پیرۆزکراو (موفەڕک): لە ناوچەی پشدەر ئەو کاتەی پەڵە دوادەکەوێت ئەم نەریتە ئەنجامدەدرێت، ئەو گوندانەی کە لە ناوچە زۆر سەختەکاندان و زۆر دوورە دەستن، دەچن پەڕۆی داری یەکێک لە پیاوچاکەکان لێدەکەنەوە، ئەو پەڕۆیەی کە چەندین ساڵە خەڵک بۆ جێبەجێکردنی مەرامەکانیان بە لقە دارەکانیانەوە بەستووە، پارچەیەک لەو پەڕۆیە دەخەنە ناو یەکێک لە کانیەکانەوە، بەپێی نەریتەکە دواتر پەڵە دەدا و باران دەبارێت. [1]