ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,073
画像 106,717
書籍 19,304
関連ファイル 97,342
Video 1,392
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سنە و والییەکەی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(گەشتگەلێک لە گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و بابلی کۆندا)

(گەشتگەلێک لە گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و بابلی کۆندا)
نزار سابیر
ساڵی 2013 بەسەر گەشتنامەی دیپلۆماتکارێکی بەریتاني دا بە ناوی ڕۆبەرت کێر پۆرتەر (1777 – 1842) کەوتم، کە لەنێوان ساڵانی 1817 و 1820دا لە چوارچێوەی گەشتێکی فراواني دا بە کوردستانیشدا گەڕاوە و باسێکی سەرنجڕاکێشیشی لەسەر سنە نووسیوە.
کاتێک بۆ سۆراخی پەیوەندي یەکی موحتەمەلی نێوان #نالي# و #مەستوورە# کەوتمە خوێندنەوەی کتێبە مێژوویي یەکان لەسەر وڵاتی #ئەردەڵان# و پاشان لە 2016دا بۆ ئەو مەبەستە چووم سەردانی سنەم کرد و چەند ڕۆژێک لەوێ مامەوە، بەداخەوە، بەسەر هیچ داوێکی پتەودا نەکەوتم پەیوەندي ی ئەو دووانە، ئەگەر هەبووبێ، ڕوون بکاتەوە. بەڵام ئەو کەمە زانیاري یەی لەو گەشتنامەیەدا لەسەر سنە هەیە لە لام بەنرختر دەرکەوت، چونکە لە هیج سەرچاوەیەکی دیکەدا نەمبینیبوو. کە باسی ئەوەم لای چەند ڕۆشنبیرێکی خۆشەویستی سنە کرد، بە تایبەتي کاک جەمالی ئەحمەدی ئایین، تکای کرد، ئەگەر هەر بەشەکەی سنەش بێ، وەریبگێڕم بۆ کوردي. منیش بەڵێنم پێی دا لە دەرفەتێکدا ئەوە بکەم. بە داخەوە ئەو دەرفەتە، بە هۆی بار و گوزەرانی شەخسي یەوە، دوا کەوت تا ئەمڕۆ. هەرچەندە نازانم لەم ماوەیەدا کەسی دیکە ئەو باسەی وەرگێڕابێ یان نا، بەڵام من لێرەدا بە کوردي دایدەنێمەوە؛ ماڵی زیادەی ئەدەبي و مێژوویي سەری سەرلێخوراو ناشکێنێ. هیواداریشم پیاوە شیرین و ئەرشیفپەرست و مێژوومەبەست و ڕۆشنبیرەکەی سنە، کاک جەمال، لە دواکەوتنەکەم ببورێ.
گەشتنامەکە بە ناوی (گەشتگەلێک لە گورجستان و #ئێران# و #ئەرمەنستان# و #بابل#ی کۆندا) لە ساڵی 1822دا لە لەندەن بە چاپ گەیێنراوە. لە شارەکانی کوردستان، کەمێک کرماشانی لێ دەرچێ، لەسەر هیچ شارێک بە ورد و درێژي نەوەستاوە و زانیاري یەکانی سەرپێیین. بۆ نموونە، لە دیسەمبەری 1818دا دەگاتە سلێماني؛ بەڵام چونکە مەحموود پاشا لە ڕاو دەبێ، نامێنێتەوە و درێژە بە ڕێ دەدا بەرەو ئێران، هەر بۆیە بە 5 دێڕێک دوایي بە باسی شارەکە دێنێ. کە دەپەڕێتەوە بۆ قەڵەمڕەوی مەملەکەتی قاجاري یەکان بۆی ڕێناکەوێ بچێ سەر لە سنە بدا. بەڵام بۆ ئەوەی کتێبەکەی باسی ئەو شارە گرنگەی تێدا نوخسان نەبێ، گەشتنامە و ئاگاداري ی دۆستێکی خۆی سەبارەت بە سنە دەخاتە کتێبەکەیەوە. ڕەنگە ئەمە بۆ خۆشبەختي ی مێژوونووسي بێ، چونکە دۆستەکەی بۆ ماوەیەک، کە نازانرێ چەندە، وەک دکتۆری والي، ئەمانوڵا خانی گەورە، لە سنە ماوەتەوە و زانیاري ی نەبیستراوی لەسەر شەخسی والي نووسیوەتەوە. نازانم، ڕەنگە ئەگەر ڕۆبەرت پۆرتەر بۆی هەڵکەوتایە بچێ بۆ سنە، لەوانەیە خۆی لە هەندێک ڕووەوە مەوزووعي ترانە لەسەری بنووسییایە، بەڵام دڵنیام هیچی لەسەر دنیای ژیانی شەخسي ی ئەمانوڵای پێ هەڵنەدەکڕرا، مەگەر وەک دۆستەکەی وەک دکتۆرێک ئیجازەی چوونە ناو ئەو دنیایەوەی پێ بدرایە.
