ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,175
画像 104,971
書籍 19,423
関連ファイル 97,729
Video 1,402
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کوردەکانی فەڵەستین 2
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی فەڵەستین 2

کوردەکانی فەڵەستین 2
کوردەکانی فەڵەستین
#قوتەیبە فازڵ#

پەیوەندی کورد بە فەڵەستینەوە مێژوویەکی دێرینی هەیە، مێژوویەک هەم ئاوەدانی هەم خوێن لە خۆی دەگرێت، هەموو کوردێک کەباسی فەڵەستین دەکرێت خۆی بە خاوەنی چاکە و پیاوەتی دەزانێ بەرانبەر به و وڵاتە، هەر کەسیش لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوە موسوڵمانەکانی دونیا ئەوانەیان کە خاوەنی ویژدانن لە باسی فەڵەستیندا خۆیان بە قەرزار باری نەتەوەی کورد دەزانن و شانازی بە نەتەوەی کوردەوە دەکەن کە لە سەردەمێکی زۆر هەستیاری مێژووییدا کورد فریاد ڕەس و ڕزگارکەریان بووە.
ئەگەر چاوێکی خێراش بە مێژووی ئەوروپادا بگێڕین و تۆماری سەدەکانی ناوەڕاستیان بخوێنینەوە لە باسی فەڵەستین و قودسدا تەنیا باسی ئازایەتی و مێرخاسی و بەخشندەیی کورد و سوڵتان سەڵاحەددینی ئەیوبی دەبینین.
هەر لە سەرەتای هێڕشی خاچ دروشمەکانەوە بۆ سەر وڵاتانی میسر و شام میرنشینە کوردەکانی سەڵتەنەتی ئەیوبی، داوایان لە خەڵکی کرد کە بۆ بەرگری و جیهاد ئامادەبن زۆربەی خەڵکی ناوچە کورد نشینەکانیش بە دەم ئەم داواکاریەوە چوون، بە پێی گێڕانەوەی تۆمارە مێژووییەکان زۆرینەی سوپا و سەرکردەکانی سوپاکەی سەڵاحەدین کە بەشداری ڕزگارکردنی قودسیان کردووە کورد بوون.
هەندێک لە سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن کە سوڵتان سەڵاحەدین بۆ سەرکردایەتی کردنی بەشەکانی سوپاکەی جگە لە کوردەکان هیچ کەسی تری دانەناوە، وە دوای ڕزگار کردنی شار و شارۆچکەکانیش دەسەڵاتی ڕەهای ناوچەکە بە دەست کوردەکانەوە بووە.
لێرەوە دەوترێت سەرەتای مێژووی نیشتەجێ بوون و مانەوەی کورد بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە کە لە فەڵەستیندا نیشتەجێ بوونە و تیایدا ماونەتەوە، هەروەها لە سەردەمی عوسمانیەکانیشدا بە شێوەی کەسانی کاربەدەست و بازرگان کورد چووەتە فەڵەستین و تیایدا نیشتەجێ بووە.

$ئامارو شوێنی جوگرافی کوردەکان$
ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە کە بە تەواوی ژمارەی کوردەکان لە وڵاتی فەڵەستین دیاری بکات بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە فەڵەستیندا هەیە لە لایەک و نەبوونی لایەنێکی کوردیش کە بە دواداچوون بۆ ژمارەی کوردەکانی ئەو وڵاتە بکات واتە لایەنێکی کوردیش نەبووە به و کارە هەڵبستێ.
بەڵام ئامارە نافەرمیەکان ژمارەی کوردەکانی فەڵەستین بە نزیکەیی لەنێوان (80-100) هەزار کەس مەزەندە دەکەن، لە تازەترین لێدوانیشدا کە نوێنەری فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنگرەی (ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردی عەرەبی) وتی: ”ژمارەی کوردەکان لە وڵاتی فەڵەستین لە (%10) دانیشتووانی وڵاتەکە پێکدەهێنن “.
سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێ بوونیش کوردەکان بە سەرانسەری وڵاتی فەڵەستیندا دابەش بوونە و هیچ شار و شارۆچکەیەکی فەڵەستین نیه کە بنەماڵە یان خێزانێکی کوردی تیادا نیشتەجی نەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی فەڵەستیندا بنەماڵە کوردییەکان بوونیان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی چڕ لە شارەکانی ( قودس، خەلیل، نابلس، غەززە) دا بە زۆری دەبینرێن.
دیاردەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێش هەیە ئەویش ئەوەیە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی فەڵەستین گەڕەکێک یان ناوچەیەک هەیە و بەدی دەکرێت بە ناوی (حارە الاکراد) واتە گەڕەکی کوردەکان.

