ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,126
画像 104,953
書籍 19,400
関連ファイル 97,723
Video 1,402
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 01
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 01

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 01
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 01
#تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

مێژووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، داستان و سەرگوزشتەی چەندین ئیمپراتۆرییەت و پاشایەتی و خەلافەت مان بۆ ئەگێڕێتەوە، بەڵام دەوڵەتێک بەدی ناکرێت کە ناوی دەوڵەتی ئێراق بێت بەو شکڵ و شێوەیەی کە دەیبینین.

$یەکەم: سەردەمی پاشایەتی (1921 – 1958) $
ئەگەر چی مێژووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، داستان و سەرگوزشتەی چەندین ئیمپراتۆرییەت و پاشایەتی و خەلافەت و سەڵتەنەتی وەکوو ھەخامەنشینی ئەخمینی و ساسانی و ئیسلامی و ئەمەوی و عەبباسی و عوسمانی و سەفەوی و قاجاری-مان بۆ ئەگێڕێتەوە، بەڵام لە مێژووی کۆن و نوێ ھەرگیز دەوڵەتێک بەدی ناکرێت کە ناوی دەوڵەتی ئێراق بێت بەو شکڵ و شێوەیەی کە دەیبینین. ئەگەر چی بەغدای پایتەختی دەوڵەتی عەبباسی بوو، بەڵام عەبباسی دەوڵەتێکی ئیسلامی زۆر فراوان بوو، ھەرلە باکووری ئەفریقاوە تا سنووری ھندستانی گرتۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا؛ ھەرگیز خەڵافەتی عەبباسی ناوی دەوڵەتی نوێی ئێراق نەبوو ، سنوورەکەشی سنووری دەوڵەتی ئێراق نەبووە، بەڵکوو ناوی خەڵافەتی عەبباسی بوو، خۆی بە دەوڵەتی گشت موسولمانان داناوە”امیر المۆمنین”، ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ئێراق بدەینەوە، دەبینین مێژووی دەوڵەتی ئێراق مێژوویەکی کۆنی نییە، واتە دەوڵەتێکی تازەیە، بەو سنوورەی ئێستای و بەم پێکھاتە نەتەوەیی و دینی و مەزھەبیەی کە ھەیەتی، بەڵکوو ئێراق لە دوای ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، لەئەنجامی شکستھێنانی پیاوە نەخۆشەکە “ئیمپراتۆری عوسمانی” لەجەنگی جیھانی یەکەم ھاتە درووستکردن، دەوڵەتە ئیمپریاڵیستە سەرمایەدارە گەورەکانی دونیا لەنێوان خۆیان ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی مومتەڵەکاتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بە مەبەستی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بێ ڕەچاوکردن و گوێ دانە ئارەزوو و ڕەغبەتی دانیشتووانی ناوچەکەو بە بێ ئەوەی حیسابی ھیچ نەتەوە و پێکھانەی دینی ناوچەکە بکەن ھەلسان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان دابەشکرد، دابەشکردنەکەش بەشێوەیەک بوو کە دژایەتی نەبێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیان، دابەشکردنی ناوچەی ڕۆژھە ڵاتی ناوەڕاست بەپێی پەیمانی سایکس بیکۆی ساڵی 1916ی نێوان ڕووسیای قەیسەری و بریتانیاو فەرەنسا بوو، دواتر ڕووسیا ئاشکرای کرد کەمەبەست لەم پەیمانە دابەشکردنی مومتەڵەکاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە، ئەم ھەڵوێستەی ڕووسیاش لەئەنجامی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917 بوو کە شۆڕش توانی بنچینەی ڕژێمی قەیسەر لە ڕووسیا ھەڵبتەکێینێت بارودۆخی نوێ لە دونیا ھاتە کایەوە، تا ئەو کاتە لەنێو دەوڵەتانی دونیا ناوێک نەبوو بەناوی دەوڵەتی ئێراق.