سەیر ئەوەیە، سەربردەی ئەو دکتۆرەش زۆری لەسەر نەنووسراوە و ئەو دەقەشی کە دەبێ پۆرتەر لە ڕۆژانەنامەکەی ئەوەوە خواستبێتی، بەر چاوی من نەکەوتووە. تەنیا لەڕێی ژیاننامەی کوڕەکەیەوە (William Cormick)، کە لە ئێران لەدایک بووە و دواتر ئەویش وەک دکتۆر ناو و ناوبانگێکی لەوەی باوکی گەورەتری لە ئێران و دنیادا پێ بڕاوە، لینکێکم1 بۆسەر ژیانی ئەو پیاوە دەستکەوت. لەوێشدا ساڵی لەدایکبوونی نەنووسراوە.
جۆن کۆرمیک (John Cormick) وەک یەکەم دکتۆری برینسازی بەریتاني لە ساڵی 1810دا ئیجازەی کاری لە شانشینی قاجاري دا پێ دەدرێ و پاش ماوەیەیک دەبێتە دکتۆری تایبەتی عەباس میرزای کوڕەجێنشینی فەتح عەلي شا. ڕێی تێ دەچێ، هەر ئەو پەیوەندي یە نزیکەیشی لەگەڵ ماڵی شادا بووبێ، کە بە ئەمانوڵاخانی ئەردەڵانیان گەیاندبێ؛ چونکە جگە لە پەیوەندي ی ئیداري و سیاسي، ئەمانوڵاخان پەیوەندي ی شەخسیشی بە فەتح عەلي شاوە گەیشت بەوەی شا کچەکەی خۆی (حوسن جیهان خانم) لە کوڕی ئەمانوڵاخان، خەسرەوخان مارە بکا؛ ئەوەی کە دواتر بووە مێردی مەستوورە خانمی ئەردەڵانیش. دکتۆر کرۆمیک کچێکی ئەرمەنی لە تەورێز مارە دەکا و وەک سەردکتۆر (حەکیم باشي)ی عەباس میرزا سەروەت و سامانێکی گەورە پێکەوە دەنێ. ناوی لە زۆربەی کتێبە مێژوویي یە-پزیشکي یەکانی ئێراندا هاتووە و لە یەکەمەکان بووە لە هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی کوتان دژ بە ئاوڵە و دڕکەومێکوتدا. 1833 خۆیشی بە پەتای تیفۆس لە سەفەرێکیدا لەنزیک نیشاپوورەوە ناوەخت و بێکەس مردووە.
دکتۆر کرۆمیک پێ دەچێ لە بەهاری 1818دا لە سنە بووبێ، چونکە ڕۆبەرت پۆرتەر لە 31ی ئۆگستی 1819دا دەنووسێ کە کرۆمیک چوار مانگ بەر لەدەرچوونی ئەو لەو ناوچەیە بووە. ئەگەر مەبەستی پۆرتەر دەرچوونەکەی دوایەمینی بێ لە تەورێزەوە، کە هەر لە مانگی ئۆگستی ئەو ساڵەدا بووە، ئەوا ئەو تەقدیرە ڕاستە. ئەوەش زۆرتر ڕێی تێ دەچێ، جونکە دکتۆر کرۆمیک دانیشتووی تەورێز بووە و هەڵبەت لەوێش بینیوێتی، بۆیە لە هەندێک جێدا دەڵێ دکتۆر کرۆمیک بۆی گێڕامەوە و هتد.
نووسین و سەرنجەکانی کرۆمیک لەسەر سنە، دەبێ وەک سەرنجی زۆربەی زۆری گەڕیدە بیاني یەکان بە سڵەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ، چونکە بە تەبیعەت گەلێک ئینتیباعی شەخسي لەخۆدەگرن و زۆر جار بە ڕاپۆرتی گەڕیدەگەلی پێشینان و حوکمە پێشوەختە باوەکان لەسەر ناوچەکان موتەئەسسیر بوون. بێ لەمە، سەدەی نۆزدەیەم ئیدي ڕۆژگاری شۆڕشی پیشەسازي و بازە گەورەکانی ئەوروپایە لە بوارەکانی زانست و کلتوور و خۆداڕشتنەوەی سیاسي دا و هاوکات دەستلێبوونەوەی یەکجارەکي یەتی لە میراتی زانستي و کلتووري ی دنیای ئیسلام، کە تەئسیرەکەی لە سەدەکانی ناوڕاستدا بەسەر نوخبەی خێندەوارانی ئەوروپاوە لە لوتکەیدا بوو و هەتا دوایي یەکانی سەدەی هەژدەیەمیش، هیچ نەبێ بە سیحری ئەدەبیات و مۆسیقایەوە لە شیعری گۆتە و مۆسیقای بیتهۆڤن دا، نووزەی هێشتا مابوو. گەڕیدە ئەوروپي یەکانی ئەو سەدەیە، کە هاوکات گەرمەی کۆلۆنیالیزەکردنی دنیایە، بە گشتي دیپلۆماتکاری خۆبەزلترزان و بە چاوی سووک تەماشاکەری ئەو ناوچانەن، کە ڕاپۆرتەکانیان لەبارەیانەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ ڕێخۆشکردنی کۆلۆنیالیزەکردنێکی موحتەمەلە بۆ ئەم وڵاتانە.