$بنەماڵە و عەشیرەتە کوردییەکانی فەڵەستین$
عەشیرەتە کوردییەکان پێکهێنەری سەرەکی سوپاکەی سەڵاحەدین بوون بۆیە دوای کۆتایهاتنی جەنگەکان بەشێکی زۆری ئەو سەرباز و سەرکردانە لە وڵاتی فەڵەستیندا مانەوە و نیشتەجێ بوون و تێکەڵەیەکی عەشیرەتە کوردییەکانیان لێ درووست بوو.
بە هەمان شێوە لە سەردەمی عوسمانیەکانیشدا لەبەر ئازایەتی و ئایین پەروەری کورد بەرپرسیارێتی زۆربەی ناوچەکانی فەڵەستین هەر بە دەست کوردەوە بوو وە کوردەکان بەردەوام کۆچیان دەکرد بۆ ئەو وڵاتە، هەروەها ڕێڕەوی بازرگانی بازرگانە کوردەکانیش بوو بۆ میسر و باکووری ئەفریقیا، بۆیە ئەمڕۆ دەبینین کوردەکانی فەڵەستین لە زۆربەی عەشیرەتە کوردییەکانیان تیادایە بەڵام دیارترین بنەماڵە و عەشیرەتە کوردییەکان بریتین:
”‌بنەماڵەی ئەیوبی گەورە، بنەماڵەی ئیمام، بنەماڵەی (دار الملا) ، بنەماڵەی زازا، عەشائیری هەرکی، عەشیرەتی الکرد، ئال قیمیری، بەرزنجی، بەدرخانی، هەکاری ، بۆتانی”.
ئەم بنەماڵانە بە شێوەیەکی فراوان بە شارەکانی فەڵەستیندا بڵاو بوونەتەوە سەرەڕای ناوی عەشیرەت و بنەماڵەکان لە ناسنامەی هەر تاکێکیاندا پاشگری (کورد) یان (کوردی ) بەدی دەکرێت.
خاڵێکی تری جێ ئاماژە ئەوەیە خزمەتکردن و ئەوقافی مزگەوتی پیرۆزی قودس لەسەردەمی ڕزگارکردنیەوە تا ئەمڕۆ لە ئەستۆی بنەماڵەی (ئیمام) دایە کە گەورەترین بنەماڵەی کوردن لە شاری قودسدا وە گەڕەکەکەشیان بە ناوی ( حارە الاکراد) و (حی الامام) لە شارەوانی قودس تۆمار کراوە. لە ناو خەڵکیشدا بە نازناوی (حارە الشرف) یش ناوزەد دەکرێت لەبەر پارێزراوی و شەرەفمەندی کوردەکانی نیشتەجێی ئەو گەڕەکه.