ھەر لەو زەمانەی کە ناوچەکە لەت و پەت کرا بزووتنەوەی بەھێز سەریان ھەڵدا لەناوچەکە، وەکوو بزووتنەوەی عەرەبی کە لە سەرانسەری عەرەبستان گەشەی کردبوو، ئامانجی ئەم بزووتنەوانە یەکخستنی وڵاتانی عەرەبی و بەدیھێنانی سەربەخۆی بوو، ئەم شۆڕشانەش لەلایەن “شەریف حسێن ” ەوە سەرکردایەتی دەکرا، بریتانیاش ڕاستەوخۆ یارمەتیدەدا، گرنگترین ئامانجی ئەم بزووتنەوانە خۆی لە سەربەخۆی و یەکگرتنی ڕۆژھەڵاتی عەرەبی (مشرقی عربی) دەنواند، ھاوکات لەگەڵ ئەم بزووتنەوانەشدا جووڵانەوەیەکی نەتەوەیی لە کوردستاندا ھەبوو، ئینگڵیز دوژمنایەتی دەکرد بە پێچەوانەی بزووتنەوە عەرەبییەکان، جووڵانەوەی کوردیش داوای مافی بەدەستھێنانی ئازادی و بریاردانی چارەنووسی خۆی کە خۆی لەسەربەخۆی و ئازادی و یەکگرتنی کوردا دەبینیەوە. لەئەنجامی تێکچوونی ھاوسەنگی لەنێوان دەوڵەتە سەرمایەدارە ئیمپریاڵیستەکانی دوونیادا، بەھێز بوون و دەرکەوتنی ھەندێکیان و لاواز بوونی ھەندێکی تریاندا، ھۆکارێک بوو بۆ ئەوەی سەرلە نوێ بیر لە دابەشکردنەوەی دوونیا لەنێو خۆیاندا بکەنەوە، جەنگی جیھانی یەکەمیش بارودۆخێکی لەباری بۆ دەوڵەتە ئییمپریالیستەکان ھێنا بووە ئاراوە، کۆتایی ھاتنی جەنگ بووە ھۆی تێچوونی ئەو بارودۆخەی کە پێشتر ھەبوو، بەوەی کە دوو پیمپراتۆری گەورەی وەک ئەڵمانیا و عوسمانی پارچەپارچە کران لەنێوان دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگ، بەمەش ھەلومەرجی نوێ لەسەرئاستی دوونیا ھاتە کایەوە، واتە دەوڵەتی نوێی بەھێز دەرکەوتن، وەکوو بریتانیا و فەرەنسا و ئەمریکا، ئەم دەوڵەتە زڵھێزانەش بەگوێرەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیان ناوچەکانی دونیایان دابەشکرد، بۆ ئەم مەبەستەش دەوڵەتە زلھێزەکان لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕستدا، چەندین (دەوڵەتۆکەی موستەعمەری) بێ سیادەیان درووستکرد لە ناوچەکە، لەپێناو زیاتر چەسپاندن و گەشەپێدانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، سیستمی (ئینتیدابیشیان) پەیڕەو کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەو (موستەعمەراتە) بێ سیادانە، لەوانە؛ ئێراق و سووریا و لوبنان و فەلەستین و ئوردن و عەرەبستانی سعودی و کوەیت وچەندین میرنشینی تر لە کەنداوی عەرەبی، ئێراق پێکھێنرا لە ھەردوو ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی بەسرە کە سەر بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون، (فەیسەلی کوڕی حسێنی) شەریفی مەککەیان کردە مەلیکی ئێراق، کە “فیێل” پێشتر مەلیکی سووریا بوو، بەڵام بەھۆی ھەبوونی کێشە و گرفت لەگەڵ فەرەنسییەکان، ئینگلیزەکان بەکەشتییەکی خۆیان ھێنایانە ئێراق و تاجی پاشایەتیان لەسەرنا، بەمەش ئێراقی درووستکراو بوو بە یەکێک لە وڵاتۆکە موستەعمەرەکانی ژێر ھەژموون و ھەیمەنەی ئینگلیز، ئێراق دەوڵەتێک بوو لەو ھەلومەرجەدا بەپێی ویست و ئارەزووی ئینگلیز پێکھێنرا بەو جۆرەی کە ئیمپریالیزمی ئینگلیزی سنووری بۆ دیاریکرد، بەو جۆرەی کە خۆی ڕژێم و حوکمڕانی تیایدا داناوە، تەنانەت دانانی “فەیسەلی کوڕی حسێن”، کەخەڵکی حیجاز بوو بەزۆر سەپاندیان و کردیانە مەلیکی ئێراق، لەبەر ئەوە ئیمپریالیزمی ئینگلیز ئەوەندە بایەخی بە ویست و ئیرادەی دانیشتووانی ناوچەکە و ئیعتیباراتی نەتەوەیی و دینی و مەزھەبی نەدابوو، ئەوەندەی بایەخی بە مسۆگەرکردنی دەستکەوت و قازانجەکانی خۆیداوە، خۆی لە مەسەلەکانی نەوت و ئابووری و سیاسی و ستراتیجی دا دەبینیەوە.

بۆیە سەیر نییە کە نووسەرێکی ئێراقی دەڵێت ئەشێ بە ئێراق بووترێت “مەتحەفی ئەجناس”، چونکە؛ لەنەتەوەدا، عەرەب و کورد و تورکمان و ئاشووری و ئەرمەنی و کلدانی و فارسی….. تێدابووە. لەڕووی دینییەوە، موسڵمان و کریستیان و یەزیدی و جوولەکە و ……..تێدا بوو، لەڕووی مەزھەبیشەوە، شیعەی جۆراوجۆر و سوننەی جۆراوجۆر و کڵێسەی جۆراوجۆری تێدایە.
ئنجا وڵاتێکی بەم شێوە پێکھاتە جۆراوجۆرانە، لەڕووی نەتەوەیی و دینی و مەزھەبی، بەبێ پرس و ئارەزوو و ڕەزامەندی دانیشتووانی ناوچەکە و بەزۆر لەچوارچێوەی سنووری سیاسی یەک دەوڵەت دا کۆکرابێتەوە، بێ ئەوەی یەکسانی و ھاوتای و ھەبوونی مافی وەک یەک بۆ ھەمووان مسۆگەر کرابێت، سەرەڕای ئەمەش ، ئەوەی زۆر جێگای سەیرە ئەوەیە کە کەمایەتییەکی مەزھەبی بەزۆر خۆی سەپاندبێت، بەسەر ھەموو پێکھاتە جیاجیاکان، گوومانی تێدایە، ئەو دەوڵەتە لەجیاتی ئارامی و ئاساییش و جێگیربوونی بارودۆخ و گەشەسەندن و پێشکەوتنی تێدا بەدی بکرێت، ھەمیشە ھۆکاری ململانێ و شەڕ و پێکدانان و پێکدا ھەڵبرژانی تێدا بەھێز دەبێت، ھەمووکات چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت کە ئەم وڵاتە بەھیچ شێوەیەک بارودۆخی ئاسایی نەبێت و ھەمیشە لەحاڵەتی تەواری دابێت. بەپێی بڕیاری کۆمەڵەی نەتەوەکان، دوای پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە ویلایەتی موسڵ، لیژنەکە بەباشی زانی ویلایەتی موسل بخرێتە سەر ویلایەتی موسڵ، چونکە بەخستنەسەری ویلایەتی موسڵ بۆسەر دەوڵەتی تازە درووست کراوی ئێراق، بۆ درووستکردنی ھاوسەنگی بوو لەنێوان پێکھاتەکانی شیعەو