جگە لەوە، لایەنی خوێندەواري و ئەدەب بە دەگمەن نەبێ سەرنجی گەڕیدە بیاني یەکانیان ڕانەکێشاوە، بە حوکمی ئەوەی ئەمان خۆیان مەسیحي بوون و خوێندەواري و ئەدەبیش لە هەناوی مزگەوت و دامودەزگا ئیسلامي یەکاندا بوون و توخنیان نەکەوتوون. لە دەورانی ئەمانوڵا خاندا، کە دکتۆر کرۆمیک سنە بە مەڵبەندی بەرهەڵدایي دادەنێ لە ناوچەکەدا، مزگەوتی دارولئیحسان و شاری سنە بە گشتي مەکۆی کۆبوونەوەی گەورەترین زانا ئیسلامي یە گەورەکانی وەک شێخ مەحەمەد قەسیمی سنەیي و عبدولقادری موهاجیر و ئەوانە بووە، کە خەڵکانی وەک مەولانا خالید و نالي و مەولەوي دەرسیان لا خوێندوون و ئیجازەیان لێ وەرگرتوون. ئەو فەزا کراوە نیسبي یەی کچان و ژنانی سنەی تێدا ژیاون و کرۆمیک ئاماژەی پێ دەدا، مەستوورە خانمی تێدا هەڵکەوتووە، کە ئەو کاتەی ئەو وەک شاعیر ناوی ڕۆیشتبوو و ڕەنگە وەک تاکە ژنێکی سەدەی نۆزەدەیەم کتێبی مێژوویي و شەرعي دەنووسي، لە بەریتانیا جەین ئۆستن نەیدەوێرا وەک ژن ڕۆمانەکانی بەناوی خۆیەوە بڵاوبکاتەوە و هیچ دەزگایەکی ئەکادیمیش بۆ مێژوونووسي مێیینەی وەرنەدەگرت، بۆیە هیچ مێژوونووسێکی ژن لەو سەدەیەدا نییە. سەردەمی ئەمانوڵاخانیش هەر سەردەمی پیاوێکی خوێنڕێژی زۆردار نییە بەس. سەردەمی ئەو، وەک سەردەمی هەموو فەرماڕەوا بەهێز و زۆردارەکان، بایی ئەوەندە ئارامي ی سیاسي و ئەمني ی بۆ سنە ڕەخساندبوو، بە جۆرێک زۆربەی میراتە شارستاني و میعماري یە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو شارە دەگەڕێنەوە بۆ دەورانی ئەو.
بە کورتي، مانەوەی کورتی ئەو گەڕیدانە و مەبەستی گەشتەکانیان بەشی ئەوەی نەکردووە بتوانن وێنەیەکی مەوزووعي لەسەر ئەو جێگایانە دروست بکەن، کە باسیان کردوون. لەگەڵ ئەوەشدا گەشتنامەکانیان سەرچاوەی مێژوویي یەکجار گرنگ و دەستلێهەڵنەگیراون، بە تایبەتي کە هاودەمانی ئەوان لە خەڵکی ئەو ناوچانە میراتێکی مێژوویي ئەوتۆیان بۆ بەجێنەهێشتووین، ئەگەر کردبێتیشیان، ئەوا بە حوکمی دواکەوتوویي ی زانستی مێژوونووسي بە هەمان شێوە تەواو مەوزووعي نین و ڕووناکي ی ناخەنە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان لەو سەردەمانەدا. بۆیە ئەم دەقە نووسراوەی دکتۆر کرۆمیک لەڕێی ڕۆبەرت پۆرتەرەوە بەنرخە.
