ئەگەر ئاو نەبڕێ و ئاش نەکڕێ، هەموو کەس کولێرەیەکی پێ ئەبڕێ.
ئاش لە گەڕابێت و دان ببڕێ لە کوردەواردا دەڵێن: ئاش ئەکڕێ و بەردەکانی لە بێدانیدا کڕەکڕیان دێت، ئەگەر ئاویش ببڕێت، بێگومان ئاش ناگەرێ و کارناکات، پەندەکە مەبەستی لە قسەی دەسەڵاتە بۆ هاووڵاتییان، لە زمانی دەسەڵاتەوە دەڵێت: ئەگەر هەموو شتێکی ژیان ئاسایی بێت، گوزەرانی هەمووتان باش دەکەین، هەر کەسە و بەشی خۆی پێدەدرێت، لە کاتێکدا ئەو دۆخە لە ژیانە نایەتە ئاراوە. واتە: دەسەڵات ئامادەنییە هیچ بدات بە کەس. [1]