سووننە و کورد، ھەر لەوکاتیشەوە سوننەکانی ئێراق، فەرمانڕەوای ئێراقیان بەدەست گرت، سووننەکان کەمینەی ئێراق بوون بەبەراورد لەگەڵ شیعەکان، بەمەش دەکرێت بڵێین ئێراق بەشێویەکی نایاسایی درووستکرا، چونکە بە پێچەوانەی سرووشتی پێکھاتەی دانیشتووان بوو، کۆمەڵەی گەڵانیش لە دەستی دەوڵەتە زلھێزەکانی جیھان دابوو، بۆ بەرجەستەکردنی ئامانجە ناڕەواکانیان، بەمەش کورد بووە قوربانی دەستی بەرژەوەندی زڵھێزەکانی دونیا لەناوچەکە، چونکە ئینگلیز وای دەبینی کەبە خستنە سەر ویلایەتی موسڵ بۆ سەر ئێراق لە قازانج و بەرژەوەندی ئەو دایە، بەم کارەشی ئینگلیز دۆزی کوردی خستە نێو دوو دەوڵەتی ناکۆک لەگەڵ یەکتر، ئەوانیش تورکیا و ئێراق، کە تورکیا ئەمەی بە کارێکی ناڕەواو نایاسایی دەزانی، لەبەر ئەوەی ویلایەتی موسڵ بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی دەوڵەتی عوسمانی، کۆماری تورکیای نوێش میراتگری دەوڵەتی عوسمانی بوو، بۆیە دەیویست ئێراق بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیای نوێ نەک ئێراق، بەڵام ئینگلیز ئەمەی ڕەتکردەوە، لێرە بەکوورتی باسی ھۆکارەکانی ڵکاندنی ویلایەتی موسڵ بە ئێراق باس دەکەین کە ئەمانی خوارەوەن:-

یەکەم؛ ھۆکاری ئابووری و نەوت، بەھۆی دەوڵەمەندی ناوچەکە بە نەوت و سامانە سرووشتییەکان ئینگلیز بەباشی زانی ویلایەتی موسڵ بڵکێنێت بە ئێراق، چونکە بەمە دەتوانێ زیاتر بەرژەوەندییەکانی خۆی بچەسپێنێت لەناوچەکەدا لەلایەک و وەلەلایەکی تریش ئینگلیز بەھۆی ئەو خەرجییە زۆرانەی کە ھەیبوو، تووشی کێشەی دارایی دەبوو، ویلایەتی موسلیش لەڕووی نەوتەوە دەوڵەمەند بوو، بەمەش ئینگلیز دەیتوانی ئە خەرجیەکان و نەفەقاتی خۆی لەم ڕێگەیەوە کەم بکاتەوە.
دووەم؛ ھۆکاری جوگرافیا، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تازە درووست کراوی ئێراق، لەدوو ویلایەتی بەغداو بەسرە پێکھاتبوو، بە مەبەستی فراوانکردنی ویلایەتی موسلیشیان خستەسەر ئێراق.
سێیەم؛ ھۆکاری مەزھەبی، بەھۆی ئەوەی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوەی ئێراق، شیعەکان بەشداری دەسەڵاتیان نەکردبوو، بەردەوامیش ناڕەزاییان دەردەبڕی، بەمەش بارودۆخ ھەمیشە ناجێگیر بوو، شیعەکانیش زۆرینە بوون، ئەم زۆرینەیە بەردەوام ئەگەری ئەوەی ھەیە کەمینەی سووننەکان لەسەر دەسەڵات لابدەن و خۆیان دەسەڵات وەربگرن، بەڵام ئەگەر ویلایەتی موسلیان خستە سەر ئێراق، کە دانیشتووانی ویلایەتی موسلیش زۆربەی ھەرە زۆریان سووننەمەزھەبن، بەم کارەشیان دەتوانن شیعەکان بێ دەنگ بکەن.
