ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,421
画像 105,691
書籍 19,410
関連ファイル 97,515
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ڕق وەک نوقڵانەی جەژن
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕق وەک نوقڵانەی جەژن

ڕق وەک نوقڵانەی جەژن
$ڕق وەک نوقڵانەی جەژن$
#ئادەم بێدار#
نەریتێکى جوانى کۆمەڵگەى ئێمە لە جەژن و بۆنەکاندا بەخشینەوەى نوقڵانەى جەژنە، نوقڵ بووەتە سیمبوولى ڕێز و خۆشەویستى و بەشداریکردنى یەکدی لە خۆشى و شادییەکانى جەژندا، بەڵام ساڵانە لەو کاتەدا و لە بۆنەکانى دیکەى پێکهاتە ئایینییەکانى دیکەى کوردستان لەجیاتى نوقڵانەى جەژن، ڕقیان پێشکێش دەکرێت. نەک ئەوە، بگرە نوقڵى ڕق و کینە دەدرێتە ئەو موسڵمانانەش کە پیرۆزبایى هاتنى جەژن لەوانە دەکەن کە ئایینیان جیاوازە، ئەمڕۆ کە ئەو وتارەى تێدا دەنووسم، سەیرى کۆمێنتى خەڵکێکى موسڵمان دەکەم لەسەر ڤیدیۆى مامۆستایەکى ئایینى ئیسلام کە دوێنێ چووەتە سەردانى گەورە پیاوانى کریستیان بۆ پیرۆزبایی جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى یەسوع - عیساى مەسیح (د. خ) ؛ لە هەزار کۆمێنت، زۆرینەى ڕەهایان جنێو و قسەى ناشیرینە بەو مامۆستا ئایینییە، کە من بە هیچ شێوەیەک ڕووى ئەوەم نییە بیانگوازمەوە بۆ ئێوەى بەڕێز، کارەکە لە جنێو تێپەڕێوە و گەیشتووەتە بە کافر دانان، یەکێکیان وا کۆمێنتەکەى نووسیوە: وەڵڵا مامۆستا بڕۆ شایەتمان بینە و بگەڕێوە سەر دینى ئیسلام!
ساڵانە لەو کاتەدا بەتایبەت و لە بۆنە و جەژنى ئایینەکانى دیکە لە بەردەم بابەتێکى کۆن و نوێین، هەمیشە ئەو بابەتە دەبێتە جێگەى مشتومڕى موسڵمان لەگەڵ یەکدی، ئەوان بە جۆرەها شێواز لەسەر ئەوە قسە دەکەن: ئەرێ لەڕووى شەرعییەوە درووستە موسڵمان پیرۆزبایى لەوانە بکات بەبۆنەى جەژنەکانیان؟
زۆربەى ئەوانەى هێرشیان کردووەتە سەر مامۆستا ئایینییەکە و بەو شێوەیە بەردەوام لە سەنگەرن بۆ هەر مامۆستایەکى ئایینى ئیسلام، کە پەیامى برایەتى و تەبایى لەگەڵ کریستیان و ئێزدى و ئەوانی دیکە بڵاودەکاتەوە، بە جۆرەها شێواز ناوى دەزڕێنن، ئەوانە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریى بەرەیەکى زانایانى موسڵمان، ئەو بەرەیە بە بەرەى نەیارى ئەو بابەتە ئەژمار دەکرێت و ڕێبەرى ڕەوتى سەلەفى ئیبن تەیمییە ڕێبەرایەتیى ئەو بەرەیە دەکات، ئیبن قەییم، زانایانى ڕەوتى سەلەفیى سەردەم وەکوو ئیبن باز، ئیبن عوسەیمین و ..هتد لەسەرى دەڕۆن، ئەوانە پیرۆزبایی کردن لەوانەى ئایینیان جیاوازە بە قەدەخەکراو (حەرام) دەزانن. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو قەدەخەیان کردووە لەو جۆرە بۆنانەدا موسڵمان کەمترین هاوکارى پێشکێش بەوانە بکات، بگرە نابێت هاوکاریى ئەو موسڵمانەش بکرێت کە خۆى بەوان دەچوێنێت لە جەژنەکانیان و پیرۆزباییان لێ دەکات. ئەو بۆچوونەى خۆشیان لەسەر چەند بەڵگەیەک ئاوا کردووە، لەوانە:
$یەکەم:$ جەژن دروشمى ئایینییە، خواش ڕازى نییە بە بێباوەڕى و کوفر بۆ بەندەکانى، چونکە پیرۆزبایی کردن لەوان داننانە بە بیروباوەڕەکەیان، ئەمەیش بیروباوەڕى موسڵمان لەنگ دەکات، بەتایبەت ئەوان دەڵێن عیسا کوڕى خوایە و لە خاچ دراوە و .. هتد.