$کەسایەتیە کوردەکانی فەڵەستین$
لە سەردەمی سەڵاحەدینەوە تا ئەمڕۆ کەسایەتیە کوردەکان لە فەڵەستین جێ دەستیان دیار بووە و لە زۆربەی شۆڕش و بەرگریەکانی فەڵەستیندا کاریگەرییان هەبوه و هەروەها لە بواری ئایینی و سیاسی و ئەدەبی و وەرزشی و زۆربەی بوارەکانی تردا جێ دەستیان هەبووە لێرەدا بە کوورتی چەند کەسایەتییەکی دیار باس دەکەین:
1-شێخ بدرالدین هەکاری: زانایەکی بەناوبانگ بووە و چوەتە قودس و بووەتە ئیمامی مزگەوتی (قودس ) ، هەر به و هۆیەشەوە بە بنەماڵەکەی وتراوە بنەماڵەی ئیمام کە تا ئێستاش نەوەکانی ئەو بنەماڵەیە مزگەوتی پیرۆزی قودس بەڕێوە دەبەن.
2-دکتۆر (راجح) عبدالکریم الکردی: مامۆستای فەلسەفە و عەقیدەی ئیسلامی بووە و وانە بێژ بووە لە زانکۆکانی ئەزهەر و ئوردون و سعودیە.
لە ساڵی (1988) یشدا خەڵاتی باشترین نووسەری ژیاننامەی پێغەمبەری ئیسلامی (د.خ) پێ بەخشرا لەلایەن سەرۆکی پاکستانەوە کە لەنێوان (300) نووسەری (54) دەوڵەتدا بە باشترین نووسەر هەڵبژێردرا، لە ساڵی (2007) لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردون کۆچی دوایی کردووە خاوەنی چەندین پەڕتووکە کە لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا دەخوێندرێن.
3-دکتۆر ئەحمەد الکرد – ابو ئوسامە: کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەسەر ئاستی ناوچەکە و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بوو لە حکومەتی فەڵەستین و هەروەها ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی (حماس) یش بووە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی (صلاح الکردی) بووە وە بە باوکی هەژارانیش ناسراو بووە لە ڕێکەوتی (10-5-2020) بەهۆی جەڵدەی دەماغەوە کۆچی دوایی کرد و لە مەراسیمی ناشتنیدا زیاتر لە 100 هەزار کەس ئامادە بوو.
4-سمر الکردی: کچە وەرزشکارێکی کوردە لە یاری باسکەدا و خەڵکی غەزەیە هەروەها لە ئێستادا دادوەری نێودەوڵەتیە لە یاری باسکەدا و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش زۆر ناسراوو خۆشەویستە.
ئەمانە چەند نموونەیەکی کەسایەتیە کوردەکانی فەڵەستینن کە هەزاران نموونەی له و جۆرەمان هەیە و بواری باس کردنی هەر یە کێکیان دەیان لاپەڕەی دەوێت.

$شوێن و شوێنەوارە کوردییەکان لە فەڵەستین$
شوێنە کوردییەکان لە فەڵەستین زۆرن، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی فەڵەستیندا گەڕەکێک بە ناوی کوردەکانەوە هەیە، بەڵام چەند جێگەیەکی تایبەت هەیە کە وەک ڕەمز و سونبولێکی کورد لێی دەڕوانرێت ئەوانیش:
1-گومەزی قومەیریە: ئەم شوێنە لە ناو مزگەوتی پیرۆزی قودسدایە و وەک مەزارێکی پیرۆز خەڵکی سەردانی دەکەن ‌ گۆڕی چەند سەرکردەیەکی کوردی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانی تیادایە کە لە وجێگەیەدا شەهید بوونە و نێژراون.
2- (حی الشجاعیە)؛ گەورەترین ناوچەی غەزەیە و دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە بە ناوی (ڕبو شجاع الکوردی) یەوە ناونراوە کە موجاهیدێکی کورد بووە و له و شوێنەدا لە جەنگێکی خاچ دروشمەکاندا شەهید بووە، تا ئێستاش گۆڕەکەی وەک مەزارێکی پیرۆز خەڵکی غەزە سەردانی دەکەن و لە ناوەندی ( حی الشجاعیە) دایه.
3- (کۆشکی حەت حەت)؛ کۆشکێکی مێژووییە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە (500) ساڵ دەگەڕێتەوە ئەویش هەر لە شاری غەزەیە بە دەستی بنەماڵەی (حەت حەت کوردی) یەوەیە، لە کۆندا ئەم کۆشکە کارگەی ڕستن و چنین بووە بەڵام لە ئێستادا وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و مۆزەخانە بەکار دەهێنرێت و هەر لەلایەن بنەماڵەی (حەت حەت کوردی) یەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
هەروەها لە گۆڕستانی سەربازە ئێراقیەکانیشدا ناوی چەندین سەربازی کورد تۆمار کراوە کە لە فەڵەستین شەهید بوونە و گۆڕەکانیان له و وڵاتەدایە ، سەرەڕای چەندین جێگەی تریش.

$ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکان$
دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین لە غەزە و کەرتی ڕۆژاوا دەسەڵاتێکی فرە حزبی نیمچە دیموکراتیە ڕێگە بە کردنەوە و کارکردنی ڕێکخراوو کۆمەڵە مەدەنیەکان دەدات له و نێوەندەشدا چەند ڕێکخراوێکی کوردی بوونیان هەیە کە بریتین لە:
1-جمعیە صلاح الکردی: ڕێکخراوێکی خێرخوازی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیریە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی کوردەوە دامەزراوە لە ساڵی (1979) بە سەرۆکایەتی (دکتۆر ئەحمەد الکرد) لە سەرجەم شارە گەورەکانی فەڵەستین لقیان هەیە.
2-جمعیە الصداقە الفلسطينیە – الکردیە: لە ساڵی (1999) بەسەرپەرشتی سەرۆکی فەڵەستینی کۆچکردوو (یاسر عەرەفات) لە (رام الله) ئیعلان کرا.
3-جمیە الصداقە الکردیە العربیە: لە ساڵی (2000) لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی بەسترا، بە سەرپەرشتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی ) و نوێنەری وڵاتی فەڵەستین لە کوردستان.
دواتر کۆمیتەیەکی بچوککراوەی لێ درووستکرا بە ناوی (التاخی الکوردی الفلسطینی)
ئەمەش بەشێکی تری ونە لە مێژووی نەتەوەکەمان هیوادارم خەمخۆرانی ئەم نەتەوەیە بتوانن پەیوەندی درووست بکەنەوە لەنێوان کوردستان و کوردانی دوور لە نیشتمان ئەو کوردانەی ئەگەر بە نازناویش بێت توانیویانە ناسنامەی کورد بوونی خۆیان بپارێزن.[1]

$سەرچاوەکان$
•اکراد فلسطین, دکتور محمد علی الصویرکی.
•العلاقات الکردیە – الفلسطینیە ابعاد تاریخیە ومستقبل مشرق صلاح بدرالدین.
•مؤتمر التاسیی لجمعیە الصداقە الکردیە العربیە.
•دور الکرد فی الدفاع عن القدس, الدکتور حنا عیسی
•عشائر کردستان, ئەحمەد عثمان بکر
•اسماء الاماکن العثمانیە, طاهر سازان.
•مجلە خلیج اون لاین مقابلە مع الحکمە الدولیە ( سمر الکردی) بتاریخ (29-7- 2018)
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは444表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 20-02-2023
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 20-02-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 履歴
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( زریان عەلی 21-02-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 21-02-2023
最近の( زریان عەلی )によって更新この商品: 21-02-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは444表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,175
画像 104,971
書籍 19,423
関連ファイル 97,729
Video 1,402
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
伝記 - 性別 - 女性 伝記 - ネイション - クルド ライブラリ - プロヴァンス - 外 伝記 - 人タイ - 議会メンバー 伝記 - 人タイ - 政治犯 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 ライブラリ - ドキュメントの種類 - 翻訳 ライブラリ - ブック - ストーリー ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - ブック - クルド発行

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.531 秒(秒) !