ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,101
画像 104,945
書籍 19,382
関連ファイル 97,717
Video 1,402
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
قاسم سولەیمانی نهێنییەکانی نەبردە گۆڕەوه
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قاسم سولەیمانی نهێنییەکانی نەبردە گۆڕەوه
عارف قوربانی

ئەگەر هەر کارەکتەرێکی سیاسی درک بەوە نەکات کە هەرێمی کوردستان لە بەردەم پیلان و پێشهات و هەڕەشەی مەترسیداردایە، و ئەو ڕاستییەش نەبینێت کە بەشێکی سەرەکی لە کێشە و هۆکارەکان ناوخۆیین و پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ‌ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتییەوە هەیە، دەبێت گومان لە درووستی بیر و هۆشی بکەین. کەواتە ئەگەر بمانەوێ‌ لانی کەمی بەشێکی ئەو هەڕەشانە لەسەر خەڵکی کوردستان دووربخەینەوە، دەبێت دەست بۆ ڕێگە ئاسانەکە ببرێت کە ئەویش یەخەپێگرتنی ئەم دوو حیزبە سەرەکییەی کوردستانە.

تێکچوونی پەیوەندی و هاوسەنگیی نێوان ئەم دوو هێزە سیاسییە لە ڕابردوودا ڕێگەی بۆ زۆر ڕووداو خۆشکرد کە بەهۆیانەوە گەلی کوردستان تیایدا زەرەرمەند بوون و ئاستی بێمتمانەیی نێوان خۆشیانی فراوانتر کردەوە. بۆ داهاتووش ئەوەی ئاو دەکاتە ئاشی خێراترکردنی ئەو مەترسیانەی لەسەرمانن، ئەو ناکۆکی و ململانێیانەی نێوان پارتی و یەکێتین. وەک چۆن ئەمە ڕاستییەکە و ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت، ئەوەش هەر ڕاستە کە پێکەوەبوون و یەکهەڵوێستی ئەم دوو حیزبە کۆمەڵێک مەترسی دەڕەوێنێتەوە، یان دەبێتە هۆکاری دواخستنی زۆر هەڕەشە کە دوور نییە زەمەن و کات بە قازانجی کوردستان هەڵیان بگێڕێتەوە.

هیچ گومانیشی تیا نییە کە ئەم دوو بنەماڵەیە و هەردوو حیزبەکەش کێشەی جۆراوجۆریان زۆرە، چ لەناو هەناوی خۆیان و چ لەنێوان یەکدیشدا، بەڵام ئەوەی کە ئێستا کردوویانەتە‌ پاساو و ڕووپۆشی کۆی کێشە و ناکۆکییەکانیان، 16ی ئۆکتۆبەر و ئەو دەرئەنجامانەیە کە لە شانزەی ئۆکتۆبەری 2017 کەوتوونەتەوە.

لێرەدا و لەپێناوی ڕەواندنەوەی هەندێ‌ تەمومژ و بە ئامانجی هاندانی هەردوو حیزبەکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیی نێوانیان و پێکەوەبوون و یەکهەڵوێستیان بەرانبەر ئەو مەترسیانەی لە داهاتوودا دێنە ڕێی گەلی کوردستان، یاخود بۆ بەئاگاهێنانەوەیان کە نەبنە ئامرازی بەکاربراو لەو پڕۆژە مەترسیدارانەی دژی کورد لە ئارادان، بەشێکی کەم لەو زانیاریی و ڕاستییانەی لە یادەوەریی و ئەرشیفەکانمدا کۆمکردوونەتەوە دەخەمەڕوو، هەرچەندە لەلای خۆم وام دانابوو بۆ بیرەوەری یان ئەگەر دەرفەت بوو ڕۆژێک پەڕتووکێک لەو بارەیەوە بنووسم، بەڵام تێبینی ئەوەمکردووە کە ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان ئەم دوو هێزە ئەگەر بەری پێنەگیرێت بەرەو ئاڕاستەیەک دەڕوات دەبێت چاوەڕوانی ڕووداوگەلی لە شانزەی ئۆکتۆبەر خراپتر بکەین.