لەبەر ئەوەی من یەکەم جار کتێبەکەی پۆرتەرم بە ئەڵماني هاتە بەردەست، ئەو بەشە کەمەی لە بارەی سنەوەیە لە ئەڵەماني یەکەوە، کە لە 1833دا لە ڤایمار بڵاوبۆتەوە، کردمە کوردي. پاشان کە لە ئینتەرنێتدا چاپە بەدیجیتاڵکراوە ئینگلیزي یەکەشم دۆزي یەوە، لەگەڵ ئەڵماني و کوردي یەکەدا بەراوردم کردەوە و دیسان دامڕشتەوە، بە تایبەتی کە هەندێک دێڕ لە ئەڵماني یەکەدا نەبوون.
دەقە ورگێڕراوەکە لە چاپە ئینگلیزي یەکەدا دەکاتە لاپەڕەکانی نێوان 564 تا 570ی بەرگی دووەم و لە ئەڵماني یەکەشدا دەکەوێتە نێوان (506 و 513)ی بەرگی دووەمەوە. بەڵام پەرەگرافی یەکەم لە لاپەڕەی 563 ئینگلیزي یەکە و 504ی ئەڵماني یەکەدایە. ئەو جەند پەرەگرافە کەمەم وەرنەگێڕاوە، کە دەکەوێتە نێوان ئەو پەرەگرافە و باقي ی تێکستە وەرگێڕراوەکەوە، چونکە تەنیا وەسفێکی کەنگێتي و چۆنێتي ی ئەو کەمە ڕێیەیە، کە دکتۆڕ بڕیوێتی پێش ئەوەی بگاتە سنە.
هەموو ئەو دێڕ و پەرەگرافانەی بە جووتچوکڵەی () دەستپێدەکەن، هی کرۆمیکن و ئەوانەشی بێ ئەو دەستپێدەکەن هی پۆرتەر خۆین. ئەو ناوانەی بە شێوە لاتیني یەکەی چاپە ئینگلیزي یەکە نووسیمنەتەوە، بۆ ئەوەیە خەڵکی ئاگادار، ئەگەر چاویان بە تێکستەکە بکەوێ، بۆسەر ناوە کوردي یە بیستراوەکان، ئەگەر مابن، ساغیان بکەنەوە.
ڕۆژانەنامەکەی دکتۆر کرۆمیک
دوکتۆر کرۆمیکی دۆستم، کە نووسینەکەی لەسەر ئەشکەوتی کەرەفتۆ (Kerefto) بڕیاری پێ دام ئەم گەشتەم بکەم، نزیکەی چوار مانگ پێش ئەوەی من دەربچم بە هەموو ئەو ڕێیەی مندا سەفەری کردبوو، و بەردەوام بووبوو بۆ سنە، بۆ سەردان لە والي، کە ئەو کات زۆر نەخۆش بووە. لەبەر ئەوەی بۆم ڕێناکەوێ لە ئێستادا گەشتەکەم درێژبکەمەوە تا ئەو پایتەختە، تۆپۆگرافیای ئەم بەشانەی مەملەکەتەکە بە ڕۆژانەنامەکانی ئەو دۆستەمەوە گرێ دەدەم
...........
لەم دێیەوە (دیوان-دەرە) ئەمڕۆ دریژەمان بە ڕێگەکەمان دا، هەر بەرەو باشوور. ناوچەکە گەلێک شاخاوي تر بوو؛ و دوای بڕینی زیاتر لە فەرسەخ (farsang)ێک لە کزڵ-ئۆزان (Kizzil – ouzan) پەڕینەوە. ئەم ئاستە نزیکەی سێ کاروان (21 فەرسەخ) بەلای ڕۆژئاوای پردەکەی لای کۆفڵانکو (Koflan-kou)ەیە، نزیک لە میانا (Mianna). دوای نزیکەی شەش میلێک بە دێی زەغە (یان زەگە Zagha)دا تێپەڕین و هەشت میلیش لە پشتی ئەوەوە بە کەلهوور-ئاباد (Kelhoor-abad) و کەمێکیش دوای ئەوە بە مەگا (Magah)دا تێپەڕین. لێرە بۆ یەکەم جار باخێکم دي لەگەڵ هەندێک داردا بەدەوری کوختەکاندا. هۆی ئەوەی کە لە دێیەکانی ئەم دەوروبەردا شتی وەها بە دەگمەن دەبیني ئەوەیە، ئەمانەی ئەخیر تەنیا لە مانگەکانی زستاندا ئاوەدانن، هەر ئەوەندەی هاوین هات ئیدي هەموو خەڵکەکە کوختەکانیان چوڵ دەکەن و دەچنە ژێر ئەو ڕەشماڵانەوە کە لەبەر سێبەری کەژوکێوەکاندا هەڵیانداون. ئەوەی بۆ غەریبان زۆر جێی سەرنجە