بەڵام لە ڕاستیدا پیرۆزبایی کردن لەوان ناکەوێتە ئەو چوارچێوەیە، چونکە ئەگەر ئەوە داننان بێت بە بیروباوەڕیان، دەبووایە خواردنى چێشتیشیان قەدەخەکراو بێت، چونکە بابەتى خواردن و کوشتار بەشێکە لە ناسنامەى موسڵمان، وەکوو لەو فەرموودەیەدا هاتووە: (من صلى صلاتنا، واستقبل قبلتنا، وأکل ذبيحتنا، فذلک المسلم الذي له ذمة الله و ڕسوله) ، بەڵام بەپێى قورئانى پیرۆز ڕێگەدراوە موسڵمان چێشتى ئەوانە بخوات کە خاوەن پەڕتووکن. هاوکات ڕێگەدانى پێغەمبەر (د. خ) بە کریستیانەکانى نەجران بەوەى لە مزگەوتى ئەو نوێژ بکەن، خۆى لە خۆیدا تێگەیشتنى ئەو بەرەیە ڕەتدەکاتەوە. باشە بۆچى پێغەمبەر (د. خ) مزگەوتى خۆى دەداتە ئەوانە تاوەکو نوێژى تێدا بکەن، لە کاتێکدا ئەوانە کریستیان بوون و ڕوویان لە ڕۆژهەڵات کردووە؟ ئەرێ ئەو مزگەوت پێدانە بۆ پەرستشیان کە نوێژە دانپێدانان بووە بە بیروباوەڕیان؟
ڕەنگە بڵێن ئەو فەرموودەیە لاوازە و کارى پێناکرێت، باشە ئیبن قەییم کارى پێکردووە و لە پەڕتووکەکەیدا (أحکام أهل الذمة) دا هێناویەتى.
$بەڵگەى دووەمیان:$ هەر کەسێک پیرۆزبایی لەوانە بکات، ئەوە خۆى بەوان دەچوێنێت، بەپێى فەرموودەى پێغەمبەریش (د. خ) هەر کەسێکیش خۆى بە گەلێک بچوێنێت، ئەوە لەوانە.
بۆ ئەوەش پێم وایە پیرۆزباییکردن بابەتێکە مامەڵە و پەیوەندیى کۆمەڵایەتییە، هیچ کەسێکیش بە پیرۆزباییکردن لە کەسى بەرانبەر بە بۆنەیەکى دیاریکراو نابێت بەو کەسە، ئەرێ بە شێنەیى ئەگەر بیربکەینەوە: منێک کە پیرۆزبایی لە ئەمریکییەک دەکەم بەبۆنەى سەربەخۆیى وڵاتەکەى، بەڕاستى دەبمە ئەمریکى؟ یان کاتێک پیرۆزبایى لەسەرۆکێک دەکەم بەبۆنەى لەدایکبوونى، من دەبمە سەرۆک؟
لە بەرانبەردا بەرەیەکى دیکە هەیە کە پیرۆزبایی کردن لەوانەى ئایینیان جیاوازە بە کارێکى شەرعى و ڕەوا دەبینن، زانایانى سەردەم وەکوو محەمەد ڕەشید ڕەزا، محەمەد بن بەییە، د. یوسف قەرزاوى، د. محەمەد دسوقى، د. مستەفا زەرقا، ئەنجوومەنى ئەوروپا بۆ فەتوا و زۆر لە زاناکانى کوردستانیش لەو بەرەیەدان.
بە چەندین بەڵگەى درووست لە قورئان و فەرموودە و بنەما نەگۆڕەکانى ئیسلام، ڕاستى و درووستیى ئەو بۆچوونەمان بۆ پشتڕاست دەکەنەوە، لەوانە:
- چونکە موسڵمان حەزرەتى مەسیح بە پێغەمبەرى خوا دەزانێت و باوەڕهێنان بەو کەسایەتییە بە بەشێک لە باوەڕى ئیسلامى دادەنێت، تێناگەم بۆ پیرۆزبایی کردن بەبۆنەى لەدایکبوونى ئەو پێغەمبەرە (د. خ) قەدەخە و بێباوەڕى و دەرچوون لە ئایین بێت؟
- بەپێى قورئانى پیرۆز، پێویستە لەگەڵ ئەوانەى ئایینیان جیاوازە بە (البر) مامەڵە بکەین، بڕیش واتە چاکە و ئیحسان، ئەرێ پیرۆزبایی کردن لە یەکدی بەبۆنەى جەژن و خۆشى چاکە نییە؟
- خوا ڕێگەى داوە نێرینەى موسڵمان هاوسەرگیرى بکات لە مێینەى خاوەن پەڕتووکەکان، هەر خوا فەرمانى کردووە بەوەى باشە بکەین لەگەڵ خزمە نزیکەکانمان، ئەرێ جەژن بێت و موسڵمان بۆى نەبێت پیرۆزبایی لە خێزان و ماڵە خەزوورانى بکات ئەوە چ چاکەیەکە؟ یان بردنى نوقڵى ڕقە وەکوو جەژنانە؟
- ئیسلام فەرمانى کردووە هەمیشە چاکە لەگەڵ باوک و دایکمان بکەین، جا بەپێى ڕا و بۆچوونى بەرەى یەکەم بێت منداڵێکى موسڵمان بۆى نییە پیرۆزبایی لە دایکى بکات بەبۆنەى هاتنى جەژنەکەى، ئەرێ ئەوە کوێى لەگەڵ (بر) ، (إحسان) و (صلە الرحم) یەکدەگرێتەوە؟ هەر بەڕاستى پێتانوایە خوا بەم شێوەیە دایکێک لە مامەڵەى دنیا وا ئازار بدات و ڕێگرى بکات جەرگەکەى بەبۆنەى جەژن پیرۆزبایى لێ بکات؟ لە کاتێکدا بەگوێرەى ئەو فەرموودەیەى لە بوخارى و موسلیمدا هاتووە، ئەگەر دایکەکە هاوبەشی بۆ خوا بڕیاردابێت هەر پێویستە سیلەى ڕەحمى لەگەڵ بکرێت.