جا لەپێناوی وروژاندنی هەستی بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی ئەم دوو حیزبە و بۆ ڕێگریی لەو پێشهاتە مەترسیدارانە، چەند سەرەداوێک بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان دەخەمە پێشچاویان.

پێش هەرشت دەمەوێ‌ بڵێم 16ی ئۆکتۆبەر وەک دەرئەنجام، نەک وەک پڕۆسە، چاوەڕوانکراو بوو. دەمەوێ‌ بە پارتی و یەکێتیی بڵێم 16ی ئۆکتۆبەر هێزێکی بەدەسەڵات لەدەرەوەی ئیرادەی کورد ئەنجامیدا و ئەگەر ئەو ژینگەیەی پێش 16ی ئۆکتۆبەر لەناوخۆی کوردستان ڕەخساندبووتان و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە چارەسەر نەکەن، چەندین ڕووداوی دیکە لە پێشمانە و مەترسییەکان هەر ئەوانە نین تێمان پەڕاندوون، بەڵکوو لە بەردەممانن.

دوو ساڵ هێشتنەوەی گوندی بەشیر بەدەستی داعشەوە و ڕێگەنەدان بەوەی پێشمەرگە ڕزگاری بکات، پەیڕەوکردنی گەمەی (مشک و پشیلە) لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش لە بەشیر لەسەر دڵی کەرکووک، هەروەها دواخستنی دەرکردنی داعش لە حەویجە بۆ ماوەی یەک ساڵ و هێشتنەوەی بۆ دوای ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ئاماژەی بێگرێ و گۆڵن بۆ کەسانێک کە بەشی ئەوە هەستی سیاسییان هەبێت کە ئەوە پیلان بوو بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی کەرکووک دوای شەڕی داعش. لێدوانی چەندبارەبووەوەی سەرانی ئێراق بەوەی دوای داعش دەبێت کورد بگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی داعش و وەڵامەکانی سەرانی کورد بەوەی ئەو ناوچانەی بە ‌خوێن گرتوومانن چۆڵیان ناکەین، لە خوتووخۆڕا نەبوون.

تێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و گۆڕینی هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە ڕۆژاوای کوردستان، گوشارەکانی ئێران لەسەر بەغدا بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، ئەمانە و زۆر شتی دیکە پەیوەندییان بە باڵاکردنی کورد و زیاتر دەرکەوتنی کوردەوە هەبوو لە ئاستی ناوچەکە و ناسینی کورد و کێشەکەی لە ئاستی نێوودەوڵەتی.

واتا بەهۆی ئەوەی لەیەککاتدا کورد لە ڕۆژاوای کوردستان بەرەو گەشەکردنێکی خێرا ڕۆیشت، لە باکووری کوردستان گەیشتە ئەو ئاستەی لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکی سیاسییەوە کە دەربڕی کێشەی کورد بێت لە تورکیا توانیی هەشتا کورسی بەدەست بهێنێت و دەمیرتاش وەک تاکە ڕکابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار کەوتە پێشچاوی جیهان، لە باشووری کوردستانیش بۆ یەکەمینجار هێزی پێشمەرگە بەشی هەرە زۆری جوگرافیای کوردستانی کەوتە بندەست و کورد دەستی گەیشت بە کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکانی، جموجوڵی سیاسیی کوردەکانی ڕۆژهەڵات زیاتربوون و چالاکیی پێشمەرگانە دەستیپێکردەوە، ناوەندە لێکۆڵینەوە بەناوبانگەکان لەسەر ئاستی جیهان لە توێژینەوەکانیاندا ئاماژەی ئەگەر و پێشهاتی گۆڕانی گەورەیان لەناوچەکە دەخستەڕوو کە یەکێک لە دەرکەوتەکانی درووستکردنی دەوڵەتێک دەبێت بۆ کوردەکان.

