خانەوادەی تێکۆشەری دێرین بەختیاری شێخ عوسمان
دڵگران و خەمبارین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوای برای تێکۆشەرمان کاکە بەختیاری شێخ عوسمان . بەم بۆنە خەمناک و خەمبارەوە بەناوی هەڤاڵ #سەرکەوت زەکی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین وخوازیارین دواکۆستی خانەوادەبەڕێزەکەتان بێت و ڕۆحی کاکە بەختیاریش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
خوالێخۆشبوو یەکێک بوە لەتێکۆشەرە دێرینەکانی ڕۆژە سەختەکانی خەبات لەناوڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ، کادرێکی شۆڕشگێر و ڕۆشن فکربوەو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەربوە . خاوەنی دووبرای شەهیدی قارەمانە و کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناو کایەی ڕوناکبیری و ڕاستگۆ لەگەل بیروباوەڕەکانی بوە و خۆشەویستی هەموان بوە، بەداخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ ژیانئاوای لێکردین . بۆیە لەدەست دانی کارەساتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان. [1]
درود بۆگیانی پاکی کاکە بەختیار
هەزاران سڵاو لەڕۆحی پاکی شەهیدان
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=