نەریت و عاداتی ژنەکانن. چەند مێیینەکانی ئەورپا ئازادانە و بێ ڕووپۆش دەگەڕێن، ئافرەتانی ئەم بەشەی کوردستانیش هەر وا. لە ڕاستي دا، لەنێو بەشەکانی لەشدا ئەوەی ئەمانە گوێ بە شاردنەوەی نەدەن دەموچاویانە، کەچي لە وڵاتی فارس ئەوەی زۆر خەمیانە دایپۆشن، ئەوەیە. جلەبەرگی ژنە فارسەکان بە شێوەیەکی سروشتي لەشیان لە گەردنەوە تا سمت دەردەپەڕێنێ. بە پێچەوانەی ئەوەوە دەسماڵێکی گەورە و فش یان هەر کەوایەک بەشە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم کیژۆڵە چیایي یانە لە گەردنیانەوە تا پاژنەی پێیان دادەپۆشێ. لەژێر ئەم کەوا بەرینانەوە هەندێکیان ئاوەڵکراسێکی بەرینیش لەبەردەکەن. بە گشتي، قوماشی جلوبەرگی خەڵکی سینفە خوارووترەکان لێرە، لەچاو هاوسینفە فارسەکانیاندا، زبر و درشتترە، بە تایبەتی هی پیاوانیان. هەڵسوکەوت و عاداتی ئەم چیانشینانە زۆر ئازادانەتر و زبرتر و ناشارستانەترن، ئەوەش بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادي یە بێسنوورەی ئەمانەی تێدا دەژین لە باوەشی ئەو چیایانەدا. لە ڕاستي دا لەو باوەڕەدام هیچ کام لە خەڵکە کێوي یەکانی دنیا هێندەی ئەمان مەیلی ڕاووڕووت و تاڵاني لە ڕەگیاندا نییە. ئەوەشی ئەم تەبیعەتەیان ئەوەندەی دیکە هان دەدا ئەو نەداري یەیە کە بەهۆی دڕندەیي و دادۆشینکاري و دڵڕەقي ی والي یەکەیانەوە تێی کەوتوون.
بەرەو باشوور بە ناوچەیەکی شاخاوي دا تێپەڕین، تاکوتەرا ئاوەداني ی تێدا بوو. هیچ نەبێ تەواوی ئەو ڕێیەی پێیدا ڕۆیشتین تا نەزیر (Nazir) وا هاتە بەر چاوم، کە 7 فەرسەخ لە جێحەوانەوەی دوێشەومانەوە دوور بوو. ئەو شوێنە زۆر لە سنە (Senna)وە دوور نییە و منیش دەبوو لەوێ بمێنمەوە، چونکە قاسیدێکیان بەرەو پیرم ناردبوو، کە بۆم نییە تا 4 ڕۆژی دیکە بچمە ئەو پایتەختەوە، چونکە گوایە دەرکەوتووە ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە پێوقەدەمم خێر دەبێ تێیدا.
ڕەنگە هیچ نەتەوەیەکی ئاسیا شان لە شانی فارسەکان نەدا لە خورافاتی فەلەکناسانەدا. دێن قورئان، یا شیعرەکانی حافیز، یا هەر کتێبێکی دیکە، کە بە ڕێکەوت لەبەر دەستدا بێ، خۆوبەختانە دەکەنەوە و لە یەکەم دێڕدا کە دێتە بەرچاویان بۆ بڕیارە دڵخوازەکەی خۆیان دەگەڕێن و دەیدۆزنەوە (فاڵ Fall). لە دەرباری شاکان و کوڕەکانیشیاندا هەمیشە کەسانێکی زۆر هەن ئیدیعای شارەزایي یەکی گەورە دەکەن لە فەلەکناسي دا و کاریان ئەوەیە سەعات و دەققەی بەخت بۆ ڕووداوێک، نەک هەر لە کاروبارە سیاسي یە گرنگەکاندا، بەڵکو هەروەها بۆ شتی تووڕەهاتی ناو خێزانیش بگرنەوە. ئەم تەئسیرەی گوایە ئەستێرەکانی ئاسمان لەسەر کاروباری بەشەر دایدەنێن، لە ڕاستي دا تەئسیرەکەی ئەوەیە، فارسەکان بە دیار پڕوپووچترین حوکمە پێشوەختەکانەوە بمێننەوە و زۆرجار خۆدژوازترین (contradiction) کرداریان لێ بێتەوە.