ئەمانە پێکەوە و بەقۆستنەوەی هاتنە ناوەوەی بەریتانیا وەک پاسەوانی ئەو سیستەمە جیهانییەی نەخشەی ناوچەکەی بە و جۆرە داڕشتبوو لە سایسک پیکۆ، سەرچاوەی ئەو پیلانگێڕییانەن کە تورکیا و ئێران بە نوێنەرایەتیی ئێراق و سووریا و دژ بە کوردەکان دەیگێڕن و 16ی ئۆکتۆبەر یەکێک لە دەرکەوتەکانی پیلانەکانیان بوو، لە داهاتوودا شایەتی ڕووداوی ناخۆشتریش دەبین.

ئامانجەکەش هێشتنەوەی کێشەی کوردە لەژێر دەستی خۆیان و بچووکردنەوە و لاوازکردنی پێگەی کوردە لە ناوچەکە تاوەکو لایەنی دەرەکی و هێزە نێوودەوڵەتییەکان وەک ئامرازی ڕاگرتنی هاوسەنگی و یاریکردن بە هاوکێشە هەرێمایەتییەکان نەتوانن سوودی لێببینن.

تورکیا و ئێران بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی بچووکردنەوەی کورد کۆبوونەوەی لوتکەیان گرێدا. ژووری تایبەتیان لە وەزارەتەکانی بەرگری و دەزگاکانی هەواڵگریی هەردوولا درووستکرد، کەوتنە داڕشتنی نەخشە و پلان و هاوئاهەنگی یەکدی لە ئاستی ناوخۆیی و لەسەر ئاستی هەرێمایەتی.

هەموو ئەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوویاندا و لە ‌داهاتوودا ڕوو دەدەن پەیوەست بە پرسی کوردەوە لە ڕۆژاوای کوردستان، بە ئاگاداریی و ڕەزامەندیی ئێران بووە. ئەوانەی لە باشوور ڕوویاندا لە گرتنی کەرکووک و ئەوەی لە ‌داهاتووشدا دەگوزەرێت بە ڕەزامەندیی تورکیایە.

هەر لە سەروبەندی 16ی ئۆکتۆبەردا من لە تورکیا بووم لە نزیکەوە ئاگام لە کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەردۆغان و بەرەی تورکمانی بوو، ئەو بەڵێنانەی ئەردۆغان بە تورکمانەکانیدا لەسەر کەرکووک بە وەکالەتی ئێران و شیعەکان بوو، تەنانەت باسی ئەوەشی بۆ کردبوون لە دوورمەودادا لە خورماتوو، داقوق، تازە و ئامرلی پارێزگایەکی تورکمانیتان بۆ درووست دەکەن.

کشانەوەی پێشمەرگە بۆ پێش شەڕی داعش، کێڵگە نەوتییەکانی ئاڤانا و بای حەسەن، ڕادەستکردنەوەی ئەو چەکانەی لە فرقەی دوانزە و ئۆپەراسیۆنی دیجلە کەوتبوونە دەستی کورد، گۆڕینی دەستووری ئێراق و نەهێشتنی پێشمەرگە، بە دوو ئیدارەیی و دوو هەرێمیکردنی کوردستان و تاوەکو ئاستی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم، هەنگاوبەهەنگاو نەخشەیان بۆ کێشابوو، چەند لەمانە دەتوانرا جێبەجێبکرێت و کورد چۆن دەیتوانی ئەم یارییەیان لێتێک بدات ئەوە شتێکی دیکەیە.

بەسەر ئەمانەدا و بۆ پەڕینەوە لە بەشێک لەو مەترسیانە کورد بڕیاری ڕیفراندۆمیدا. ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیان قۆستەوە و بە ‌کەڵک وەرگرتن لە نەیاریی وڵاتانی تر بۆ ڕیفراندۆم گەمەی 16ی ئۆکتۆبەریان خستەسەرمێز، کە ئەگەر ڕیفراندۆمیش نەبووایا هەمان ئەو گفتوگۆ و سیناریۆیانەمان دەبینی بەڵام بە ‌هۆکارێکی جیاوازتر. ئەندازیاری جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەش لەدوای ڕاوێژی ئەردۆغان و خامنەیی بە قاسم سولەیمانی سپێردرا.

