ئێسک شکانی لاق و دەست، بەدەستی دەیانهێناوە لای یەک و دوایی پەلەدار یان پەلە قەمیشيان بە پەڕۆکی تێدەبەست، لەجێ چوونیش هەندێک بەئاوی گەرم دەیانشێلا و دوایی بەپەڕۆکی دەیان بەست.[1]
بۆ لەجێ چوون دەگووترا: دەبێت بە ئاوی گەرم و سابوون بماڵرێت و هێلکەیەکی مریشکی کوردی بشکێنرێتە سەر پارچە پەڕۆیەکی خام و پێی بپێچرێت تا چاک دەبێتەوە.