سنە و والي ی ئەم شارە
سنە (Senna) پایتەختی بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بە ویلایەتی ئەردەڵان ناوی ڕۆیشتووە. لە باکوورەوە سنووری ها بە ئازەربیجانەوە. شارەکە کەوتۆتە دۆڵێکی هەتا بڵێی تێر و پڕ لە باخ و دەغڵ، کە بڕێکی زۆر لە میوەی جۆراوجۆر و هەروا بێتەوە تووتن و بڕێکی موعتەبەر دانەوێڵەش دەدا بە دەستەوە. کەوتۆتە ژێر خەتی 35° 12‘ی پاني یەوە. والي یان سەرۆک پشتاوپشت فەرمانڕەوایي دەکا و، وەک دەگوترێ، چەندان وەچەیە دەسەڵات لە دەستی ئەم بنەماڵەیەدایە. ئەم میرە لە قەسرێکی جوانی ناوڕاستی شاردا دادەنیشێ و شاریش بەجێناهێڵێ مەگەر بۆ ڕاو یان سەردان لە شا نەبێ. باجێکی ساڵانە بە شا دەدا، کە بڕەکەی ئەوەندە زۆر نییە و هیچ هەوڵێکیش نەدراوە زیاد بکرێ. تەندروستي ی والي حاڵی حازر زۆر تێکچووە بەهۆی ئەوەی شتێک بەسەر کۆئەندامی دەماریدا هاتووە. نەخۆشي یەکەشی بە دیاریکراوي ئەوەیە خەیاڵێک کەوتۆتە سەرییەوە کە گوایە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەکوژرێ. ئەم نهێني یەیشی، جگە لە هەموو دەردەکانی دیکەی، لەو زنجیرە کردارە توندوتیژانەوە سەری هەڵداوە، کە ساڵانێکی زۆرە خەریکی پیادەکردنیان بووە: کوشتن و ژەهرخواردکردنی بە هەموو لایەکدا بڵاو کردۆتەوە و ئێستا لەوە دەترسێ کەسانێکی زۆر لە قەڵەمڕەوەکەی خۆیدا یاخۆ بگرە هەندێک کەس لە دەوروبەری شەخسی خۆی هەبن، حەز بکەن بە هەمان شت چاکەی بدەنەوە. لە ڕاستي دا ئەوەندە بە گومانە، تەنانەت متمانەی بە ژنەکانیشی نییە خواردنی بۆ ئامادە بکەن یان دەرمانەکانی بۆ بگرنەوە بە بێ ئەوەی زۆر وریایان بێ. چێشتەکانی دەهێنرێنە ژێر مۆری یەکێک لەو ژنانەیەوە، کە پێی وایە دەتوانێ زۆرترین متمانەی پێی بێ. ئەمجا ژنەکە و هەروەها براکەی و سەروەزیر ناچار دەکا بەشێک لە چێشتەکە بخۆن؛ بێ لەوە دەبێ 5 یان 6 لە کەسوکاری نزیکی خۆی هەمان شت بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر هات و ژەهر لە خواردنەکەدا هەبوو، هەموو بە هەمان دەردی ئەو بچن. خۆ ئەگەر نەخۆشي یەکەی بگاتە ئەوەی شرینقە (لاڤاژ)ی پێ هەڵبگیرێ، ئەوا دەبێ دوو یان سێ لە ژنەکانی، کە شرینقەکە ئامادە دەکەن و لێدەدەن، لە حوزووری خۆیدا هەندێکی لە خۆیاندا بەکار بهێنن، و ئەگەر کاریگەري ی خراپیان لێ دەرنەکەوت، ئەمجا ئیدي لێ دەگەڕێ بۆ خۆیشی بەکاری بهێنن. کاتێک دکتۆرە فارسەکانی دەرمانی پێ دەدەن، ناچاریان دەکا لە پێشدا خۆیان بەشێک لە هەر جورعەیەکی لێ قووت بدەن. ئەمجا سەری دەنێتەوە و جوان لە مەحرەمەکەی خۆیدا هەڵی دەگرێ و دەوەستێ تا بزانێ چ کارێک لە ڕەچەتەکارەکانی دەکا؛ کە زانی هەموو شتێک باش دەردەکەوێ، ئەمجا خۆی باقي یەکەی قووت دەدا. نانی بەیانیانی عادەتەن مەنجەڵێکی پڕ شۆربایە. دوای ئەوەی خۆی تێری لێ خوارد، باقي یەکەی دەدا بە نزیکترین کەسی ئەو ژنەی نۆرەی بووە شۆرباکە لێ بنێ و ئەویش دەبێ هەمووی چۆڕبڕ بکا. لە کاتی نانی نیوەڕواندا دەبێ هەمیشە وەزیرەکەی شەربەتی بۆ بگرێتەوە و لەگەڵ جامێکی بەتاڵدا بیداتە دەستی. ئەمیش دەستبەجێ جامەکە پڕ دەکا و بە یەکێک لە وەزیرەکانی دەخواتەوە پێش ئەوەی خۆی لێو بە جامەکەوە بنێ.