قاسم سولەیمانی بە کۆمەڵێک هەڕەشە و بەڵێنەوە هاتە کوردستان، بەشی زۆری حیزبەکان و کارەکتەرە سیاسییەکانی کوردی بینی. لە ‌ژینگە و ئاستی ناکۆکییەکانی ناوماڵی کورد تێگەیشت. پۆست و پێگەی داهاتووی حیزبەکان و ناو هەرێم و پۆستەکانی بەغدای هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ، هەڕەشەکانیشی نەشاردەوە. ئەوانەی بە قسەیان نەکرد باجیان دایەوە و ئەوانەشی بە قسەیانکرد خەڵاتی خۆیان وەرگرت.

بە نهێنی لە سلێمانی لەگەڵ مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش کۆبووەوە و لەناو خۆیاندا ڕۆڵیان دابەشکرد، هەموو ئەو کارەکتەرانەی بەکاربراون بەشێکیان ڕۆژانە قاسم سولەیمانی ڕێنوێنی کردوون و هەندێکیان مەکگۆرگ، خۆشیان لەسەرووی ئەم یارییەوە یارییان بە داشەکان دەکرد.

دەبێت ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرین کە بەشێکی زۆری سیاسییەکانی کورد خاوەنی ئیرادەی خۆیان نین لەلایەن دەوڵەتان و دەزگا هەواڵگرییەکانەوە بەکاردەبرێن. کەم بوون ئەوانەی نەکەونە داوی بەئامرازکردن و بەکاربردنەوە، کەمبوون ئەوانەی نەکەوتنە ژێرکاریگەریی هەڕەشەکان و بەڵێنپێدانی پۆست و ئیمتیازەکانەوە. ساڵی پار لە وتارێکمدا ئاماژەم بە جوامێرییەکی کۆسرەت ڕەسووڵ کرد لەبەرانبەر بەڵێنی قاسم سولەیمانی ئەگەر بێتە بەرەی ئێرانەوە دەتکەین بە کەسی یەکەم و ئەوەشمان لەگەڵ نەکەیت دڵنیابە دێمەوە بۆ پرسەکەت، کۆسرەت ڕەسوڵ بەوە وەڵامی دابووەوە من دووەمیان هەڵدەبژێرم، چونکە کە بووم بە پێشمەرگە بۆ سەربەخۆی میللەتەکەم بوو ئەوەشم لەپێشچاو گرتبوو لەم ڕێیەدا شەهید دەبم.

ئەنجامەکەیشی دەرکەوت بەدەرلەوەی لە ڕۆژی گرتنی کەرکووک هەوڵی کوشتنی درا، دواتریش چییان بەسەر تەندرووستی و پێگەی سیاسیدا هێنا. بزووتنەوەی گۆڕانیش هەڵوێستێکی هاوشێوەیان پیشانی قاسم سولەیمانیدا کاتێک لە ئوتێل تایتانیک لەگەڵ ڕێکخەر و ژمارەیەک ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دەیەوێت داواکارییەکانی ئێرانیان بەسەردا بسەپێنێ، گفتوگۆ زۆرکراوە و برادەرانی گۆڕان هەڵوێستی سەربەخۆیی خۆیان ڕوونکردووەتەوە، بەڵام قاسم سولەیمانی چەند جارێک داواکارییەکانی خۆیانی چەندبارە کردووەتەوە، عوسمانی حاجی مەحموود گوتویەتی ئەمەی حاجی داوای دەکات خێوەتەکەی سەفوانە، ئیتر لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانی کاک عومەر و ئەم قسەیەی کاک عوسمان لایەنی ئێران تێگەیشتوون لە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان کە ناچنەژێر داواکارییەکانیانەوە بۆیە کۆبوونەوەکەیان بەرەو کۆتای بردووە.