چوارەم؛ ھۆکاری ھاوسەنگی درووستکردن، بەڵکاندنی ویلایەتی موسل بە دەوڵەتی تازە درووست کراوی ئێراق. جۆرێک لە ھاوسەنگی درووست دەبێت لەنێوان پێکھاتەی مەزھەبی لە ئێراق و دەتوانن ئەو بۆشاییەی گەورەیەی نێوان پێکھاتەکانی ئێراق کەم بکرێتەوە.
پێنجەم؛ سیاسی و ستراتیژی، بەھۆی ئەوەی ویلایەتی موسڵ کەوتبووە نێو سنووری دەوڵەتی تورکیا و ئێراق، ئینگلیزیش بەردەوام گرفتی لەگەڵ دەوڵەتی تازەی تورکیا دەبێت، لەلایەکی تریشەوە بەڵکاندنی ویلایەتی موسڵ بە ئێراق دەتوانێت گرفت درووست بکان لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و ئێراق، چونکە ھەبوونی کێشە لەنێوانیاندا لە بەرژەوەندی موستەعمەری ئینگلیزدایە.
شەشەم؛ ھۆکاری نەبوونی متمانەی ئینگلیز بە کورد، موستەعمەری ئینگلیز باش دەیزانی کە کورد بڕوای بە سیستمی ئینتیداب و داگیرکاری نییە، چونکە ئەو کاتە تیۆرێک ھەبوو کە بریتی بوو “لەوەی یان دەبێت سەردار بی یان ژێردەستە”، کوردیش بڕوای بەم تیۆرە نەبوو، بۆیە موستەعمەری ئینگلیز نەیویست گرفت بۆ خۆی درووست بکات.
حەوتەم؛ ھۆکاری تر خۆی دەنوێنێ لە یەکێتی سۆڤییەت، دوای شۆڕشی بەلشەفیکی 1917 ڕووسیا بووە لایەنگری نەتەوە ماف خوراوەکان و پاڵپشتیکردن لە دۆزی نەتەوە چەوساوەکان کە کوردیش نەتەوەیەکی چەوساوە و زولملێکراو بوو، وڵاتانی ئیمپریالیزم ڕووسیایان بە مەترسیەکی گەورە دادەنا بۆ بەرژەوەندیەکانیان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەربۆیە بەشێک لە پسپۆران و توێژەر و شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە بانگەوازە چواردە خاڵیەکەی “ودرۆ ویلسن” ی سەرۆککۆماری ئەمریکا وەکوو ڕەد فعلێک بوو لەھەمبەر شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 لە ڕووسیا، بۆ ئەوەی ئەمریکاش بلێ منیش ھەم و پاڵپشتی نەتەوەکانی ژێر دەستی ئیمپراتۆرەکان دەکەم، دەکرێت ئەم بانگەوازەی ویڵسن وەکوو جەنگی سارد ناوبەرین، کوردیش لە ماوەی دوای تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ ئینگلیز چەندین جار داوای لە ڕووسیاکرد بۆ ھاوکاری و پاڵپشتی کردنی لە دۆزە ڕەواکەی، بەڵام ڕووسیا بەھانەیەوە نەھات، چونکە ڕووسیا پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێران ھەبوو.

کەواتە ئەم ھۆکارانە و چەندین ھۆکاری تر ڕۆلیان ھەبوو لە لکاندنی ویلایەتی موسل بە دەوڵەتی تازە درووست کراوی ئێراق، بەم شێوەیە دۆزی کورد لە ئێراق بووبە یەکێک لە دۆزە ھەرە ئاڵۆزەکان، لەبەرئەوەی بێ لەبەر چاوگرتنی ویستی کورد ویلایەتی موسڵیان خستە سەر دەوڵەتی ئێراقی نوێ.
