بەنی ئادەم کە دەستی نەڕوا، بە مووسایی ئەڵێ: ئاغا دێ.
مووسا: مەبەست لە پێغەمبەری یەهودییەکانە، ئاغادێ: مەبەست لە دەسەڵاتداری گوندێکە، کۆمەڵگەی چینایەتی بۆ کەسانی سەردەست و ژێردەست دابەشبووە، ژێردەستەکان بێپشتووپەنا و ستەملێکراون، پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتی جوولەکەیە کەبە مرۆڤی بێدەسەڵات وێناکراوە. [1]