ئینسان کە دەستی نەبوو، بە ورچ ئەڵێ خاڵە.
ژیان پڕە لە هەوراز و نشێو، هەموو کەسێک لە ژیانیدا ساتی گەشەکردن و بووژانەوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەدا ساتی شکست و بەرەوپاشچوونیشی هەیە، پەندەکە بە کەسێکی هەژار و دەست کوورت ئەوترێ، لە کاتی لێقەوماندا پەنا بۆ هەموو کەس و شتێک بەرێت. [1]