بەرزە بەرزە ئەنیشێ.
سەرکەوتن بۆ لوتکە، ئاوات و ئامانجی ئەو کەسانەیە کە لە ژیانیاندا تێکۆشاندەکەن و هەوڵدەدەن، کۆششکردن بۆ نزیکبوونەوە لە سەرکەوتن، پێویستی بەوەیە کەسەکە هەنگاوبەهەنگاو یان پلە بە پلە، بچێتە پێشەوە، نەک بە بازدان، چونکە هەندێک جار زۆر چوونەپێش دەبێتە زیان، بۆ کەسێک بەکاردێ لە شتێکدا زیاد لە پێویستی خۆی سەرکەوێ.[1]