- دراوسێ لە دەقە پیرۆزەکانى ئیسلامدا زۆر گرنگیى پێدراوە، پێغەمبەر (د. خ) ئەوەندە وەسیەتى کردووە موسڵمانان چاک بن لەگەڵ دراوسێکانیان - بەبێ دیاریکردنى ناسنامە ئایینییەکەیان - بە ڕادەیەک کە موسڵمانان وایان زانیوە میرات لە یەکدی دەگرن، ئەرێ قەدەخەکردنى پیرۆزبایی پێچەوانەى هەموو ئەو دەقە ڕاست و درووستانەى قورئان و فەرموودە نییە؟
- دەقەکانى قورئان و فەرموودە فەرمانیان بە خووڕەوشتى جوان کردووە، وەکوو بەهایەکى گرنگى ئیسلامیش ئەژمار کراوە، ئەرێ لە کوێى خووڕەوشتى جوان جێگەى دەبێتەوە: قوتابى بۆى نەبێت پیرۆزبایى لە هاوڕێ قوتابییەکەى یان مامۆستاکەى بکات؟ کوڕ و کچ لە دایکیان؟ هاوژین لە هاوژینەکەى؟ دراوسێ لە دراوسێیەکەى؟ هاووڵاتى لە هاونیشتمانییەکەى؟ تەنیا لەبەرئەوەى ئایینى جیاوازە.
- مامەڵەکردن بە باشتر لەوەى مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت یان لانی کەم هاوشێوەى ئەو باشەیەى لەگەڵت دەکرێت پێویستە تۆش مامەڵە بکەیت، ئەمە بنەمایەکى نەگۆڕى ئیسلامە، ئەى موسڵمان بیربکەوە کە تۆ جەژنت هەیە ئەوەى کە ئایینى لە تۆ جیاوازە پەلە دەکات لەوەى پیرۆزباییت لێ بکات، بەگوێرەى ئەو بنەمایە پێویستە تۆش بە هەمان شێوە پاداشتى چاکەکەى بدەیتەوە و بە چاکە - پیرۆزبایى - وەڵامى چاکەکەى بدەیتەوە، بەتایبەت کە پیرۆزبایی کردن لە یەکدی خووڕەوشتێکى جوانە.
- مرۆڤى موسڵمان پێویستە لەسەرى هەمیشە بە خووڕەوشتى، نموونەیەکى جوانى ئایینەکەى نمایش بکات، بە مامەڵەى جوانى خۆى ئایینەکەى بە بەرانبەرى بناسێنێت، ئەرێ قەدەخەکردنى پیرۆزبایی کردن لە یەکدی بەم شێوەیە، ئەو وێنە جوانە نیشان دەدرێت، یان وێنەیەکى دیکە؟
$لە کۆتاییدا پێم وایە هۆکارى بوونى ئەو جیاوازییە لەنێوان موسڵمانان دەگەڕێتەوە بۆ:$
- تێکەڵاوکردنى بیروباوەڕ لەگەڵ مامەڵەکردن.
- تێکەڵاویى نێوان بنەمای سەرەکى لەگەڵ بابەتى لاوەکى.
- لەبەرچاونەگرتنى گۆڕانى فەتوا بەپێى گۆڕانى سەردەم و شوێن و خەڵک. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは470表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 26-12-2021
リンクされたアイテム: 3
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 26-12-2021 (3 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 社会
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 06-01-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 07-01-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 07-04-2024
URL
このアイテムは470表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,421
画像 105,691
書籍 19,410
関連ファイル 97,515
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - クルド発行 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - ブック - その他 地図 - プロヴァンス - Kurdistan 伝記 - 性別 - 女性

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.375 秒(秒) !