ئەگەر پشیلە لە ماڵ نەبێت، مشک تلیلی یانە.
بە کەسانێک ئەوترێ کە شەرم لە گەورە بکەن و گەورەکەیان لە ماڵ نەبێت. هەموو خێزانێک لە کۆمەڵگەدا خاوەنی دابوونەریت و یاسا و ڕێسای خێزانی خۆیەتی، واتە: لە خێزاندا گەورە و بچووکی هەیە، بچووکەکان ڕیز لە گەورەکان دەگرن بەڵام کاتێک گەورەکان لە ماڵ نابن یان دەمرن، بچووکەکان ماڵیان بۆ تەخت دەبێت و بەئارەزووی خۆیان ڕەفتاردەکەن. [1]