لەو ساتانەدا کە والي وا هەست دەکا چاک دەبێتەوە، هەروەک دکتۆر کۆرمیک (Dr. Cormick) بۆی گێڕامەوە، دەبێتە هاودەمێکی زۆر مەجلیسخۆش؛ مەعریفەت و وئاگاداري ی گشتي یشی زۆر لە ژوور ئەو ئاستەوەیە کە عادەتەن لای پیاوانی گەورەی ئەم گۆشەیەی دنیا دەیبینیت. لە کاتی وەهادا گیانی سوحبەتچێتي و گاڵتەدۆستي ی ئەو بە تەواوي سەرت دەسوڕمێنن. ڕۆژێکیان موناقەشەی بابەتی خریستیانێتي و موسوڵمانێتي ی دەکرد و جوویەکی ئەسفەهانیش، کە ناوبەناو وەک حەکیم (یان دکتۆر) دێتە لای، لەوێ حازر بوو. باشە!، خاوەن شکۆ بە دکتۆر کۆرمیکی گوتبوو، بە دڵنیایي زۆر داخراوي یە لە ئێوەی خریستیاناندا کە دان بەوەدا نانێن پێغەمبەری ئێمە وەحي ی لە خوداوە بۆ هاتبێ، چونکە ئێمە ئەو ڕێزە لە داهێنەری دینەکەی ئێوە دەنێین! بەڵام لاسارێک لێرەیە، بە دەنگی بەرزەوە ڕووی کردبووە کابرای جوو، گاڵتەی بە هەردووکیان دێ، چونکە دان بە هیچیاندا نانێ!2
بەڵام ئەو ساتانەی ئاوا تێیاندا بەکەیفە دەگمەنن. دەتوانیت بڵێیت، تاوانەکانی' ئارامي ی ناو گیانیان کوشتووە و خەندەیان لە دەروونی تاراندووە! نەخۆشي و دڵگوشراوي و سەرلێتێکچوون، هەروەک دۆستەکەم وەسفیان دەکا، وەختە بڵێی هەمیشە هەوریان لە گوتار و ڕوخساری نیشاندووە. ڕابواردنی لەدەرەوەی ماڵ، بۆ زاڵبوون بەسەر شەیتانەکانی ناو خۆیدا، ئەسپسواري یە؛ لە ماڵیشەوە بیر و غایەلەی ناو مێشکی بە هەرا و بەزموڕەزمی لەدوایینەهاتووی ناو حەرەمەکەی دەڕەوێنێتەوە. یەکێک لە ڕابوێري یە دڵخوازەکانی لەوێ گۆراني و سەمای دەستەیەک خەڵکە، پێیان دەگوترێ لەزمووني یان (Luzmoonies)، کە لە پیاو و ژنان پێکدێن و ئەمانەی دوایي بە گشتي هەتا بڵێی جوان و کێشکەرن. بەڵام شوێنی خۆنواندنی ئەمانە هەر قەسر نییە. چەندان دەستەی جۆراوجۆر لەمانە لە هەموو جێیەکی ئەم شارەدا دەبینرێن و چونکەش خوار و ژووری خەڵکەکە، هەر وەک ئاغاکەیان، زۆر حەزیان بەم نماییشانەیە، بڵاوبوونەوەی ئەم دابونەریتە ئەم پایتەختە بچووکەی وەرگێڕاوە بۆ یەکێک لە بەرهەڵداترین مەڵبەندەکانی ڕۆژهەڵات. هەرچي ژنان و کچانی سنەشن، ئەوەندە کراوانە کەڵک لە ئازادي ی ڕوو و خوویان وەردەگرن، هەروەک زانیاریبەخشەکەم پێی گوتم، لەوە دەچێ نە لە خودا بترسن و نە لە مێردەکانیان. 3
حەرەمی پیاوانی دەوڵەمەندی ئەم شارە، جگە لەو چوار ژنەی قورئان ڕێی پێ داوە، یەک تەن ژنی دیکەش لەخۆدەگرێ. بەڵام ئەوانەی لە هەمووان ڕەواجیان زیاترە عادەتەن لەزمووني یەکانن. هەر بۆیەش پێت سەیر نەبێ، کە ئەو ڕەوشت و عادەتەی ئەمانە وەک ئاو ڕشتوویانە، وردە وردە هەموو باقي ی خەڵکەکە پێیان تێ خستووە. لە جەرگەی ئەم نوقمبوونەدا لەناو چێژ و لەزەتی ماڵی دنیادا هەموو مەخلووقێک وەها هەڵلەرزیوانە بە قووڵي لە خودای هەموو ئەمە دەپاڕێتەوە4، بە جۆرێک هەموو بەردەوام لەو ترسەدا دەژین، کە بەهۆی تەماع و گومڕایي و دڵڕەقي یەوە بەڵایەکیان بەسەردا ببارێ و هەموو ئەم خۆشي یەیان لێ بستێنێتەوە. لە تاو ئەم ترسە زۆرێک خۆیان هەژار پێشان دەدەن؛ هەندێکیش ئەم ڕۆحچوونە تاویان دەدا بۆ شوێنێک، کە سامانەکانیان تەنیا بە خاک ڕەوا ببینن. لە ڕاستي دا ئەمە زۆر دەمێکە لە وڵاتی فارس و