ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,738
画像 105,257
書籍 19,488
関連ファイル 97,521
Video 1,396
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
1 投票 4
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528

کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528
#کەلار# ناوەندی ئيدارەی #گەرميان#، يەکێکە لە قەزا گەورەکانی کوردستان، تا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بووە لە گوندێکی ئاوەدان، بەپێی سەرچاوەکان و بۆچونی زۆرينەی توێژەران ئەم گوندە لەلايەن حوکمەتی عێراقەوە ڕاستەوخۆ لە گوندەوە کراوەتە قەزا واتا ئەم قەزاييە بە ناحيەدا تێنەپەڕيوە ئەمەيش ڕەنگە لەڕووی ئيداريەوە جياواز و سەير بێت.
بەقەزاکردنی کەلار لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماردا لە 28-02-1970 بە مەرسومی کۆماری ژمارە (137) لە ڕۆژنامەی واقايعی عێراقی لە 11-03-1970 دا بڵاوکراوەتەوە ئه و ڕۆژەی بەيانی يازدەی ئازار ڕاگەيەنرا دەلالەتە لەسەر ئەوەی بەقەزاکردنی کەلار ڕەهەندێکی سياسی لەپشتەوە بووە، کەلار لەسەدەی ڕابردوو و تا ئەمڕۆيش گرنگی خۆی هەبووە چ لە ڕووی سياسيەوە چ لە ڕووی ئابوريەوە بەتايبەت لەپاش ڕاگواستنی ژمارەيەکی زۆر لە کوردان چ لە ناوچەی #خانەقين# چ لە ناوەڕاست و خواری عێراق، ئەمە جگە لە شاڵاوەکانی جينۆسايدی کورد لەژێر ناوی ئەنفال لەبەهاری 1988.
ئەوەی تائێستا لای ئێمە زانراوە ئەوەيە کەلار لەبواری مێژووی کۆندا مێژووەکەی بۆ سەردەمەکانی پێش زايین دەگەڕێتەوە لەم ڕووەوە زانياريەکان بەردەستن بەتايبەت دۆزينەوەی چەندين شوێنەواری دێرين لە سنورەکە، سەبارەت بەمێژووی نوێ تا ئێستا زانيارييەکان به و شێوەيە بوونە لەحەفتاکانی سەدەی نۆزدە کەلار ئاوەدان بووەتەوە و ناوی براوە، لەلێکۆڵينەوەی تريشدا ئەوە خراوەتەڕوو ڕەنگە ناوی کەلار و ئاوەدان کردنەوەی بۆ بەرای ئه و سەدەييە بگەڕێتەوە ئەمەيش تائێستا لەلێکۆڵينەوە و لێ وردبوونەوەدايە، بە گشتی دەکرێت بڵێين زۆرێک لە لێکۆڵينەوە و بۆچونەکان تائێستا لە مێژووی نوێدا پێيان وايە سەرەتای سەدەی نۆزدە ياخود لە چارەکی کۆتای ئه و سەدەيەدا کەلار ئاوەدان کراوەتەوە و ناوی هاتووە بەتايبەت نيشتەجێبوونی هۆزی جاف لە سنورەکە و بيناکردن ياخود نۆژەن کردنەوەی قەڵای شێروانە (1866-1874)ز کەئەمەيش تائێستا جێگەی مشتومڕە.
سەرچاوەکان کەلار و ئاوەدان کردنەوەی لەسەردەمی مێژووی نوێدا بۆ کۆنتر دەگەڕێننەوە کە ئەمە بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە و بەدڵنيايەوە لەم ڕووە دەرگامان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی وردتر بدوێين، هانی لێکۆڵەران و مێژوونوسانيش دەدات کاری باشتر لەم ڕووە بکەن، دڵنيام هەوڵەکان لەم ڕووە چڕ بکرێنەوە لەسەر ئاستی دامەزراوە و دەزگا ئەکاديميەکان بەتايبەت زانکۆی گەرميان کار بکرێت و سەردانی شوێنە ئەرشيفيەکانی تورکيا بکرێت زۆر مێژووی شاراوەی ئەم ناوچەييە ڕوون دەبێتەوە و شتی نوێش دەخولقێنێ.
شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا دەيەميين سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی کە لە 1520ز هاتوتە حوکم تاساڵی 1566ز فەرمانڕەوا بووە، سەردەمەکەی بەفراوانخوازی دادەنرێت توانی بەشی زۆری ئەوروپا و ئاسيا و ئەفەريقيا بگرێت بەتايبەت عێراق و کوردستان، سەردەمی ئەم هاوسەردەمی تەهماسبی يەکەمی (1524-1576)ز شای ئێرانە کە لە ململانيەکی مەزهەبی و سياسيدا بوونە ئەمەيش کاريگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان هەبووە.
ئەوەی لێرەدا دەيخەينەڕوو بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە ئەويش ئەوەيە لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا کەلار ئاوەدان بووه لەساڵی 1528 فەرمانڕەواکەی ناوی (زلفەقار) بووە، ئەم زانياريانە لە کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر)دا خراوەتە ڕوو لە نوسينی پرۆفيسۆر دکتۆر فەرەيدون ئەمجان بە زمانی تورکی و لەلايەن دکتۆر جەمال فاروق و کەمال ئەحمەدەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپی يەکەمی لەساڵی 2014 لەقاهيرە بڵاوکراوەتەوە لەلايەن دەزگای نيل بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
لەوەرگێڕدراوە عەرەبيەکەی کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر) دا باس لەوە دەکات شاری #بەغدا# لەپيشوودا لەلايەن شائيسماعيلی سەفەوييەوە گيراوە لەساڵی 1508ز، دواتر باس لەکەسايەتيەکی فەرمانڕەوا دەکات لەناوچەکە بەناوی (نهود عەلی سوڵتان ئۆغلۆ زولفەقار) کەبۆخۆی لە تورکمانەکانی #موسڵ# بووە (سەرچاوە مێژووييەکان کوردبونی ئەم کەسايەتيەکان سەلماندووە بەناوی زۆلفەقار کەلهور، بەڵام لەم سەرچاوەيەدا بەتورکمان ناوی هاتووە)، خاوەن کەسايەتێکی بەهێز بووە لەناوچەکەدا و توانی بەغدا کۆنترۆڵ بکات لەسەردەمی شاتەهماسبی یەکەمدا، هەرله و لێکۆڵينەوەيەدا نوسراوە زولفەقار ئه و دەمە فەرمانڕەوای کەلار بووە لەساڵی 1528ز، دواتر لەپەراوێزدا نوسراوە کەلار : شارێکە دەکەوێتە باکوری عێراقەوە بە وتەی وەرگێڕەکانی ئەم کتێبە، فەرمانڕەوای کەلار هەڵدەسێت مامی خۆی دەکوژێت بەناوی ئيبراهيم خان کەلەلايەن سەفەويەوەکانەوە کرابوو بە فەرمانڕەوا (حاکم)ی بەغدا، کوشتنەکەيشی لەلايەن زولفەقاری برازايەوە به و شێوەيە دەبێت کە ئيبراهيم خان لە ڕاوشکار بووە بە بێ پاسەوان و ئەويش فرسەت دێنێ و دەيکوژێت و دەچێتە جێگەکەی.
هەر لەم لێکۆڵينەوەيدا ئەوە خراوەتەڕوو زولفەقار نازناوی (خليفە الخلفاء) ی هەبووە دەزانێت شاتەهماسبی يەکەم بەم ڕووداوە پەست و نيگەران دەبێت و ئەمە قبوڵ ناکەن هەربۆيە بەغدای پەيوەستی عوسمانيەکان کردووە و کليلی شارەکەی بۆناردون، بەچەند ڕێگەيەک ويستويەتی دڵی عوسمانيەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ ئەويش وتاری هەينی بەناوی سوڵتان دەست پێکردووە تەنانەت پارەيشی بەناوی ئەوانەوە لێداوە ئه و دەمە کە زولفەقار ئه و کارانەی بۆ عوسمانيەکان کردووە ئەوان لەئەوروپا بە گەمارۆدانی شاری ڤييەناوە خەريک بوون لەساڵی 1529ز، ئه و دوورەپەرێز و خۆخەريک کردنەيی عوسمانيەکان بەرؤژئاواوە وا لە شاتەهماسب دەکات بير لەگەمارۆدان و گرتنی بەغدا بکاتەوە، شا سوپای نارد بۆ گرتنی بەغدا و زولفەقار هەوڵی بەرگری دەدات تائەوکاتەی پاڵپشتی عوسمانيەکانی پێ بگات بەڵام لەلايەن کەسێکی نزيکيەوە خيانەتی لێ کراوە بەناوی عەلی بەگ، هەر ئەمەيش وای کرد شاری بەغدا لەلايەن سەفەويەکانەوە بگيرێت و گرتنی ئه و شارەيش بوو بەهۆی گرتنی تەواوی عێراق.
