بەرد ئاگر ناگرێ.
پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتی خراپەکارە، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن بارودۆخی تایبەتیان بۆ ڕێکدەکەوێت، بەهۆی پێگەی کۆمەڵایەتی، ئابووری یان دەوڵەتییەوە، دەست بە چەوسانەوەی هەژاران دەکەن، کاتێک دۆخەکەیان دەگۆڕێت، خەڵکی تۆڵەیان لێدەکەنەوە. واتە: پیاوخراپ یاخوا ڕۆژی نەیەت کە ڕۆی هات دەیکەنە پۆڕی خوراو.[1]