ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ #10-02-2023# لە لایەن دەستێکی تێکدەر و گیرەشێوێن و دژی دیموکراسیەت و برایەتی و پێکەوەژیان ، بینایەی بارەگای لیژنەی ناوچەی چواری سەر بە لق مان لە گەڕەکی ئازادی شوتێندرا کە ئەم بینایە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە لایەن هیزەداگیر کەرەکانەوە دەستی بەسەرا گیرابوو .
ئەمە لە کاتیکدایە کە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندی تەواویان نیشان داوە بە کردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە سنوری پارێزگای #کەرکووک#و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئەمنی لەم پاریزگایە .
ئێمە لای خۆمانەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە ئەمە هەوڵێکی تێکدەرانەی دژە دیموکراسیە و ئه و کەس و لایەنەنانەی لە پشت ئەم کردەوە ترسنۆکەوەن ، چاویان بە ئالای پارتی و شکۆمەندی ڕێبازی بارزانی هەڵنایەت .
ئەم هەوڵە نەزۆکانەیە ناتوانیت ڕێگر بێت لە شکۆ و گەورەیی پارتی و ڕێبازی بارزانی و کەرکووکییە چاونەترسە خۆڕاگرەکان دڵنیا دەکەینەوە سەردەمی تاکرەوی و عەسکەرتاریەت و شۆڤێنیزم بەسەر چوه و ئازادی و برایەتی و پێکەوە ژیان دەکەڕێتەوە نێو ماڵی هەموان .
لە هەمانکاتدا بەرپرسیارەتی ئەم کارە قێزەوەنە ڕاستەوخۆ لە سەر شانی ئیدارەی کەرکووکە و پێویستە بە زوترین کات دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەست پێ بکەن و ئەنجامدەرانی ئەم کارە ترسۆکانەیە ڕادەستی یاسا بکرێت. [1]
لقی سێ
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
2023/10/2
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=