر هێلکەکانى کڕکەوتووە !؟
لەگەڵ پێشمەرگەيەکى تردا ( هاوڕێ زێوەر ) پاکمانکرد و خێرا بە نيوە کوڵاوى خواردمان و هێلکەکانمان دابەش کرد و سێ هێلکەم لێدا بە پێشمەرگەيەک ( ئەسرەوان قادرۆک) ى ڕابەرى زەدەشتيەکانى کوردستان لە سلێمانى .
لەو ڕۆژەش بەدواوە بۆ ماوەى هەفتەيەک ئێمە گيامان دەخوارد ( گياى ترشەڵۆک) گيرفانى شەڕواڵەکەمم پڕپڕ کردبوو، کە گەيشتينە گوندى #کونە کۆتر# لە #بازيان# ئێوارەى 16 و #17-40-1988# بزنێکمان دۆزيەوە لەناو ژوورى مزگەوتەکەدا و لەناو مەنجەڵى مردوو شۆرەکەدا کوڵاندمان و بەسەرە سێ مەفرەزەمان حەراسەتى ئەگرت تا نيوە کوڵمان کرد نەوەک جيش و جاش بۆمان بێن، لەو ناوە لە بازيان و قەرەداغ مەعسکەراتى تازەيان دانابوو لە ئەنفالەکاندا.
کە گەيشتينە گووندى #عەسکر# ى نزيک #چەمى ڕەزان# هێشتا ئەنفال نەکرابوو لەوێش فەردەيک برنج و بزنێکمان کڕى و لە مەنجەڵى مردوو شۆرەکەدا خواردنمان درووستکرد و پێشمەرگەيەکمان لە حەژمەتاندا پارچەيەک ئێسقان لە قوڕگى گيراو گەيشتە نزيکى مردن و خوێنى زۆرى لێڕۆى و نانەکەمان لێبوو بە زەقنەبووت!
ڕۆژانى دواتر کە لە ئاوى زێ پەڕينەوە و ڕوە و شاخى #باوەجى# و #سماقوڵى# و #باليسان# بەڕێ کەوتين ئەوەنەى تر نان و چايمان لێ قوورستربوو ، تا گەيشتينە شاخى #سەفين# و شارەدێى ‌#هەرير# کە بەهەشتێک بوو بۆ خۆى بەو بەيانیيە زووە لە ژنێکم پرسى: پورێ ميوان ڕائەگرن زۆر بە خۆشيوە فەرمووى لێکردم کە بەمەرجێ پياوەکەشى لەماڵ نەبوو نان و چاى حازربوو بە کولێرەى گەرمەوە خستيە بەردەستم و تێرم لێخوارد بەڵام ئەو ژنە داماوە هەر خەمى چەکى کيمياوى هەبوو زۆر دەترسا لەو بەڵايە، لە دوايدا کەزانيم دوکانى خواردنى تشريبى تيايە چووم بەرەو جادە و دوکانەکان بۆ يەکەم جارم بوو دووکانى چێشتخانەی تشريب ببينم ، دوکانەکە تازە کرابوەوە بەڵام هاوڕێکانم و پێشمەرگەکانى تر هەموو لەناو دوکانەکە کۆبوونەوە و سەيرى وێنەيەکيان دەکرد ؟ منيش بەڵامەوە سەيربوو ! تۆبڵێى پۆستەرى شەهيدان بێت و خواردنى لەبير پێشمەرگەى برسى بردبێتەوە؟! کە چوومە پێشەوە منيش بە زۆر خۆم کرد بە بەينياندا بزانم پۆستەرى چيە؟! بۆ يەکەم جارم بوو وێنەى وا ببينم وتم ئەمە کێکيە ؟! وتيان (مافى مافيە) ؟!
بۆ يەکەم جاريشم لەماڵى مەلاى گوندێک نان بخۆم ، مامۆستا خۆى بانگى کردم ، گوندى ( مەلەکان) بوو لەناو دارچنارەکان کە دەتووت تابلۆيە هێندە جوان بوو ، مەلا و مەلا ژن زۆر موحتەرەم بوون نان و چايەکى شيرينيان داينێ و بەڕێ کەوتين بۆ گوندى #پشت ئاشان# بە شاخى#کێوە ڕەش# دا بە ( 26 ) کاتژمێر بێ وەستان بڕيمان لە ڕێگا هەربيرم لەلاى نان و چايى بوو تا گەيشتينە #قەنديل#. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは789表示された回数
HashTag
ソース
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (شێرکۆ عادل دەباغ) 17-02-2023
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 17-02-2023 (1 年)
Publication Type: No specified T4 1572
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
ブック: 履歴
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( سەریاس ئەحمەد 10-04-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 12-04-2023
最近の( شەنە بەکر )によって更新この商品: 11-04-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは789表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,727
画像 105,965
書籍 19,356
関連ファイル 97,440
Video 1,395
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0 秒(秒) !