دەرودەرهاوسێکانیدا بووە بە نەریت. هیچ نموونەیەکیشم گونجاوتر لەوەی ئەحمەد خان، زۆردارە ترسناکەکەی مەرەگە (Maraga)، پێ ناهێنرێتەوە، کە سەروەت و سامانەکەی بە لەبن نەهاتوو دادەنرا. دوای مردنی، زۆرێکی لە هەزار شوێنی چەپەکدا بە نێژراوي دۆزرانەوە، بەڵام بەشە هەرە زۆرەکەی، وەک خەڵک بۆی دەچن، دەبێ خۆ و بەختي هەڵبدرێنەوە؛ چونکە ئەو چرووکە جیڕە باش مشووری ئەوەی خواردبوو، هەموو ئەوانەی جێمتمانەی بوون و لە ناشتنی شتە بەهادارەکانیدا هاریکارییان کردبوو خۆشیان هەر زوو لە تەنیشتیانەوە بنێژرێن. بە کورتي، چۆن ئەم تینوێتي یە گشتي یەی خەڵک بۆ زێڕ لە هەموو لایەکی مەملەکەتە گەورەکەدا هێشتا نەشکاوە، ئاوەهاش ئەو ترس و لەرزە لە دەماری ئەوانەدا هێشتا دەزرنگێتەوە، کە تەماع و زەبروزەنگی ئاغا مەحەمەد خان و نێرراوەکانیان لە بیرە لە کۆکردنەوەیدا، بە جۆرێک ناتوانم وەسفی بیرکردنەوەی فارس و هەستکردنی بە ئەمین نەبوونی ماڵوموڵکەکەی لەوە باشتر بکەم، کە قسەی یەکێک لە خانەدانەکان دووبارە بکەمەوە، کاتێک گوێی لە هەندێک سەرنج بوو لەسەر دڵنیابوونی ئینسان لە ماڵوموڵکی تایبەتی خۆی لە ئەوروپا. لە هەموو وڵاتێکی دنیا بەو جۆرە نییە، گوتی. هەندێک وڵات هەن، دار ئەوەندە بە ئەمینی لە دەستی خاوەنەکەیدا دەمێنێتەوە، کە وابزانرێ ئەو دەستە بەهێزترینە. بەڵام با دەستی لەو بەهێزتر بێن، ئەمجا بزانە چۆن دارەکەی لە دەست دەپچڕێنن و ڕەنگە خوێنیشی لێ بهێنن. لە ڕاستي دا، لەسەری ڕۆیشت، ئەوەتا لێرە، بە داخەوە کە وا دەڵێم، دەبیني لەناو ئێمەدا هیچ نەکراوە بۆ سبەی! ئێمە، بۆ ئەمڕۆ نەبێ، هیچ بینا ناکەین و ناچێنین. ئاخر کێ کۆشک هەڵدەچنێ، کاتێک بزانێ لەوانەیە لێی ببرێ؟ کێ سەروەت و سامان پێکەوە دەنێ، کاتێک نەوێرێ خاوەنی بێ؟ یا پاشەکەوت بۆ منداڵەکانی بخاتە لاوە، کاتێک ژیانیان ڕێک بە هۆی ئەوەوە بکەوێتە مەترسي یەوە؟

1. http://www.iranicaonline.org/articles/cormick-john
2. ئەم چیرۆکی خریستیان و موسوڵمان و جووە لە تەرجومە ئەڵماني یەکەدا نوخسانە.
3. ئەم ڕستەیەی دوایي لە هەرچي ژنان و..هتدەوە لە وەرگێڕانە ئەڵماني یەکەدا بە کورتکراوي و گشتي داڕێژراوەتەوە.
4. مانای ئەم ڕستەیەم نە لە ئینگلیزي یەکە نە لە ئەڵماني یەکەدا بۆ ساخ نەبۆوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは830表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
リンクされたアイテム: 4
グループ: 記事
Publication date: 06-04-2020 (4 年)
Original Language: 英語
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 翻訳
ブック: 旅行
ブック: 履歴
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 09-08-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 11-08-2022
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 11-08-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは830表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.155 KB 09-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,073
画像 106,717
書籍 19,304
関連ファイル 97,342
Video 1,392
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.625 秒(秒) !