統計 記事 518,188 画像 105,165 書籍 19,463 関連ファイル 97,346 Video 1,394
|
グループ: 詩 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
ランキングアイテム |
1 投票 5 |
優秀 |
非常に良い |
平均 |
悪い |
悪い |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
هەموو شەوێ له ئاسمان
له عەرشی بەرز و دوورەوه
به باوەشێ گوڵی گەش و
خەیاڵی بێسنوورەوە
لە شوێنی هەورەکانەوە
پەری شێعر بەڕێوەیە
کە هەر گوڵێکی دەستی وی
پەپوولەیەکی پێوەیە
هەواڵە خۆشەویستەکەم!
فریشتەکەم! دەچیتە کوێ؟
لە مێژە نایەتە ژوانی دڵ
بە سۆزی گەرمی شێعری نوێ
مەترسە مەیژە کوندەبۆ
مەلی ئەوینی سەربڕی
مەڵێ کە کۆتری شێعر
لە شاری ئێمە هەڵفڕی
لە نێو شەپۆلی مانگە شەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە مەمکە بێ بەری
کە تۆ لە ماڵە چۆڵەکەم
پەڕیوە بووی و نایەوە
شەمی هەزار و یەک شێعر
لە سووچی دڵ کوژایەوە
گەڵای نەمامی شێعری من
کە دانە دانە هەڵوەری
بە چەشنی هەوری کۆچەری
نەبوویە سێبەری، پەری!
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
بە سۆزی شێعری تازەوە
بە گوڵ وشەی ئەوینەوە
بە شەونمی گرینەوە
بە شێعری ئاگرینەوە
دەڵێن دڵی پەری شێعر
بە چەشنی ئاوی کانییە
شنەی بەیان و بۆنی گوڵ
هەناسە جوانەکانییە
دەمی لە شەوق و پێکەنین
دەمێ لە شین و زارییە
هەڵاڵەکانی بەندەنی
بەهاری کوردەوارییە
لە نێو شەپۆلی مانگەشەو
گەڕامە شوێنی تۆ، پەری!
بەجێم مەهێڵە، سا مەچۆ
دە بەسیە، مەمکە بێ بەری
دەمێ دەبیتە سوورە گوڵ
بە دەستی باخەوانەوە
شەپۆلی دەنگی بولبولێ
لە کووچە باخەکانەوە
دەبێ بە شێعری ماتەمێ
لە بەردی سەر مەزارەوە
دڵۆپی گەرمی حەسرەتێ
لە چاوێ دێتە خوارەوە
دەبێ بە سۆزی نەغمەیێ
لە سینگی سازێ دێتە دەر
دەبێتە بەستە بۆ خەم و
خەیاڵەکانی ڕێی سەفەر
لە ترسی چاوی کوندەبۆ
مەچۆ، دە خۆت مەشارەوە
بەرەو هەواری دڵ وەرە
بە دەستی پڕ هەسارەوە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1] この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして !
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! このアイテムは1,481表示された回数 HashTag 関連ファイル: 1 リンクされたアイテム: 41 レコードのプロパティ Technical Metadata この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました! は、 ( زریان سەرچناری ) 23-07-2022上で追加しました Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ئاراس ئیلنجاغی ) på 23-07-2022 最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 23-07-2022 URL このアイテムは1,481表示された回数 Attached files - Version タイプ |
Version |
| | | |
エディタ名 |
写真ファイル |
1.0.1 | 34 KB |
| |
23-07-2022 | زریان سەرچناریز.س. |
|
|