تا دەستی نەکەوێ لە گونی، نازانێ نێرە.
گێل و نەزانەکان کێشەیان ئەوەیە کە لێکدانەوەیان بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناو کۆمەڵگە نییە، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ڕەفتار و کردار دەنوێنن، هەر شتێک تا نەیبینن یان دەستی لێنەدەن بڕواناکەن یان نازانن کە هەیە و ڕاستە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی نەزان و نەشارەزایە. [1]