له و دەقەی سەرەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا ئاوەدان بووە لەساڵی 1528ز، تەنانە فەرمانڕەواکەی(حاکم)ی کەسێکی بەهێزی تورکمان بووە بەناوی زولفەقار، ئه و فەرمانڕەوايە ڕاستەوخۆ لەدوای کوشتنی مامی لەفەرمانڕەوای کەلارەوە دەبێتە حاکمی بەغدا کە ئەودەم شارێکی بەهێز و گرنگ بووە، نوسەری ئەم کتێبە پرۆفيسۆر دکتۆر فەريدون ئەمجان feridun emcen خاوەن پێگەيەکی بەهێزە، لەساڵی 1979 بەشی مێژووی کۆلێژی ئاداب – زانکۆی ئەستەمبوڵی تەواو کردووە، لەهەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە لەساڵی 1985ز، خاوەنی چەندين وتار و لێکۆڵينەوەيە لەسەر لايەنە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتی عوسمانی، هەروەها خاوەنی شەش کتێبی ئەکاديمی ئاست بەرزە لەسەر عوسمانيەکان، ئه و کەسانەی ئەم کتێبەيان وەرگێڕاوە بەهەمان شێوە خاوەنی ئاستی زانستی بەرزن تەنانەت لەلايەن ليژنەیەکی زانستی و هونەريەوە کاروبارەکانی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەيان کردووە.
بەم شێوەيە دەردەکەوێت مێژووی کەلار و ناوچەکە بۆ کۆنتر دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی ئێمە پێشتر زانياريمان هەبووە تەنانەت باس لەوە کراوە کەلار گوندێکی ئاوەدان بووە بەڵام بە پێی بەڵگەکانی نێو ئەم کتێبە دەردەکەوێت کەلار شارێکی ئاوەدان بووە و لەلايەن کەسايەتێکی بەهێزەوە حوکم کراوە کەڕاستەوخۆ دوای حوکمی کەلار چوەتە شاری بەغدا و له و شارە فەرمانڕەوا بووە، وەک وەرگێڕەکانی کتێبەکە لەپەراوێزدا نوسيويانە کەلار شارێکە لەباکوری عێراق، وەک دەردەکەوێت هيچ شارێکی تر بەم ناوە لەعێراق و کوردستاندا نەبووە، به دەرکەوتنی ناوی شاری کەلار لەساڵی 1528ز دەرگامان لەبەردەمدا دەکاتەوە زياتر لەم ڕووە لێکۆڵينەوە بکەين و وردتر هەوڵی دۆزينەوەی مێژووی ونی کەلار و ناوچەکە بدەين، لێرەدا دەبێت ئەوەيش بڵێم دکتۆر عوسمان عەلی – مامۆستا لە بەشی مێژوو لە کۆلێجی ئاداب – زانکۆی سەلاحەديين لە#هەولێر# کە بەندە وەک خوێندکاری ماستەر ئەمساڵ (2019) وانەی دەوڵەتی عوسمانی پێ دەوتين بۆخۆی پسپۆڕی مێژووی نوێی کوردە و لەسەر ئه و مێژووە لەئەرشيفی عوسمانی کاری کردووە و شارەزای هەيە، لەم ڕووەوە جەختی لەسەر هەمان ڕاستيەکان کردووە و پێی وابوو ئه و زانياريانە لەسەر مێژووی کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمان لەساڵی 1528 لە سەرچاوەی ئاماژە بۆکراو ڕاست و دروستە و پاڵپشتی کرد. [1]
#سەباح عەلی جاف#
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは681表示された回数
HashTag
リンクされたアイテム: 3
伝記
場所
日程&イベント
グループ: 記事
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 履歴
ブック: クルド発行
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Kalar
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( شەنە بەکر 13-09-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 13-09-2022
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 13-09-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは681表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,738
画像 105,257
書籍 19,488
関連ファイル 97,521
Video 1,396
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑
Folders
イメージと説明 - プロヴァンス - 東クルディスタン イメージと説明 - 都市 - Mahabadの ライブラリ - プロヴァンス - 外 ライブラリ - ブック - その他 ライブラリ - 方言 - 日本人 ライブラリ - Publication Type - ライブラリ - PDF - ライブラリ - ブック - クルド発行 記事 - ドキュメントの種類 - 元の言語 記事 - 方言 - 日本人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.328 秒(秒) !