بە دەستی خۆی ئاگری بەرداوەتە ماڵی خۆی.
بە دەستی خۆی ئاگری بەرداوەتە گیانی خۆی.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن هەڵەشە ڕەفتاردەکەن، یان کردار و گوفتاریان ناڕێکە و نازانن چۆن قسەبکەن، واتە: لە ئەنجامی نەزانییان لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕین و نەشارەزاییان لە نەریت وادەکات کە هەرچییەک بکەن هەڵە دەرچێت و ڕووزەردیان بۆ بمێنیتەوە، هەندێکجار ببێتە مایەی زیانی گەورە بۆیان، پەندەک بە کەسێک ئەوترێ کە خۆی، خۆی تووشکردبێت. [1]