تەنانەت ئەمە بەرانبەر بە خودی بارزانیش کرا کە دەبێت لە ترۆپکی ڕاستەوخۆی دەسەڵات وەلایبنێن، پێش زیاتر لە دوو مانگ لە 16ی ئۆکتۆبەر من ئەمەم بۆ بارزانی ڕوونکردەوە کە بەشێکی هاوکێشەکان پەیوەستە بە ‌پۆست و پێگەی ئێوەوە و باشتر وایە ڕاستەوخۆ یەک ڕۆژ دوای پڕۆسەکە خۆتان دەست لەکاربکێشنەوە، سەرئەنجام بینیمان بە گووشاری خەڵکانێک بەناوی ئەمریکا و گووشاری ئێرانیش چی بە بارزانیش کرا.

سەرباری ئەوەی بڕیاری پەڕڵەمانیشیان دەرکردبوو بۆ جوڵاندنی هێز، عەبادی، سەرۆکوەزیران بە قسەی نەکردبوون تاوەکو ئەو کاتەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەیان لە هەندێ‌ لە ‌سەنگەرەکان کشاندەوە و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وێنەی کشانەوەکەیان تۆمارکرد و بردیانە بەردەستی عەبادی، ئەگەر بەپەلە هێز نەجوڵێنی چەکدارە پەرتەوازەکانی داعش شوێنەکانیان دەگرنەوە، عەبادیشیان لەو ڕێگەیەوە خزاندە ناو ئەو بڕیارەوە کە بەهێز پەلاماری کوردستان بدات.

ڕۆژی ڕوودانی 16ی ئۆکتۆبەریش لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید لە خورماتوو گرتنی کەرکووک و ئاوارەبوونی سەتان هەزار کەس، کورد کەس نەما پەنای بۆ نەبات لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمریکا و دۆستە ڕۆژاواییەکانی، کەس بەدەنگ کوردەوە نەهات. هۆکارەکەی ڕوون بوو کە هاوکێشەکە لە کێشەی نێوان کوردستان و ئێراقیش گەورەتر بوو.

پەیامی هێرۆخان بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ لە 17ی ئۆکتۆبەر، نەخۆشخستنی کاک کۆسرەت، هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەمانە و زۆر شتی دیکە هەن کە پێویستە بەشی ئەوە بەرچاوی پارتیان ڕوونکردبێت کە بزانێت سەرچاوەکە لەکوێوەیە. ڕاستە قاسم سولەیمانی مرد، بەڵام ئەو نهێنیانەی نەبردە گۆڕەوە، کە پێویست بوو بەهۆی ئەو نهێنیانەوە کورد ڕاستییەکان بزانێت، کەچی خەریکە بەهۆی تێنەگەیشتن لە ڕاستییەکان خۆی لە گۆڕدەنێت.

زۆرجار دەبینین تەنانەت بۆ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک یاخود ڕووداوێکی تەمومژاوی پەنا دەبرێتە بەر ناوەندەگرنگەکانی وڵاتان بۆ لێکۆڵینەوە لە گەیشتن بە ڕاستی. بەتایبەت بەهۆی ئەوەی سەفیری ئەمریکا و برێت مەکگۆرگیش لەم کێشەیەوە گلابوون، دەکرا کورد داوا لە ئێف بی ئای بکات لێکۆڵینەوە لە 16ی ئۆکتۆبەر بکات تا ڕاستییەکان ڕوونتر ببنەوە، کێ‌ تیایدا تاوانبارە با ڕسوای مێژووبێت، نەک هەر وەک برینێک بەساڕێژنەبوویی لە جەستەماندا بهێڵدرێتەوە و ببێتە سەرچاوەی نەهامەتی دیکە بۆ ئاییندەی میللەتەکەمان.

دەبێ‌ پارتی و یەکێتیی 16ی ئۆکۆتبەر تێپەڕێنن لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئێستا ئەم دوو هێزە لەناو هەمان ئەو بازنەیەدا دەخولێنەوە کە 16ی ئۆکتۆبەری بەرهەمهێنا. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは339表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-01-2021
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 政策的
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( هومام تاهیر 23-03-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 23-03-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 06-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは339表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,101
画像 104,945
書籍 19,382
関連ファイル 97,717
Video 1,402
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 記事 - 方言 - 日本人 ライブラリ - PDF - ライブラリ - Publication Type -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.625 秒(秒) !