تانجیش کەورێشک ئەگرێ و توولە ئەڵێ: من.
تانجی ئاژەڵکی تیژڕەوی کێویی گۆشتخۆرە، ڕاوچییەک بۆ ڕاو دەیبەن، زۆر بەخێرایی نێچیر دەگرێت، توولە: جۆرێک سەگی ڕاوە، قەبارەی بچووکە و لە ڕاودا توانای هەیە بچێتە ناو کونی نێچیرەوە و دەریبهێنێت، بە کەسێ ئەوترێت کە خۆی بە توانای کەسێکدا هەڵبواسرێت.[1]