کاربەدەستانی ئێراق ھەر لە زەمانی ھاشمیەکانەوە ئیدیعای ئەوەیان کردووە، کە خەڵکی ئێراق بەشێکن لە نەتەوەی عەرەب، ئێراقیش پارچەیەکە لە نیشتمانی عەرەبی، لەکاتێکدا ئەمە واقیعی دیمۆگرافیای دانیشتووانی ئێراق نەبووە، مێژووی ڕووداوەکانی ناوچەکە و سەرژمێری ڕاست و درووستی دانیشتووان، ئەو ئیدیعایانە نەک جارێک بەڵکوو ھەزاران جار بەدرۆدەخاتەوە، چونکە کورد لە ئێراقدا سەرەڕای ساڵەھای ساڵە ھەوڵی توانەوە و دەربەرکردن و دەرکردنی لە خاکی ڕەسەنی باو و باپیرانی دراوە لە ئێراق، کە کورد بەر لە ھاتنی عەرەب لەو شوێنە نیشتەجێ بووە.
جا ئەگەر مەسەلەی بەکارھێنانی مافی ئازادی بڕیاردانی چارەنووس و یەکگرتنەوەی نەتەوەی عەرەبی وەکوو پرەنسیپ، لەناو چوارچێوەی دەوڵەتی یەکگرتووی خۆیدا، مافێکی ڕەوای نەتەوەی عەرەب بێت، ئەوا بێگومان ئەو مافە بۆ کوردیش مافێکی ڕەوایە ، ھیچ کەس و لایەن و تاقمێک بۆ نییە ئەو مافە بۆ ھەندێک نەتەوە حەڵاڵ و بۆ ھەندێکی تر حەرام بکات. دۆزی کورد لە ئێراق ھەرلە سەردەمی پاشایەتییەوە دۆزێکی ھەستیار و بەرچاو بووە، دەسەڵاتدارانی ئێراقیش بەردەوام ھەوڵی ئەوەیان داوە، ئەم دۆزە بشارنەوە و دانی پێدا نەنێن و بەڕەوای نەبینن، دەکرێت بڵێین؛ تا ئێستاش لە ناو ئەقڵییەتی ھەندێک لە دەسەڵاتدارانی ئێراق ئەمە ھەرماوە، شەریکایەتی کورد و عەرەب ئەگەرچی لەسەردەمی پاشایەتی یەوە لە دروشمی ئێراقدا ئیشارەتی بۆ کراوە، دواتریش لە سەردەمی کۆماری لەدەستووری کاتی شەریکایەتی کورد وعەرەب بەئاشکرا دەرخرابوو، لەبەندێکی دەستکاری کراوی دەستووری کاتی ساڵی 1970 بەئاشکرا و بە ڕوونی دان نراوە بە کورد ” گەڵی ئێراق پێکدێت لە دوو نەتەوەی سەرەکی عەرەب و کورد”، کەچی ئەمانە تەنھاو تەنھا ھەموویان ھەر نووسینی سەرکاغەز بووە، بەھاکەی ئەوەندەی ئەو مەرەکەبەش نەبووە کە پێی نووسراوە، ھەگیزیش لەکردەوەی دەوڵەتی ئێراقدا ڕەنگیان نەداوەتەوە، ھەموو ئێراقییەکی خاوەن ویژدان ئەزانێت لە ئێراق ھاووڵاتی کورد ئەوەندەی ھاووڵاتییەکی عەرەب مافی نەبووە، لەسەردەمە جیاوازەکانی ئێراق، کەچی بەپێچەوانەوە کورد، ڕۆلی بەرچاوی ھەبووە لە زۆربەی گۆڕانکارییەکانی ئێراق.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは365表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 31-01-2023
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 31-01-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 履歴
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( زریان عەلی 08-03-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 08-03-2023
最近の( زریان عەلی )によって更新この商品: 08-03-2023
URL
このアイテムは365表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,126
画像 104,953
書籍 19,400
関連ファイル 97,723
Video 1,402
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン ライブラリ - プロヴァンス - 外 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.547 秒(秒) !